پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی دڵتەنگ بوونیدا دەیفەرموو: «لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ الْعَظِيمُ الْحَلِيمُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَرَبُّ الْأَرْضِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت-دەڵێت:
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی دڵتەنگ بوونیدا دەیفەرموو: «لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ الْعَظِيمُ الْحَلِيمُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَرَبُّ الْأَرْضِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ»، واته: «هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللەی مەزن وهێمن، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللە؛ پەروەردگاری عەرشی مەزن، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللە؛ پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی وعەرشی گەورە ومەزن».
أَنَّ نَبِيَّ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَقُولُ عِنْدَ الْكَرْبِ: «لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ الْعَظِيمُ الْحَلِيمُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَرَبُّ الْأَرْضِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر تووشی غەم وناڕەحەتیەك بووایە؛ دەیفەرموو: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ:هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللە)؛ تەنها الله پەرستراوی هەقە، (الْعَظِيمُ: الله ی مەزن)؛ قەدر وڕێز وشەرەفمەندی وپلە وپایەی مەزنە، وگەورە وشكۆدارە لە زاتی وسیفەتەكانی وكردەوەكانی، (الْحَلِيمُ:هێمن و لەسەرخۆ)؛ پەلە ناكات لە سزادانی تاوانباران بەڵكو دوای دەخات، ولەوەیە لێیشی خۆش بێت ئەگەرچیش توانا ودەسەڵاتی بەسەردا هەیە، ئەو لەسەر كردنی هەموو شتێك توانادارە. (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ:هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللە؛ پەروەردگاری عەرشی مەزن)؛ خوڵقێنەری عەرشی مەزنە، (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَرَبُّ الْأَرْضِ:هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللە؛ پەروەردگاری ئاسمانەكان وپەروەدگاری زەویە)؛ خوڵقێنەری ئاسمانەكان وزەوی، وخوڵقێنەری هەموو شتێكە لە نێویان، وئەو خاوەنیانە، وبەڕێوەیان دەبات وڕێكفیان پێوە دەكات بەو شێوەیەی خۆی بیەوێت، (رَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ:پەروەردگاری عەرشی ڕێزدار)؛ خوڵقێنەری عەرشی شكۆمەند وڕێزدار.
واجبێـتی هانا بردن بۆ الله بە دۆعا کردن لەكاتی دابەزینی كارەسات وناڕەحەتی.
سوننەتە ئەم نزایە بکرێت لە کاتی ناڕەحەتی وناخۆشیدا.
عەرشی خوای میهرەبان كە لەسەری بەرز وبڵند بۆتەوە -جل جلاله-؛ لە بەرزترین ومەزنترین خوڵقێنراوەكانە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وا وەسفی كردووە كە مەزن وڕێزدار وشكۆدارە.
بەتایبەت باسی ئاسمانەکان وزەوی کردووە؛ چونکە ئەوان لە گەورەترینی خوڵقێنراوەكانن کە دەبینرێن لە لایەن ئادەمیزادەوە.
تەیبی دەڵێت: دەستپێكی ستایشکردنی بە باسكردنی پەروەردگارە تا گونجاو بێت لەگەڵ داواکردنی لادانی كارەسات وناڕەحەتیەکان، وئاماژەیە بۆ چاودێری خودایی، هەروەها تەهلیل (لا إله إلا الله)ی تێدایە كە ئەمیش تەوحیدی لەخۆگرتووە وبنچینەی ستایشكردنی شكۆداریە، و بەمەزندانانی تێدایە كە ئاماژەیە بۆ تەواوی هێز ودەسەڵات، وهێمنی و لەسەرخۆیی تێدایە كە ئاماژەیە بۆ زانست، چونكە كەسی نەزان هێمن وبەخشندە نییە وئەمانەیش بنچینەی سیفەتە ڕێزدارەكانن.
زیاتر (14)
سەحیحی البخاري (8/ 75) (6346).
سەحیحی مسلم (4/ 2092) (2730).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (2/ 593).
كنوز رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (17/ 565).
تطريز رياض الصالحين.
لفيصل آل مبارك (ص821).
شرح رياض الصالحين.
لابن عثيمين (6/ 55).
مرقاة المفاتيح شرح مشكاة المصابيح.
للقاري (4/ 1677).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (2/ 1021).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
10 کتێبەکانزیاتر (10)
- الدعاء ويليه العلاج بالرقى من الكتاب والسنةالدعاء من الكتاب والسنة65- «لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ الْعَظِيمُ الْحَلِيمُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ رَبُّ السَّمَوَاتِ، وَرَبُّ الْأَرْضِ، وَرَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ»[27].
- الدعاء ويليه العلاج بالرقى من الكتاب والسنةالرقى من الكتاب والسنة«لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ الْعَظِيمُ الْحَلِيمُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ رَبُّ السَّمَوَاتِ، وَرَبُّ الْأَرْضِ، وَرَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ»[٨٦].
- الذكر والدعاء والعلاج بالرقي من الكتاب والسنة"لا إله إلا الله العظيم الحليم، لا إله إلا الله ربُّ العرش العظيم، لا إله إلا الله ربُّ السماوات وربُّ الأرض وربُّ العرش الكريم" .
- الذكر والدعاء والعلاج بالرقي من الكتاب والسنة"لا إله إلا الله العظيم الحليم، لا إله إلا الله ربُّ العرش العظيم، لا إله إلا الله ربُّ السماوات وربُّ الأرض وربُّ العرش الكريم" .
- الله -جل جلاله- أنيس المحبين وملاذ القاصدين«لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ العَظِيمُ الحَلِيمُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ العَرْشِ العَظِيمِ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَرَبُّ الأَرْضِ، وَرَبُّ العَرْشِ الكَرِيمِ»

- تطبيق القرآن والأذكارأدعية النبي صلى الله عليه وسلم 65- ((لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ الْعَظِيمُ الْحَلِيمُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ رَبُّ السَّمَوَاتِ، وَرَبُّ الْأَرْضِ، وَرَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ))[79].
- حصن المسلم من أذكار الكتاب والسنةحصن المسلم«لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ العَظِيمُ الحَلِيمُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ رَبُّ العَرْشِ العَظِيمِ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ رَبُّ السَّمَوَاتِ وَرَبُّ الأَرْضِ وَرَبُّ العَرْشِ الكَرِيمِ»[162].