Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

55 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«ئەوەی نوێژی تەراویح ئەنجامبدات لە شەوی قەدردا بە باوەڕ وئیمانەوە وچاوەڕێی پاداشت بێت لەسەری لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«نوێژکردن لەم مزگەوتەی من خێری زیاترە لە ھەزار نوێژکردن لەمزگەوتەکانی تر، جگە لەمزگەوتی حەرام نەبێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەگەر سوجدەت برد؛ ئەوا ناولەپەکانت (لەسەر زەوی) دابنێ، وئانیشکەکانت بەرز بکەرەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لامان، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، زانیمان چۆن سەلام لەسەر تۆ بدەین، ئایا چۆن سەڵاوات لەسەر تۆ بدەین؟ فەرمووی: «بڵێن: (اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ) واته: (خودایە وەسف وستایشی موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى بکە -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو چۆن وەسف وستایشی ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانیت کرد -علیه السلام-، وبەرەکەت وپیرۆزی بڕژێنە بەسەر موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو چۆن بەرەکەتت ڕژاندە سەر ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانی -علیه السلام-، تۆ سوپاسكراو وستایشکراویت -حمید-یت و شکۆداریت -مجید-یت)».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«لەکاتێکدا لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە مزگەوت دانیشتبووین، پیاوێک بە سواری وشترەوە هاتە ژوورەوە، لەسەر ئەژنۆ وشترەکەی ڕاگرت لەنێو مزگەوتەکەدا پاشان قاچی پێشەوەی بەست، پاشان ووتی: کێ لە ئێوە موحەمەدە؟ لەو کاتەدا پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە نێوانماندا شانی دادابوو، ووتمان: ئەو پیاوە سپی پێستەیە کە شانی داداوە، پیاوەکە پێی ووت: ئەی کوڕی عەبدولموتەڵیب! پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «من لێرەم بۆئەوەی وەڵامت بدەمەوە»، پیاوەکە بە پێغەمبەرى ووت: دەمەوێت پرسیارت لێ بکەم و لە پرسیارکردندا سەخت دەبم، بۆیە توڕە مەبە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرپرسیارێکت دەوێت بیکە»، پیاوەکە ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە پەروەردگارت وپەروەردگاری ئەوانەى پێش تۆ، ئایا خواى گەورە تۆی ناردووە بۆ هەموو خەڵکی؟ فەرمووی: «سوێند بە الله، بەڵێ»، پیاوەکە ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە پێنج نوێژ ئەنجامبدەین لە ڕۆژ وشەوێکدا؟ فەرمووی: «سوێند بە الله، بەڵێ»، ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە ئەم مانگە بەڕۆژوو بین لە ساڵێکدا؟ فەرمووی: «سوێند بە الله، بەڵێ»، ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە ئەم خێرە -زەکاتە- ببەیت لە دەوڵەمەندەکانمان وبیدەیت بە هەژارەکانمان؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سوێند بە الله، بەڵێ»، پیاوەکە ووتی: باوەڕم هێنا بەوەى تۆ پێی هاتووی، ومن نێردراوم لە لایەن قەومەکەمەوە، ومن زیمامی کوڕی سەعلەبەم (ضمام بن ثعلبة)؛ لە برایانی بەنی سەعدی بەنی بەکر.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای دەکرد ودەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إني أعوذ بك من عذاب القبر، وعذاب النار، ومن فتنة الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ، ومن فتنة الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ»، واته:«خودایە من پەنات پێدەگرم لە سزای گۆڕ، پەنات پێدەگرم لە سزای دۆزەخ، پەنات پێدەگرم لە فیتنەی ژیان وفیتنەی مردن، وپەنات پێدەگرم لە فیتنەی مەسیحی دەجال». ولە گێڕانەوەی [مسلم]دا: «ئەگەر یەکێکتان تەحیاتی كۆتایی تەواو كرد، با پەنا بە خوای گەورە بگرێت لە چوار شت: لە سزای دۆزەخ، ولە سزای گۆڕ، ولە فیتنەی ژیان وفیتنەی مردن، ولە شەڕی مەسیحی دەجال».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«خێرترین ڕیزەکانی پیاوان؛ ڕیزەکانى یەکەمن، وشەڕترین ڕیزەکانى پیاوان؛ ڕیزەکانی کۆتان، وخێرترین ڕیزەکانی ئافرەتان؛ ڕیزەکانی کۆتان، وشەڕترین ڕیزەکانی ئافرەتان؛ ڕیزەکانی یەکەمن».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە