Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

70 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«ئەوەى سیر یان پیاز بخوات؛ ئەوا با لێمان دوور بکەوێتەوە -یان فەرمووی: با دوور بکەوێتەوە لە مزگەوتەکانمان-، وبا لە ماڵەکەى دابنیشێت، ومەنجەڵێک هێنرا بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە چەند دەنکە سەوزەیەکی پاقلەمەنی تێدابو، وبۆنی لێوە دەهات، پرسیاری كرد وپێی ووترا كە بجۆرێک بە باقلەمەنیەکانی تێدایە، فەرمووی: «نزیکی بكەنەوە» لە یەكێك لەو هاوەڵانەی كە لەگەڵیدا بوون، کاتێک بینی حەزی نەکرد بیخوات، وفەرمووی: «بخۆ، ئەوەی من گفتوگۆ وموناجاتی لەگەڵدا دەکەم؛ تۆ موناجاتی لەگەڵدا ناکەیت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەگەر گوێ بیستی بانگ بێژ بون ئەوا ئەوە بڵێن کە ئەو دەیڵێت پاشان سەڵاتم لەسەر بدەن، هەرکەسێک سەڵاتێک لەسەر من بدات ئەوا خواى گەورە بەهۆیەوە دە سەڵاتى لەسەر دەدات، پاشان داوا لە خواى گەورە بکەن وەسیلەت -ببەخشێت- بە من، چونکە ئەوە پلەیەکە لە بەهەشتدا، تەنها بۆ یەک بەندەیە لە بەندەکانى الله، وهیوام ئەوەیە ئەو کەسە من بم، هەرکەسێک داواى وەسیلەتم بۆ بکات ئەوا شەفاعەتی من بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«هەندێک زیکر هەیە هەرکەسێک بیانخوێنێت لە پاش هەموو نوێژێک؛ ئەوا بێبەش ودۆڕاو نابێت: (سبحان الله) سی وسێ جار، و(الحمد لله) سی وسێ جار، و(الله أکبر) سی وچوار جار».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە بەینی دوو سوجدەکەدا دەیووت: (رب اغفر لي، رب اغفر لي ) واتە: (پەروەردگارم لێم خۆش بە، پەروەردگارم لێم خۆشبە)».
سەحیحە (أبو داود والنسائي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«ئەو کەسەی خراپترین دزی دەکات ئەوەیە کە لە نوێژەکەى دەدزێت»، ووتیان: چۆن لە نوێژەکەى دەدزێت؟ فەرمووی: «بەباشی ڕکوع وسوجدە نابات».
سەحیحە (ابن حبان) گێڕاویەتەوە
«ئەوەی نوێژی تەراویح ئەنجامبدات لە شەوی قەدردا بە باوەڕ وئیمانەوە وچاوەڕێی پاداشت بێت لەسەری لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«نوێژکردن لەم مزگەوتەی من خێری زیاترە لە ھەزار نوێژکردن لەمزگەوتەکانی تر، جگە لەمزگەوتی حەرام نەبێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگ دەبێت بڵێت: (اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ، وَالصَّلاَةِ القَائِمَةِ، آتِ مُحَمَّدًا الوَسِيلَةَ وَالفَضِيلَةَ، وَابْعَثْهُ مَقَامًا مَحْمُودًا الَّذِي وَعَدْتَهُ)^؛ ئەوا شەفاعەتی من بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا». ^(واتە: خودایە، ئەی پەروەردگاری ئەم بانگ ونوێژە کامڵ ودامەزراو ومەزنە؛ -الوسیلة: بەرزترین شوێن لە بەهەشتدا- و -الفضیلة: گەورەترین پلەی فەزڵ وڕێزلێنان- ببەخشە بە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- وپلەی مەقامی مەحمودی پێببەخشە لە ڕۆژی قیامەتدا)
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە