Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

74 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

گێڕەرەوە

هەموو گێڕەرەوەکان پیشان بدە (45)
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دوو ڕکاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانیدا: ﴿قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ﴾ و ﴿قُلْ هُوَ اللهُ أَحد﴾ی دەخوێند».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
دە ڕكاتم لەبەركرد لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- (لە نوێژە سونەتەكان): دوو ڕکات پێش نوێژی نیوەڕۆ ودوو ڕکات پاشی، ودوو ڕکات پاش نوێژی مەغریب لەماڵەكەیدا، ودوو ڕکات پاش نوێژی عیشا لەماڵەكەیدا، ودوو ڕكات پێش نوێژی بەیانی، كاتێكی دیاریکراو كەس نەدەچوو بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ حەفسە پێمی ووت: ئەگەر بانگبێژ بانگی بدایە بەرەبەیان دەربكەوتایە ؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو ڕكاتی دەكرد، ولەگێڕانەوەیەكدا: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەپاش نوێژی هەینی دوو ڕكاتی دەكرد.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە بەهەموو ڕیوایەتەکانی
«ئەی بیلال، هەستە قامەت بکە بۆ نوێژ، خەمڕەوێنمان بکە بەهۆیەوە».
سەحیحە (أبو داود) گێڕاویەتەوە
«ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە، با بڵێت: (اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ)^، وئەگەر دەرچوو -لە مزگەوت- با بڵێت: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ)^^». ^(واتە: خوایە دەرگای ڕەحمەتت لەسەرم بکەیتەوە)، ^^(خوایە داواى فەزڵت لێ دەکەم).
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«هەرکەسێک نوێژێکی لەبیرچوو ؛ ئەوا با نوێژەکە ئەنجامبدات ئەگەر بیری کەوتەوە، وهیچ کەفارەتێکی نیە مەگەر ئەوە نەبێت : {وَأَقِمِ الصَّلاةَ لِذِكْرِي} [طه: 14] {و بەچاکی نوێژ ئەنجام بدە بۆئەوەی هەمیشە منت لە یاد بێت}».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەوەى ڕۆژی جومعە خۆی بشوات وەکو خۆشۆردنی بۆ پاکبوونەوە لە لەشگرانی، پاشان لە (ماوەی یەکەم) بچێت وەکو ئەوە وایە وشترێکی کردبێتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەی دووەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە مانگایەکی کردبێتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەى سێیەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە بەرانێکی کردبێتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەى چوارەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە مریشکێکی کردبێتە خێر، وئەوەى لە ماوەى پێنجەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە هێلکەیەکی کردبێتە خێر، ئەگەر ئیمام دەرچوو (سەلامی کرد)؛ ئەوا فریشتەکان ئامادە دەبن وگوێ لە وتار و زیکرەکە دەگرن».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
عوسمانی کوڕی عەفان ویستی مزگەوتەکە جارێکی دروست بکاتەوە وخەڵکیش پێیان ناخۆش بوو، وحەزیان کرد مزگەوتەکە وەکو خۆی بمێنێتەوە، ئەویش ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «هەرکەسێک مزگەوتێک لە پێناو خواى گەورە دروست بکات؛ ئەوا خواى گەورە (خانوویەکی) بۆ دروست دەکات لە بەهەشتدا وەکو ئەوە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«پێنووسی (تاوان نوسین) لەسەر سێ کۆمەڵ ھەڵگیراوە: خەوتوو هەتا بەخەبەر دێتەوە، ومنداڵ هەتا باڵغ دەبێت، وشێت هەتا باشدەبێت وهۆشی دێتەوە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي والنسائي -له سونەنی کوبرا- وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە