Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

4 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«(روقیەکان - الرقی) و(تەمیمەکان - التمائم) و(تیوەلەکان - التولة) شیركن»، (روقیەکان - الرقى): هەندێك وتەن ماناكانی نازانرێت كه ناوی شەیتانەكان وهاوشێوەی ئەوانەیە كه ساحیرەكان ئەنجامی دەدەن. (تەمیمەکان - التمائم): کاغەزێکە نووسراوه ودەپێچرێتە ناو شتێك یان شتێكه (چاوەزارێكه) له دەست دەكرێت یان دەكرێته ملەوه یان هەڵدەواسرێت كه پێیان وایه له چاوی پیس وشتی خراپ دەیانپارێزێت. (تیوەلەکان - التولة): زۆرجار ساحیرەكان ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی دووكەس یەكیان خۆش بوێت یان بۆ ئافرەتان ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی مێردەكانیان خۆشیان بوێن.
سەحیحە (أبو داود وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«دەستت لەسەر ئەو شوێنەى لاشەت دابنێ کە ئازاری هەیە، وبڵێ: (بسم الله)^ سێ جار، پاشان حەوت جار بڵێ: (أَعُوذُ بِاللهِ وَقُدْرَتِهِ مِنْ شَرِّ مَا أَجِدُ وَأُحَاذِرُ)^^». ^(واتە: بەناوی خودا وپەنا دەگرم بە ناوی پیرۆزی خودا کە الله یە)، ^^(پەنا دەگرم بە الله ودەسەڵات وتواناى لە شەڕ وئازاری هەرشتێک لە لاشەمدایە وهەرشتێکیش کە لێی دەترسم).
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«هەرکەسێک سەردانی نەخۆشێک بکات کە هێشتا کاتی سەرەمەرگی نەهاتبێت، ولە لای نەخۆشەکە حەوت جار بڵێت: (أَسْأَلُ اللَّهَ الْعَظِيمَ رَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ أَنْ يَشْفِيَكَ)^، ئەوا خواى گەورە شیفای دەدات لەو نەخۆشییە». ^(واتە: داوا لە خودای مەزن دەکەم، پەروەردگاری عەرشی مەزن، شیفات بدات)
سەحیحە (أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«سبەینێ ئاڵاکە دەدەمە دەستی پیاوێک کە خوای گەورە لەسەر دەستی ئەو سەركەوتن دەبەخشێت، خوای گەورە وپێغەمبەری خۆش دەوێت، وخوای گەورە وپێغەمبەریش ئەویان خۆش دەوێت»، سەهل دەڵێت: كاتێك بەیانیان بەسەردا هات ؛ هەموویان ڕۆیشتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم-، هەریەكێكیان هیوای وابوو ئاڵاكە بە ئەو بدرێت، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «کوا عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب؟»، ووترا: ئەو چاوی ئێش وئازاری هەیە، بۆیە ناردیان بە دوایدا وهێنایان، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تفێکی کردە نێو چاوەکانییەوە ونزای بۆ کرد؛ بۆیە باش بوو وەکو ئەوە وابێت کە هەرگیز ئێش وئازاری نەبوو بێت، وئاڵاکەی پێدا، وپێی فەرمووی:«لە سەرخۆ بڕۆ هەتا دەچیتە نزیک خاکی ئەوان، پاشان بانگیان بکە بۆ ئیسلام، وهەواڵیان پێ بدە سەبارەت بە مافەکانی خوای گەورە لە ئیسلامدا، والله ئەگەر خوای گەورە بە هۆی تۆوە هیدایەتی یەک کەس بدات باشترە بۆ تۆ لە وشترە سوورەكان».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە