Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

77 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«ئەی خەڵکینە، تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خواى گەورە وداوای لێخۆشبوونی لێبکەن، من لە ڕۆژێکدا سەد جار تەوبە دەکەم».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
پرسیارم لە پێغەمبەری خودا كرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە چاكە وگوناهـ؛ فەرمووی: «چاكە بریتیە لە ڕەوشت جوانی، وگوناهـ ئەوەیە کە لە ناختدا دێت ودەچێت -سەبارەتی دوو دڵیت-، وحەز ناکەیت خەڵکی پێی بزانێت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«نزیکترین حاڵەتی بەندە لە پەروەردگارییەوە لە کاتی سوجدە بردندایە؛ بۆیە زۆر نزا وپاڕانەوەی تێدا بکەن».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«حەڵاڵ ئاشکرایە وحەرام ئاشکرایە، لە نێوانیان هەندێک شتی گوماناوی هەن کە زۆر لە خەڵکی نایزانێت، ئەوەی خۆی لە گومانەکان بپارێزێت ئەوا دین وکەسایەتی سەلامەت بووە، وئەوەی بکەوێـتە ناو گومانەکان (شوبهەکان)؛ ئەوا تووشی حەرام بووە، وەکو شوانێک کە مەڕەکانی لە دەوری خاکێکی قەدەغەکراودا دەلەوەڕێنێت لەوەدایە کە مەڕەکان بچنە ناو خاکە قەدەغەکراوەکەوە، وهەموو پادشایەک سنووری خۆی هەیە، وسنوورەکانی خوای گەورە بریتیە لە حەرامکراوەکان، ولە لاشەدا پارچە گۆشتێک هەیە ئەگەر چاک بوو؛ ئەوا هەموو لاشە چاک دەبێت، وئەگەر خراپ بوو ؛ ئەوا هەموو لاشە خراپ دەبێت ،ئەویش بریتیە لە دڵ».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەگەر خەڵکی بەهەشت بچنە بەهەشتەوە، خواى گەورە -تبارك وتعالى- دەفەرموێت: «ئایا حەز دەکەن شتی زیاترتان پێببەخشم؟» دەڵێن: ئایا ڕوومانت سپی وگەش نەکرد؟ ئایا ئێمەت نەکردە بەهەشتەوە وڕزگارت نەکردین لە دۆزەخ؟ خواى گەورە پەردە لادەدات، هیچ شتێک لەوانەى پێیان بەخشراوە وەکو بینینی پەروەردگار -عز وجل- لە لایان خۆشەویست نابێت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕستەیەكم پێ بڵێ لە ئیسلامدا ؛ كە پرسیار لە هیچ یەكێك نەكەم سەبارەتی جگە لە تۆ نەبێت، فەرمووی: «بڵێ: ئیمانم بە الله هێنا پاشان پابەندی ڕێگای ڕاست بە -ئیستیقامەتت هەبێت-».
سەحیحە (مسلم وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ زَوَالِ نِعْمَتِكَ، وَتَحَوُّلِ عَافِيَتِكَ، وَفُجَاءَةِ نِقْمَتِكَ، وَجَمِيعِ سَخَطِكَ»، واتە: «خودایە پەنات پێدەگرم: لە نەمانى نیعمەتەکانت لەسەرم، ولە نەمانی لەش ساغیم، و لەناکاوى سزاکانت، ولە هەموو توڕەییەکت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ھەموو کار وکردەوەیەک بە پێی نیەت ومەبەستە، وھەموو کەسێکیش بە پێی نیەتەکەی پاداشت دەدرێتەوە، بۆیە ئەو کەسەی کۆچکردنەكەی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەی بێت؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەیەتی، وئەوەی کۆچکردنەكەی بۆ بەدەست هێنانی شتومەکی دونیا بێت یان ئافرەتێک بێت کە مارەی بکات؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ ﻻی ئەو شتانەیە».
سەحیحە هەردوو پێشەوای فەرموودەناس ئەبو عبد الله محەمەدی کوڕی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیمی کوڕی موغەیرەی کوڕی بەردیزبەی بوخاری، و ئەبو حوسەین موسلیمی کوڕی حەججاجی کوڕی موسلیمی قوشەیری نیساپوری؛ لە سەحیحەكەیاندا گێڕاویانەتەوە.