Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

3 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

گێڕدراوەتەوە لە

«خێرترینتان وباشترینتان ئەوانەن کە قورئان فێر دەبن وخەڵکی فێری قورئان دەکەن».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
التصنيف الشرعيوصف القرآن وفضائله، فضل العلمموضوعات الحديثالحث على طلب العلم، نشر العلم بالدعوة إلى الله، تلاوة القرآن، القرآن وعلومه
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر جێگاکەى فووی^ دەکردە نێو دەستەکانی، وموعەویزاتی^^ دەخوێند، وپاشان دەستەکانى مەسح دەکرد بەسەر لاشەیدا». ولە گێڕانەوەیەکدا: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر هەر شەوێک بچووایەتە سەر جێگاکەى، هەردوو دەستەکانى پێکەوە دەلکاند وفووی دەکردە نێویان، وپاشان ئەم سورەتانەى دەخوێند: «قل هو الله أحد -سورەتی الإخلاص-، وقل أعوذ برب الفلق -سورەتی الفلق-، وقل أعوذ برب الناس -سورەتی الناس-» پاشان بە هەردوو دەستی لاشەی مەسح دەکرد بە هەرشوێنێک بیتوانیایە دەستی پێبگات، سەرەتا لە سەری ودەموچاوی، وپێشەوەى لاشەی دەستیپێدەکرد، ئەمەی سێ جار ئەنجامدەدا». ^(مەبەست لێرەدا فووکردنە بە دەرکردنی سەری زمان کە هەندێک تەڕی ئاوی ناو دەمی لەگەڵ دەردەچێت، وەکو تفکردن نیە، لە زمانى عەرەبی پێی دەووترێت -نَفث:نەفث-).
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
التصنيف الشرعيالرقية الشرعية وأحكامها، آداب النوم والاستيقاظ، فضائل السور والآياتموضوعات الحديثأذكار النوم، فضائل السور والآيات
ئەهلی کتێب تەوراتیان بە عیبرانی دەخوێندەوە، وبە عەرەبی ڕاڤەیان دەکرد، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەهلی کتێب نە بەڕاستگۆ و نە بەدرۆزنیان بزانن، وبڵێن: {آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا} واتە: {ئیمانمان هێنا بە الله وئەوەى دابەزێندراوە بۆمان -قورئان-} [البقرة: 136] -هەتا کۆتایی ئایەتەکە-».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
التصنيف الشرعيتفسير الآيات، الكتب السابقةموضوعات الحديثالقرآن وعلومه، الإيمان بالكتب السماوية