Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

23 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«ئەوەی مانگی ڕەمەزان بە ڕۆژوو بێت بە باوەڕ وئیمانەوە وچاوەڕێی پاداشت بێت لەسەری لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پیاوانێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەوی قەدریان پێ نیشاندرا لە خەونیاندا کە لە حەوت شەوی کۆتاییدایە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «دەبینم خەونەکانتان وەکو یەک بووە سەبارەت بە حەوت شەوی کۆتایی، بۆیە ئەوەی بە دوایدا گەڕا با لە حەوت شەوی کۆتاییدا بە دوایدا بگەڕێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە: شاھێدی دان بە (لا إله إلا الله ومحمد عبده ورسوله) واتە: (هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله وموحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە)، و ئەنجامدانی نوێژەکان، و زەکاتدان، و حەجكردن بۆ ماڵی خودا، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەری خودا كرد -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: پێم بڵێ ئەگەر نوێژە فەرزەکان ئەنجام بدەم، ومانگى ڕەمەزان بەڕۆژوو بم، ئەوەى (لە شەریعەتدا) حەڵاڵە؛ منیش بە حەڵاڵی دابنێم، وئەوەى (لە شەریعەتدا) حەرامە؛ منیش بە حەرامی دابنێم، وهیچ شتێک بۆ ئەمانە زیاد نەکەم، ئایا دەچمە بەهەشتەوە؟ سەروەرمان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەڵێ».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«هەرکەسێک بەڕۆژوو بێت وبە هۆی لە بیرچوونەوە بخوات یان بخواتەوە؛ ئەوا با ڕۆژووەکەی تەواو بکات (نەیشکێنێت)، ئەوە خوای گەورە خواردن وخواردنەوەی پێ بەخشیووە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
خوای گەورەی بەرز وشکۆدار دەفەرموێت: «هەموو کردەوەکانی نەوەی ئادەم بۆ خۆیەتی؛ جگە ڕۆژووگرتن نەبێت، بە دڵنیاییەوە بۆ منە ومن پاداشتی لە سەر دەدەمەوە»، پاشان پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ڕۆژووگرتن قەڵغانە (پارێزەرە)، بۆیە ئەگەر کەسێکتان بە ڕۆژوو بێت ئەوا با قسەی ناشیرین وناڕەوا نەکات ودەنگی بەرز نەکاتەوە وهاوار نەکان، وئەگەر کەسێک جوێنی پێدا یان دەیویست شەڕی لە گەڵ بکات، ئەوا با بڵێت: من بە ڕۆژووم، سوێند بە ئەوەی کە نەفسی موحەمەدی بە دەستە؛ بۆنی گۆڕاوی دەمی ڕۆژووگر لای خوای گەورە لە بۆنی میسک خۆشترە، وڕۆژووگر دوو خۆشی وئاسوودەیی بۆ هەیە کە پێیان دڵخۆش دەبێت: ئەگەر ڕۆژوو بشکێنێت ئەوا دڵخۆش دەبێت (بە ڕۆژوو شکاندنی)، وئەگەر بگاتە لای پەروەردگاری ئەوا دڵخۆشە بە پاداشتی ڕۆژووگرتنی»
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«هەرکەسێکتان توانى ئەوا با هاوسەرگیری بکات؛ چونکە ئەمە چاو ودامێن دەپارێزێت، وئەوەى ناتوانێت ئەوا با رۆژوو بگرێت؛ چونکە ڕۆژووگرتن قەڵغانە (ئارەزوو كەمدەكاتەوە)».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«هەركەسێك ڕۆژێک لە پێناو خوای گەورە بە ڕۆژوو بێت؛ ئەوا خوای گەورە ڕووی دوور دەخاتەوە لە دۆزەخ بە ئەندازەی حەفتا ساڵ».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە