Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

77 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«ئەگەر بڵێم: (سبحان الله والحمد لله ولا إله إلا الله والله أكبر)^؛ ئەوا خۆشەویستترە لە لام لە ئەوەى خۆری بەسەردا هەڵهاتووە (مەبەستی دونیایە)». ^[ (سبحان الله) واتا: الله پاک وبێ گەردە وهەموو کەموکورتی وعەیبێک لە ئەو زاتە دوورە، (الحمد لله) واتا: وسوپاس وحەمد بۆ الله، (لا اله الا الله) واتا: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله، (الله أكبر) واتا: الله لە هەموو شتێک گەورەترە ]
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«هەرکەسێک ئەم چوار سیفەتەی تێدا بێت ئەوا بەتەواوی مونافیقە (دووڕووە)، وهەرکەسێک یەکێک لەم سیفەتانەى تێدا بێت ئەوا سیفەتێکی مونافیقێتی تێدایە هەتاوەکو وازی لێدەهێنێت: ئەگەر قسە بکات ؛ درۆ دەکات، وئەگەر پەیمان بدات ؛ ستەم وخیانەت دەکات، وئەگەر بەڵێن بدات ؛ دەیشکێنێت، وئەگەر تووشی ناکۆکی بێت ؛ دەمشڕ وبەدكارە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پیاوێك پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد سەبارەت بە قیامەت، ووتی: كەی قیامەت ڕوودەدات؟ فەرمووی: «ئایا تۆ چیت بۆ ئامادە كردووە». ووتی: هیچ، مەگەر ئەوە نەبێت من خودا وپێغەمبەرەكەیم خۆشدەوێت -صلى اللە علیە وسلم-، فەرمووی: «تۆ لەگەڵ ئەوانەیت کە خۆشت دەوێن». ئەنەس ووتی: ئاسوودە نەبووین بە هیچ شتێك هێندەی ئاسوودەییمان بەم فەرموودەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-: «تۆ لەگەڵ ئەوانەیت كە خۆشت دەوێن»، هەروەها ئەنەس ووتی: من پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەكر وعومەرم خۆشدەوێت، وهیوادارم لەگەڵ ئەوان بم بە خۆشەویستیم بۆیان، ئەگەرچیش كردەوەكانم وەكو كردەوەكانی ئەوان نابێت.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«حەسودی مەبەن، ونەجش^ لەیەکتری مەکەن، وڕقتان لەیەک نەبێتەوە، ولەیەک دامەبڕێن، وبا هیچ یەکێک لە ئێوە مامەڵە نەکات بەسەر مامەڵەی كەسێكی ترتانەوە، وهەموو ببنە بەندەی خوا وبرای یەکتر موسوڵمان برای موسوڵمانە، وستەمی لێناکات، ودەستی لێبەرنادات، وبەکەم سەیری ناکات وتەقواداری لێرەدایە»، وسێ جار ئاماژەی کرد بۆ سینگی، وفەرمووی: «بەسە بۆ مرۆڤ هێندە لە شەڕ وخراپە کە برای موسوڵمانی خۆی بە کەم بزانێت، هەموو شتێكی موسوڵمان لەسەر موسوڵمان حەرامە، خوێنی، ماڵی، نەفس وناموسی -كەسایەتی-». ^(نەجش واتا: زیاد کردنی نرخی شتومەک لەبەر ڕەواج پێدانی لەکاتێکدا نایەوێت بیکڕێت)
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕستەیەكم پێ بڵێ لە ئیسلامدا ؛ كە پرسیار لە هیچ یەكێك نەكەم سەبارەتی جگە لە تۆ نەبێت، فەرمووی: «بڵێ: ئیمانم بە الله هێنا پاشان پابەندی ڕێگای ڕاست بە -ئیستیقامەتت هەبێت-».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئەگەر دوو مسوڵمان ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە بە شمشێرەکانیان ئەوا بکوژ وکوژراو لە دۆزەخدان». دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا زانیمان سەبارەت بە بکوژەکە، ئەی بۆچی کوژراوەکە دەچێتە دۆزەخەوە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «چونکە ئەو سوور بوو ومەبەستی کوشتنی هاوەڵەکەی بوو».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
الله فەرموویەتی:من لە هەموو هاوبەش دانانێک بێ پێویستم ، ئەگەر هەر کەسێک کردەوەیەک ئەنجام بدات وکەسێک بکاتە هاوبەشی من ئەوا من واز لەو کەسە وکردەوەکەی دێنم بە هۆی ئەو هاوبەشدانانەوە کە بۆ من بڕیاری داوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«دەستنوێژگرتن نیوەی ئیمانە، و (ووتنی) -الحمد لله- تەرازووەکان پڕ دەکات، و (ووتنی) -سبحان الله- نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکات، ونوێژکردن نور وڕۆشناییە، وخێرکردن بەڵگەیە، وئارامگرتن ڕووناکیە، وقورئان بەڵگەیە بۆت یان لە دژت، هەموو خەڵکی بەیانی بەسەردا دێت: نەفسی خۆی دەفرۆشێت؛ یان ڕزگاری دەکات (لە دۆزەخ) یان تیا دەچێت (بەهۆی چوونە دۆزەخ)».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە