Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

52 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«بە دڵنیاییەوه، ئەوەی خەڵكی پێی گەیشتوون وفێربوون له قسەی پێغەمبەرانی پێشوو؛ ئەوەیە كه ئەگەر شەرمت نەكرد ئەوا هەرچی ئارەزوو دەكەیت بیكه».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
«هیچ شتێک وەکو ڕەوشت جوانی لە تەرازوودا قورس نییە لە ڕۆژی قیامەتدا، وخواى گەورە ڕقی لە کەسی جوێندەر ودەمشڕە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي) گێڕاویانەتەوە
«ئاسانکاری بکەن وکارەکان قورس مەکەن، موژدە بدەن وخەڵک مەڕەتێنن».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با قسەی خێر بکات یان بێدەنگ بێت، ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با ڕێز لە دراوسێکەی بگرێت، ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با ڕێز لە میوانەکەی بگرێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«جوێندان بە مسوڵمان فاسقێتیە، وکوشتار کردن دژی کوفرە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پیاوێک بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ی ووت: وەسیەت وئامۆژگاریم بکە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «توڕە مەبە»، پیاوەکە چەند جار هەر ئەو قسەی دووبارە کردەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یش هەر دەیفەرموو: «توڕە مەبە».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
پرسیارم لە پێغەمبەری خودا كرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە چاكە وگوناهـ؛ فەرمووی: «چاكە بریتیە لە ڕەوشت جوانی، وگوناهـ ئەوەیە کە لە ناختدا دێت ودەچێت -سەبارەتی دوو دڵیت-، وحەز ناکەیت خەڵکی پێی بزانێت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئەوە مسوڵمانە کە مسوڵمانان لە زمان ودەستی پارێزراو بن، وکۆچکار (موهاجیر) ئەو کەسەیە کە کۆچ بکات (دوور بکەوێتەوە) لەو شتانەى کە خودا نەهی لێکردووە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە