دين الحق

دين الحق

ئاینی ڕاستی وهەق

Language: lang_ku
Prepared by:
Version: 1.0
Translations 12
Amharic Assamese Bosnian Gujrati +8
Attachments 7
PDF
Audio
Video
+3

ئاینی ڕاستی وهەق

دانراوي شێخ

عبد الرحمان حەماد ئال عومەر

بەناوی خواى بەخشندەى میهرەبان

پێشەکی

الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على جميع رسل الله، وبعد:

ئەمە بانگەوازیەکە بۆ ڕزگاربوون بۆ هەموو ژیرێک لەبووندا -نێر یان مێ بێت- ڕەجا وهیوام وایە پەروەردگاری بەرز ومەزن، بەهۆیەوە بەختەوەر بێت ئەوەى لەڕێگای ڕاست لایداوە وگومڕا بووە، وپاداشتی من وهەموو ئەوانەیشی هاوکار دەبن لەبڵاوکردنەوەى بداتەوە.

بزانە -ئەی مرۆڤی ژیر- هیچ ڕزگاربوون وبەختەوەرییەک نییە بۆ تۆ لەم ژیانەدا، ولە قیامەتیشدا لەپاش مردن مەگەر پاش ئەوە نەبێت : کە پەروەردگارت دەناسیت کە تۆی خوڵقاندووە، وئیمانی پێبهێنیت وبیپەرستیت بەتەنها، وپێغەمبەرەکەت بناسیت کە پەروەردگارت بۆ تۆی ناردووە وبۆ هەموو خەڵکیش، وباوەڕی پێبهێنیت وشوێنی بکەویت، وئاینی ڕاستی وهەق بناسیت کە پەروەردگارت فەرمانى پێکردوویت پەیڕەوی بکەویت، وباوەڕ بەم ئاینە بهێنیت وکردەوەى پێبکەیت.

وئەم کتێبە کە لەبەردەستتدایە (ئاینی ڕاستی وهەق) ڕوونکردنەوەى ئەم بابەتە مەزنانەى تێدایە، کە واجبە لەسەرت بیزانیت وکردەوەى پێبکەیت، ولە بەشی خوارەوەى پەڕەکان ئەو شتانەم باسکردووە لە وشە ومەسەلەکان کە پێویستی بەزیاتر ڕوونکردنەوە هەیە، بۆ هەموو ئەمانە پشتم بەستووە بە قورئان وفەرموودەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ چونکە تاکە سەرچاوەى ئاینی ڕاستی وهەقن کە خواى گەورە هیچ ئاینێک قبوڵ ناکات لەهیچ یەکێک جگە لە ئەم ئاینە پیرۆزە.

وە لاساییکردنەوەى کوێڕانەم بەکارنەهێناوە کە بووەتە هۆی گومڕابوونی زۆر کەس، بەڵکو باسی ئەو کۆمەڵە گومڕایانەم کردووە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن لەسەر ڕاستی وهەقن، لەکاتێکدا ڕاستی وهەق زۆر دوورە لێیان، بۆئەوەى نەزانەکان لەحاڵی ئەو کەسانە ئاگادار بن کەشوێنکەوتەی ئەو کۆمەڵانە وکۆمەڵانی تریشن، تەنها تەوەکولم بە خواى گەورەیە وتەنها ئەو زاتە بەسە بۆئەوەى داواى پاراستنمی لێبکەم.

وتراوە ونووسراوە لەلایەن: بەندەى هەژار بۆ لێبووردنی پەروەردگار -سبحانه وتعالى-

عبد الرحمان حەماد ئال عومەر

مامۆستای زانستە ئاینیەکان

بەشی یەکەم - ناسینی الله [1] خوڵقێنەری گەورەو مەزن

[1] الله: ناوێکی تایبەتە بە خودای گەردوون وخەڵکی، وخودا وپەروەردگاری هەموو شتێک، ئەم ناوە ناسراوە وتەنها بەنەفسی پیرۆزی پەروەردگار دەووترێت: الله، وبەمانای: (پەرستراوی حەق) دێت.

بزانە -ئەی مرۆڤی ژیر- پەروەردگارت تۆی خوڵقاندووە لە نەبوونەوە و لەسەر نیعمەتەکانى ئەو گەورە بوویت، ئەو الله یە پەروەردگاری هەموو جیهانیانە، وژیرەکان کە باوەڕیان بە الله -سبحانه وتعالى- [2] هەیە بەچاوی خۆیان پەروەردگاریان نەبینیووە، بەڵام بەڵگە ڕوونەکانیان بینیووە کە ئاماژەن بۆ بوونی ئەو زاتە، وبەڵگەن لەسەر ئەوەى ئەو خوڵقێنەر وهەڵسوڕێنەری هەموو گەردوون ودروستکراوەکانە ؛ بەهۆی ئەم بەڵگانەوە پەروەردگاریان ناسیوە، ونمونەی ئەو بەڵگانەش:

[2] گەورە: وشەیەکە بۆ بەمەزندانان وستایشکردنی الله بەکاردێت، وەسفکردنیەتی بەوەى بەرز وبڵندە وپاک وبێگەردە.

بەڵگەى یەکەم: گەردوون ومرۆڤ وژیان: ئەم شتانە سەرەتا وکۆتایان هەیە، و وابەستەن وپێویستیان بەشتێکی ترە بۆئەوەى بێنە نێو بوونەوە، وئەوەى دروستکراوە پێویستی بەشتێکی ترە وهەر دەبێت دروستکراو -مەخڵق- بێت، ومەخڵوق دەبێت خوڵقێنەرێکی -دروستکارێکی- هەبێت، وئەم پەروەردگارە مەزنە تەنها الله یە، وخواى گەورە سەبارەت بەنەفسی پیرۆزی خۆی فەرموویەتی کە ئەو بەتەنها خوڵقێنەرە وتەدبیرکاری هەموو دروستکراوەکانە، وئەم وتانە لەلایەن خواى گەورەوە هاتووە -سبحانه وتعالى- لەکتێبەکانیدا کە دایبەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەرەکانى. پێغەمبەرانى خودا فەرموودەکانى پەروەردگاریان بە خەڵکی ڕاگەیاندووە، وبانگیان کردوون بۆ باوەڕهێنان بە ئەو زاتە مەزنە، وپەرستنی بەتەنها؛ خواى گەورە لە کتێبە مەزنەکەیدا دەفەرموێت:

﴿إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ يَطْلُبُهُ حَثِيثًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ ۗ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ ۗ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ)﴾ واتە: ﴿بەڕاستی پەروەردگارتان ئەو خوایەیە کە ئاسمانەکان و زەوی لەشەش ڕۆژدا دروستکردووە پاشان (خوا) بەرز وبڵند بوویەوە لەسەر عەرش بە (تاریکایی) شەو (ڕۆشنایی) ڕۆژ دادەپۆشێت (بەپێچەوانەشەوە) (ڕۆژ بەشوێن شەوەوەیە بەخێرایی) وشـەو بەشوێن ڕۆژەوەیە بەخێرایی خۆر و مانگ و ئەستێرەکانیش ژێر بار کراوون بەفەرمانی خۆی بێداربن کەبەدیھێنان و فەرماندان ھەر بۆ خوایە پاک و بێگەردە (لەھەموو کەم وکورتیەک) خوای پەروەردگاری ھەموو جیھانیان﴾

[سورەتی الأعراف:54].

- پوختەى مانای ئایەتە پیرۆزەکە:

خواى گەورە بەهەموو خەڵکی ڕادەگەیەنێت کە ئەو پەروەدگاریانە، ودروست کاریانە وئاسمانەکان وزەوی دروستکردووە لەشەش ڕۆژ [3]، وپێمان دەفەرموێت کە ئەو لەسەرەوەى عەرشە [4]. [3] ئەم قۆناغانە لەدروستکردندا بەهۆی حیکمەتێکەوەیە کە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- پێی دەزانێت، ئەگەر نا ئەو دەتوانێت هەموو دروستکراوەکان لەماوەى چاو تروکاندێک دروست بکات؛ چونکە ئەو فەرموویەتی ئەگەر بەشتێک بڵێ: ببە ؛ ئەو شتە دەستبەجێ دەبێت بەو شێوەیەى خودا فەرمانى پێیکردووە. [4] لەئایەتەکەدا وشەى (استوى) هاتووە، ولە زمانى عەرەبیدا -کە زمانى قورئانە- (استوى على الشيء) بەماناى: شتێک بەسەر شتێک بەرزبوویەوە و لەسەریەتی، واتا خواى گەورە لەسەر عەرشە بە بەرزبوونەوە وبڵندیەک کە شیاوی شکۆداری خۆیەتی وچۆنیەتیەکەى تەنها خۆی دەیزانێت، وماناى (استوى) : بەواتاى زاڵبوون ودەسەڵات بەسەر موڵکدا نایەت هەروەکو چۆن گومڕاکان بانگەشە بۆ ئەمە دەکەن کە نکۆڵی دەکەن لەهەقیقەتی سیفەتەکانى خواى گەورە کە وەسفی خۆی پێکردووە، وپێغەمبەرەکەى بەو شێوەیە وەسفی کردووە، بانگەشەی ئەوە دەکەن ئەگەر دان بنێن بەسیفەتەکانى خواى گەورە لەسەر هەقیقەتی خۆی ئەوا خوایان چوواندووە بەدروستکراوەکان، وئەمیش بانگەشەیەکی پوچەڵە؛ چونکە چواندن ئەوەیە بووترێت: خواى گەورە وەکو فڵان شتە یان وەکو سیفەتی فڵان دروستکراوە، بەڵام جەختکردنەوە لەسەر ئەم سیفەتانە بەو شێوەى شیاوی شکۆداری خۆیەتی بەبێ چواندن وبەبێ باسکردنی چۆنیەتی وبەبێ لادانی لەمانا ڕاستەقینەکەی وبەبێ پەکخستنی مانا ڕاستەقینەکەی؛ ئەمە ڕێبازی پێغەمبەرانە کە پێشینی چاک لەسەری ڕۆیشتوون، وڕێبازی ڕاستی وهەقە کە واجبە لەسەر ئیماندار دەستی پێوە بگرێت ئەگەرچیش زۆرینەى خەڵک پشتی لێبکەن.

وعەرش لەسەرەوەى ئاسمانەکانە، وگەورەترین دروستکراو وفراوانترینە، وخواى گەورە لەسەرەوەی عەرشە، وئەو لەگەڵ هەموو دروستکراوەکاندایە بە زانست وبیستن وبینینی، وهیچ شتێکی لێ ناشاردرێتەوە، وخواى گەورە -سبحانه وتعالى- باسی ئەوە دەکات کە وایکردووە شەو بەتاریکیەى ڕۆژ دابپۆشێت، و لەپاش ڕۆژ دەستبەجێ شەو بێت، وباسی ئەوەى کردووە کە خۆر ومانگ وئەستێرەکانى دروستکردووە، وهەموویان ملکەچن لەسەر خولگەی خۆیان دەڕۆن بەفەرمانى پەروەردگاریان، وهەروەها باسی ئەوەی کردووە خوڵقاندن وفەرمانکردن وبڕیاردان لەسەر بوونەوەرەکان تەنها بەدەستی ئەوە، وئەو مەزنە وکامڵە لەزاتی وسیفەتەکانى، وخێری زۆری بەردەوام دەبەخشێت، وئەو پەروەردگاری بەدیهێنراوەکانە، کە دروستیانی کردووە، وبە نیعمەت وڕۆزییەکان پەروەردەیانی کردووە.

وخواى گەورە دەفەرموێت:

﴿وَمِنْ آيَاتِهِ اللَّيْلُ وَالنَّهَارُ وَالشَّمْسُ وَالْقَمَرُ ۚ لَا تَسْجُدُوا لِلشَّمْسِ وَلَا لِلْقَمَرِ وَاسْجُدُوا لِلَّهِ الَّذِي خَلَقَهُنَّ إِن كُنتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ﴾ واتە: ﴿لەنیشانەکانی (دەسەڵاتی) خوایە شەو وڕۆژ وخۆر ومانگ، سوژدە مەبەن نە بۆ خۆر و نە بۆ مانگ بەڵکو سوژدە بەرن بۆ ئەو خوایەی ئەوانی بەدیھێناوە ئەگەر ئێوە تەنھا ئەو دەپەرستن﴾

[سورەتی فصلت:37].

- پوختەى مانای ئایەتە پیرۆزەکە:

خواى گەورە باسی دەکات ئەو بەڵگە ونیشانانەى کە ئاماژەن بۆ ئەو زاتە مەزنە: شەو وڕۆژ وخۆر ومانگ، ونەهی کردووە لە سوجدە بردن بۆ خۆر ومانگ؛ چونکە ئەوانە دروستکراوى خواى گەورە هەروەکو دروستکراوەکانى تر، ونابێت دروستکراو بپەرسترێت، وسوجدە بردن: جۆرێکە لەپەرستتن، وخواى گەورە فەرمانى بەخەڵکی کردووە لەم ئایەتە پیرۆزە -هەروەکو فەرمانى کردووە لەئایەتەکانى تریشدا- بەوەى بەتەنها سوجدە ببەن بۆ خواى گەورە ؛ چونکە ئەو خوڵقێنەرە وتەدبیرکار وتەنها ئەو بەهەق وڕاستی شایستەى پەرستنە -سبحانه وتعالى-.

بەڵگەى دووەم:

نێر ومێی دروستکردووە، بوونی نێر ومێ بەڵگەیە لەسەر بوونی پەروەردگارێک کە دروستیانی کردووە.

بەڵگەى سێیەم:

جیاوازى شێوە ودەنگەکان: دوو کەس نییە هەمان دەنگیان هەبێت، یان هەمان شێوە وڕەنگیان هەبێت، بەڵکو هەر جیاوازی دەدۆزیتەوە لەنێوانیان.

بەڵگەى چوارەم:

جیاوازى بەشەکان: هەندێک دەوڵەمەندە، وهەندێک هەژارە، وهەندێک سەرۆکە، وهەندێک لەژێر فەرمانى سەرۆکەکانە، لەکاتێکدا هەموویان خاوەن ژیری وبیرکردنەوە وزانستن، و بەپەرۆشە بۆ بەدەستهێنانى ئەوەى بەدەستی نەهێناوە لە دەوڵەمەندی وشەرەفمەندی وخێزانی جوان، بەڵام کەس ناتوانێک شتێک بەدەست بهێنێت

مەگەر ئەوە نەبێت کە خواى گەورە لەقەدەردا بۆی نووسیوە، وئەمیش بەپێی حیکمەتێکی مەزنە کە خواى گەورە ویستی لەسەر بوو -سبحانه وتعالى- [5] ئەمیش بۆ : تاقیکردنەوەى خەڵکی لەنێو خۆیان، وخزمەتکردنی یەکتر، بۆئەوەى بەرژەوەندی هەموویان لەناو نەچێت.

[5] سبحانه: واتا خودا پاک وپیرۆزە، وپاک وبێگەردە لەهەموو عەیب وکەموکورتیەک وهەموو عەیبێک لە ئەو زاتە پیرۆزە دوورە.

ئەوەى خواى گەورە بەشی بۆ نەنووسیوە لەدونیادا، خواى گەورە باسی کردووە کە بەشی خۆی وزیاتریشی پێدەبەخشرێت لەنیعمەتەکانى بەهەشت ئەگەر لەسەر ئیمان بە الله بمرێت، ئەگەرچیش خواى گەورە بەخیشوویەتی بەهەژاران چەندە نیعمەتی نەفسی وتەندروست باشی کە دەوڵەمەندەکان زۆرجار ئەمەیان نییە، وئەمیش لەحیکمەت ودادپەروەری خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى-.

بەڵگەى پێنجەم:

خەوتن، وخەون بینینی ڕاستگۆیانە کە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- شتێک پیشانی ئەو کەسە دەدات کە خەوتووە لە شتە غەیبی ونەزانراوەکان وەکو موژدەیەک یان ئاگادارکردنەوەیەک.

بەڵگەى شەشەم:

ڕۆح: هەقیقەت وزانستی تەواو سەبارەتی تەنها ئەو زاتە دەیزانێت کە خوڵقاندوویەتی -سبحانه وتعالى-.

بەڵگەى حەوتەم:

مرۆڤ: وئەوەى لەلاشەیدا هەیە لە هەستەوەرەکان، وکۆئەندامی دەمار، ومێشک ، وکۆئەندامی هەرس، وهتد.

بەڵگەى هەشتەم:

خواى گەورە باران دادەبەزێنێت بۆ سەر زەوییەکی مردوو ؛ ئەو زەوییە سەرەنجام ڕووەکی جۆراوجۆری لەسەر دەڕوێت بەشێوە وڕەنگ وسوود وتامی جیاواز، وئەمە هەندێکی کەمە لەو بەڵگانەى خواى گەورە لەقورئانی پیرۆزدا باسیکردووە، وفەرموویەتی کە ئەمانە بەڵگەی دامەزراون ئاماژەن بۆ بوونی ئەو زاتە -سبحانه وتعالى- وئەو خوڵقێنەر وتەدبیرکاری هەموو گەردوون ودروستکراوەکانە.

بەڵگەى نۆیەم:

ئەو فیترەت وسروشتەى خواى گەورە خەڵکی لەسەر دروستکردووە، باوەڕی بەبوونی الله هەیە کە تەدبیرکاری گەردوون ودروستکراوەکانە، وهەرکەسێک نکۆڵی لە ئەمە بکات ئەوا هەڵەى بەرامبەر بەنەفسی خۆی کردووە وتووشی بەدبەختی وتیاچوونی کردووە، بۆ نمونە کەسی شیوعی [6] لەم ژیانەدا بەئەوپەڕی غەم وناڕەحەت لەم ژیانەدا دەژی لەناخیدا، وسەرەنجام چارەنووسی بەرەو دۆزەخە، بەهۆی باوەڕنەبوونی بەپەروەردگاری کە دروستی کرووە لەنەبوونەوە، ونیعمەتی زۆری پێبەخشیووە جگە لەوانەیان نەبێت کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای خواى گەورە وباوەڕیان بە ئاینەکەى وپێغەمبەرەکەی هێناوە. [6] بەهەمان شێوە: کەسی مولحیدیش. بەڵگەى دەیەم: بەرەکەت وپیرۆزی ئەمیش بریتیە لەزاوزێ وزۆربوون وهاتنی نەوەیەک لەپاش نەوەیەکی لە بوونەوەرەکاندا وەکو لەمرۆڤ ومەڕوماڵات ومانگا و وشتر وهتد؛ بۆئەوەى سەر زەوی ئاوەدان بێتەوە. *** ولە سیفەتەکانى خواى گەورە -سبحانه وتعالى- :

ئەو یەکەمە وخاڵی سەرەتای نەبووە بەڵکو هەر هەبووە، وهەمیشە بەردەوام زیندووە وهەرگیز نامرێت، ودەوڵەمەندە وبێ نیاز وبێ پێویستە، وپێویستی بەهیچ یەکێک نییە لە دروستکراوەکانى، وتاکە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، خواى گەورە دەفەرموێت:

﴿قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ * (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: ھەر ئەو (اللە) یە خوای تاک وتەنها (1)

اللَّهُ الصَّمَدُ * ئەو خوایەی بێ نیازە وجێی نیاز وئومێدی (باوەڕدارانە) (2)

لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ * کەسی لێ نەبووە ولەکەس نەبووە (3)

وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ * وە ھەرگیز ھیچ کەس ھاوشێوە وھاوتای ئەو نیە (4)﴾

[سورەتی الإخلاص : 1-4].

- مانای ئایەتەکان :

کاتێک کافرەکان پرسیاریان لەکۆتا پێغەمبەر کرد سەبارەت بەسیفەتەکانى خواى گەورە؛ الله ئەم سورەتەى بۆ سەری دابەزاند، وفەرمانی پێکرد تێیدا کە پێیان بڵێت:

خواى گەورە تاکە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، والله هەمیشە زیندوو وتەدبیرکار وبەڕێوبەری گەردوونە، مەزنی ودەسەڵاتی ڕەها تەنها بۆ ئەوە بەسەر گەردوون وخەڵکی وهەموو شتێکدا، بۆ داواکردنی پێویستیەکانیان پێویستە بوونەوەرەکان هەموویان تەنها لە ئەو بپاڕێنەوە وتەنها داوا لە ئەو بکەن -تەنها نزا بۆ لای ئەو بکەن-.

لەکەس نەبووە وکەسیش لەئەو نەبووە، ودروست نییە کە کوڕ یان کچ یان باوک یان دایکی هەبێت، بەڵکو نکۆڵی لەهەموو ئەمانە کردووە لەسەر نەفسی خۆی ؛ زۆر بەنکۆڵی لێکردنێکی توند لەم سورەتەدا ولە سورەتی تریشدا، چونکە زنجیرە ومنداڵبوون سیفەتی خوڵقێنراوەکانە، وخواى گەورە ڕەدی نەسڕانیەکانى داوەتەوە کاتێک ووتیان: مەسیح کوڕی خوایە، وڕەدی کۆمەڵێک لە جولەکەکانى داوەتەوە کە ووتیان: عوزەیر کوڕی خوایە، وهەروەها ڕەدی ئەوانی تریشی داوەتەوە کە ووتیان: فریشتەکان کچی خوان، وزۆر بەتوندی سەرزەنشتی کردوون لەسەر ئەم قسە پوچەڵانە.

وباسیکردووە کە مەسیح (عیسا) -علیه السلام-ی دروستکردووە لەدایک بەبێ باوک بەتوانا ودەسەڵاتی خۆی، هەروەکو چۆن ئادەم -باوکی مرۆڤ-ی دروستکرد بەبێ دایک وباوک -لەخۆڵ-، وهەروەکو چۆن حەوای دروستکرد لەپەراسووی ئادەم، بۆیە بینی لەتەنیشتیەتی، پاشان نەوەکانى ئادەمی دروستکرد لەمەنی پیاو وئافرەت، پەروەردگار هەموو شتێکی لەسەرەتاوە بەبێ ئەوەى بوونی هەبێت ؛ دروست کردووە؛ پاشان بۆ خوڵقێنراوەکانى ڕێباز وڕێکخستەى داناوە کەس ناتوانێت بیانگۆڕێت جگە لەزاتى مەزنی نەبێت -سبحانه وتعالى-، وئەگەر خواى گەورە بیەوێت ئەم ڕێکخستەیە بگۆڕێت ئەوا بەپێی ویستی خۆی دەیگۆڕێت.

هەروەکو چۆن عیسا -علیه السلام-ی دروستکرد لە دایک بەبێ باوک وهەروەها وایلێکرد کە قسە بکات لەکاتێکدا کۆرپەلە بوو لەنێو لانکە، وهەروەها وایکرد کە گۆچانەکەى موسا -علیه السلام- ببێت بە مار وبجوڵێت، وبە گۆچانەکەى لە دەریای دا ؛ دەریاکە لەت بوو هەرلایەکی وەکو شاخێکی مەزنی لێهات و بوو بە تێپەڕگەیەک ؛ موسا -علیه السلام- وقەومەکەى بەنێویدا تێپەڕ بوون، وهەروەها مانگی لەت کرد بۆ کۆتا پێغەمبەری موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-، وایکرد کە دار سەلامی لێبکات ئەگەر بەلایدا تێپەڕ بووایە، وایکرد کە ئاژەڵ شاهێدی پەیامبەری بۆ بدەن بەدەنگێک کە خەڵکی دەیبیست، دەیووت: شاهێدی دەدەم کە تۆ پەیامبەری خودایت، و لەسەر ئاژەڵێک بەناوى (بوراق) شەوڕەوی پێکرا لە مزگەوتی حەرامەوە لەمەککە بەرەو مزگەوتی ئەقسا لەشام، پاشان بەرزبوویەوە بەرەو ئاسمان وجبریلی لەگەڵدا بوو هەتاوەکو گەیشتە سەرەوەى ئاسمانەکان، وخواى گەورە قسەی لەگەڵدا کرد -سبحانه وتعالى- وپێنج نوێژەکەى لەسەر فەرز کرد، وپاشان گەڕایەوە بۆ مزگەوتی حەرام لەسەر زەوی، ولەکاتی گەڕانەوەى خەڵکانی نێو هەر ئاسمانێکی بینی، وهەموو ئەمانە لە یەک شەودا ڕوویدا پێش ئەوەى بەرە بەیان دەربکەوێت، وباسی شەوڕەوی وبەرزبوونەوە بۆ ئاسمان -ئیسرا ومیعراج- بەناوبانگە لەقورئان وسونەتدا ولەمێژوودا نووسراوە.

***

ولە سیفەتەکانى خواى گەورە کە وەسفی خۆی پێکردووە وپێغەمبەرەکەى وەسفی کردووە:

1- بیستن وبینین، وزانست ودەسەڵات، وئیرادە -خواست-، وهەموو شتێک دەبیستێت ودەبینێت، وهیچ شتێک ناتوانێت ڕێگر بێت لە بیستن وبینینی.

ودەزانێت: چی لەنێو منداڵدانی دایکاندایە، وئەوەى لەنێو سینەکاندا شاراوەتەوە، وئەوەى ڕوویداوە وئەوەیشی ڕوودەدات لەداهاتوودا، وخواى گەورە توانادارە لەسەر کردنی هەموو شتێک، ئەگەر بەشتێک بڵێ: ببە ؛ ئەو شتە دەستبەجێ دەبێت بەو شتەی خوا فەرمانى پێکردووە. 2- قسە کردن ؛ ووتنی هەرشتێک لە هەرکاتێک بەویستی خۆی: وخواى گەورە -سبحانه وتعالى- قسەی کرد لەگەڵ موسا -علیه السلام-، وهەروەها قسەی کرد لەگەڵ کۆتا پێغەمبەر موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-، وقورئان وتەى پەروەردگارە پیت وماناکانیشی، دایبەزاند بۆ سەر پێغەمبەرەکەى موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-، قسەکردن سیفەتێکە لەسیفەتەکانى خواى گەورە، ودروستکراو نییە هەروەکو موعتەزیلە گومڕاکان بانگەشەی بۆ دەکەن [7]، [7] موعتەزیلە کۆمەڵێکی گومڕان دەستکاری وگۆڕانکاریان کرد لەناو وسیفەتەکانى خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، وماناکانیان بەشێوەیەکی تر لێکدایەوە بەپێچەوانەى مەبەستی خواى گەورە ومەبەستی پێغەمبەرەکەى -صلى اللە علیە وسلم-. 3- ڕوو، دوو دەستی پەروەردگارمان، وبەرزبوونەوە لەسەر عەرش ودابەزین [8]، وڕازی بوون وتوڕەیی، خواى گەورە ڕازی دەبێت لەبەندە ئیماندارەکانى، وتوڕە دەبێت لە کافرەکان ولە ئەوانەى ئەو تاوانانە دەکەن کە دەبێتە هۆی توڕەبوونی پەروەردگار، وڕازی بوونی وتوڕەیی وەکو سیفەتەکانى تری وایە، لە سیفەتەکانى دروستکراوەکان ناچێت ونابێت بەمانایەکی تر لێک بدرێتەوە ونابێت چۆنیەتى باس بکرێت. [8] ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەر ﷺ ئاماژەى بۆی کردووە: «پەروەردگاری بەرز وپیرۆزمان هەموو شەوێک لە سێیەکی کۆتایی شەودا دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا، ودەفەرموێت: «کێ لێم دەپاڕێتەوە بۆ ئەوەی وەڵامی بدەمەوە؟ کێ داوام لێدەکات بۆ ئەوەی پێی ببەخشم؟ کێ داوای لێخۆشبوونم لێدەکات بۆ ئەوەی لێی خۆش ببم؟». [رواه: البخاري : 7494 ، ومسلم : 758 ، الترمذي : 3498]

ولە قورئانی پیرۆز ولە سونەتدا هاتووە کە ئیمانداران پەروەردگاریان دەبینن بەچاوەکانى خۆیان لەڕۆژی قیامەتدا وهەروەها ئیمانداران لەبەهەشتدا، وسیفەتەکانى خواى گەورە بەجوانى ڕوونکراوەتەوە لە قورئانی پیرۆز ولە فەرمووودەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، بۆ کەسێک بیەوێت زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بخوێنێتەوە.

***

ئەو مەبەستەى کە جنۆکە ومرۆڤەکانی بۆ دروستکراون ئەگەر زانیت -ئەی ژیر- کە الله پەروەردگارتە وتۆی خوڵقاندووە؛ بزانە خواى گەورە بۆ یاری وکات بەسەربردن تۆی دروست نەکردووە، بەڵکو تۆی دروست کردووە بۆ ئەوەى بیپەرستیت؛ وبەڵگەش بۆ ئەمە، خواى گەورە دەفەرموێت:

﴿وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ * من جن و مرۆڤایەتیم دروست نەکردووە تەنها بۆ پەرستنی من نەبێت (56)

مَا أُرِيدُ مِنْهُم مِّن رِّزْقٍ وَمَا أُرِيدُ أَن يُطْعِمُونِ * من ھیچ ڕۆزییەکم لێیان ناوێت، ناشمەوێت خواردنم پێبدەن (57)

إِنَّ اللَّهَ هُوَ الرَّزَّاقُ ذُو الْقُوَّةِ الْمَتِينُ * بەڕاستی تەنھا خوا خۆی ڕۆزیدەرە کە خاوەن دەسەڵاتی زۆر بەھێزە (58)﴾

[سورەتی الذاريات: 56-58]. - پوختەى مانای ئایەتەکان:

خواى گەورە لەئایەتی یەکەمدا باسی ئەوەمان بۆ دەکات: کە ئەو جنۆکەکانى [9] دروستکردووە، ونەوەکانى ئادەمی دروستکردووە ؛ بۆئەوەى بەتەنها ئەو زاتە مەزنە بپەرستن، ولە ئایەتی دووەم وسێیەم باسی ئەوە دەکات: ئەو دەوڵەمەندە وبێ پێویستە لە بەندەکانی، ونایەوێت ڕزق وخواردنی پێبدەن، چونکە خواى گەورە خۆی ڕۆزیدەرە وبەهێزە، کە ڕزق وڕۆزی هەموو خەڵکی وهەموو دروستکراوەکان ؛ ئەو زاتە مەزنە پێیانی دەبەخشێت، ئەو زاتەیە کە باران دەبارێنێت، وڕۆزییەکان لەژێر زەوی دەردەهێنێت. [9] جنۆکە: دروستکراوى خودان وئەقڵیان هەیە، خواى گەورە دروستیانی کردووە بۆ پەرستنی هەروەکو نەوەکانى ئادەم، ولەگەڵ مرۆڤەکاندان لەسەر زەوی، بەڵام مرۆڤەکان لەژیانی دونیادا نایانبینن.

بەڵام دروستکراوەکانى تر لەسەر زەوی، خواى گەورە باسی ئەوەى کردووە کە دروستیانی کردووە بۆ مرۆڤ؛ بۆئەوەى مرۆڤ بەکاریان بهێنێت لە پەرستن وگوێڕایەڵی فەرمانەکانى الله، وبەو شێوەیەى دەیەوێت ڕکێفی پێوە بکات بەپێی شەریعەتی الله. وهەموو خوڵقێنراوێک وجوڵەیەک و وەستانێک لەگەردووندا بەهۆی حیکمەتێکەوەیە کە خواى گەورە لەقورئانی پیرۆزدا ڕوونی کردووەتەوە، وزانایان بەشەریعەتی الله دەیزانن هەریەکەیان بەپێی زانستی، وتەنانەت جیاوازى تەمەن وڕزق وڕووداوەکان وناخۆشییەکان هەموو ئەمانە بەئیزنی خواى گەورە ڕوودەدەن؛ بۆئەوەى بەندە ئاقڵ وژیرەکانى پێ تاقی بکاتەوە. هەرکەسێک ڕازی بێت بەقەدەری خواى گەورە وملکەچی بێت وکۆشش بکات لەو کردەوانەى خواى گەورە پێی ڕازیە ؛ ئەوا خواى گەورە لێی ڕازی دەبێت، وبەختەوەر دەبێت لە دونیا وپاش مردنیش لە قیامەت، وهەرکەسێک ڕازی نەبێت بەقەدەری الله، وملکەچ نەبێت وگوێڕایەڵی نەبێت، ئەوا خواى گەورە لێی توڕە دەبێت ولە خەسارۆمەندان دەبێت لە دونیا ولە قیامەت. داوا دەکەین پەروەردگار لێمان ڕازی بێت، وپەنای پێدەگرین لەتوڕەبوونی لێمان.

***

زیندووبوونەوە لەپاش مردن، ولێپرسینەوە وپاداشتدانەوە لەسەر کردەوەکان، وبەهەشت ودۆزەخ

-ئەی ژیر- ئەگەر زانیت کە خواى گەورە تۆی دروستکردووە بۆئەوەى بیپەرستیت؛ بزانە کە خواى گەورە لەهەموو کتێبەکانیدا کە بۆ سەر پێغەمبەرانی دایبەزاندووە باسی ئەوەى کردووە کە لەپاش مردنت زیندووت دەکاتەوە، وپاداشتت دەداتەوە لەسەر کردەوەکانت لەشوێنی پاداشتدانەوە لەپاش مردن؛ چونکە مرۆڤ بەمردن لەژیانی کردەوە -کە ئەم ژیانەیە ونامێنێت- دەچێت بۆ شوێنی پاداشتدانەوە وهەتاهەتایی، ئەمیش لەپاش مردن دێت،

ئەگەر مرۆڤ ئەو ماوەیە تەواو بکات کە خواى گەورە لەقەدەردا بۆی نوسیووە بژێت لەسەر زەوی؛ ئەوا خواى گەورە فەرمان بە فریشتەی مردن -ملک الموت- دەکات کە ڕۆحی بکێشێت لەلاشەیدا، بۆیە مرۆڤ دەمرێت وتاڵی مردن دەچێژێت پێش ئەوەى ڕۆحی لەلاشەی دەربچێت. سەبارەت بە ڕۆح، خواى گەورە دەیکاتە بەهەشتەوە -کە شوێنی نیعمەتی هەمیشەییە- ئەگەر ئیماندار بووبێت بە الله وگوێڕایەڵی ئەو زاتەى کردبێت لەژیانی دونیادا، بەڵام ئەگەر بێباوەڕ بووبێت بە الله وڕۆژی قیامەت وپاداشتی بەدرۆ خستبێتەوە لەژیانی دونیا ولەسەر ئەوە مردبێت ئەوا خواى گەورە دەیکاتە شوێنی سزادان -دۆزەخ- هەتاوەکو کاتی کۆتایی دێت وقیامەت ڕوودەدات، وهەموو خوڵقێنراوێک دەمرێت، وتەنها الله دەمێنێتەوە، پاشان خواى گەورە هەموو دروستکراوەکان زیندوو دەکاتەوە -تەنانەت ئاژەڵەکانیش- وڕۆحەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ نێو لاشەکانیان پاش ئەوەى لاشەکان بەکامڵی دروست دەبنەوە هەروەکو چۆن یەکەمجار دروستکرا بوون؛ وئەمیش بۆئەوەى لێپرسینەوە لەخەڵکی بکرێت و لەسەر کردەوەکانیان پاداشت بدرێنەوە، نێر ومێ، وسەرۆک وشوێنکەوتووان، ودەوڵەمەند وهەژار، بۆیە ستەم لەهیچ یەکێک ناکرێت، ومافى ستەملێکراو وەردەگیرێتەوە لەو کەسەی ستەمی لێکردووە، تەنانەت لەنێوان ئاژەڵەکانیش ئەمە ڕوودەدات، پاشان خواى گەورە بەئاژەڵەکان دەفەرموێت ببن بەخۆڵ؛ چونکە ناچنە نێو بەهەشت وناچنە نێو دۆزەخەوە. وپاداشتی نەوەکانى ئادەم وجنۆکەکان دەداتەوە هەریەکێک بەپێی کردەوەکانیان، ئیمانداران ئەوانەى کە گوێڕایەڵی بوون وشوێنی پێغەمبەرانی کەوتوون؛ دەچنە بەهەشتەوە ئەگەرچیش هەژارترین بن لەنێو خەڵکیدا، وکافرەکان -ئەوانەى دۆزەخیان بەدرۆ دەخستەوە- دەچنە نێو دۆزەخەوە ئەگەرچیش دەوڵەمەندترینی نێو خەڵکی بن وڕێزلێگراوترین کەس بن لەنێو خەڵکیدا لەژیانی دونیا، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ﴾ واتە: ﴿بەڕاستی بەڕێزترینتان لای خوا ئەو کەسەتانە زیاتر لەخودا دەترسێت، بێگومان خوا زانا وئاگادارە﴾ [سورەتی الحجرات:13].

وبەهەشت: شوێنی نیعمەتە (دار النعیم)، چەندەها جۆری جیاواز نیعمەت وخۆشی تێدایە، کە هیچ یەکێک ناتوانێت وەسفیان بکات، سەد پلەى تێدایە، هەر پلەیەک نیشتەجێبووی خۆی تێدایە، هێندەى بەهێزی ئیمانیان بە الله وپەرستن وگوێڕایەڵیان بۆ ئەو زاتە مەزنە، ونزمترین پلە لەبەهەشتدا ئەوانەى تێیدان هێندەی نیعمەتیان پێدەبەخشرێت چەندەها هێندەى ئەو پادشایەی کە لەدونیادا زۆرترین نیعمەتی پێبەخشرا بوو. [10] [10] لە موغیرەی کوڕی شوعبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «موسا -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لە پەروەردگاری کرد: «کێ نزمترین پلەی هەیە لە خەڵکی بەهەشت؟» خودا فەرمووی: «پیاوێکە دێت پاش ئەوەى خەڵکی بەهەشت چوونە بەهەشت، پێی دەووترێت: بچۆ بۆ نێو بەهەشت. (پیاوەکە) دەڵێت: ئەی پەروەردگار، چۆن (بتوانم بچمە بەهەشتەوە) لە کاتێکدا خەڵکی لە خانوو وشوێنەکانى خۆیان نیشتەجێ بوون، وئەوەى پێیان بەخشراوە وەریانگرت؟ پێی دەووترێت: ئایا ڕازی دەبیت هێندەی موڵکی پادشایەک لە پادشاکانى دونیات هەبێت؟ (پیاوەکە) دەڵێت: ڕازی دەبم ئەی پەروەردگار. خودا دەفەرموێت: ئەوەت پێدەبەخشرێت وچوار هێندەی ئەوەش. لە پێنجەم جاردا پیاوەکە دەڵێت: ڕازی بووم ئەی پەروەردگار. خودا دەفەرموێت: ئەمە بە تۆ دەبەخشرێت ودە هێندەی ئەمەش، وهەرشتێک حەزت لێبوو وئارەزووت کرد وچاوت چێژی لێوەربگرێت پێت دەبەخشرێت. (پێغەمبەر موسا -علیه السلام-) فەرمووی: ئەی پەروەردگار، ئەی ئەوەى بەرزترین پلەی هەیە لە بەهەشتدا؟ خودا دەفەرموێت: ئەوانە کەسانێکن ڕێزلێنانیان بە دەستەکانی خۆم ڕواندوومە، ومۆرم لەسەری داوە، بۆیە هیچ چاوێک نەبینیووە، وهیچ گوێیەک نەیبیستووە، و بەسەر دڵی هیچ مرۆڤێک نەهاتووە (هیچ مرۆڤێک بیری لێ نەکردووەتەوە)». ودۆزەخ: -خواى گەورە بمان پارێزێت لەچوونە نێوی- شوێنی سزایە لەقیامەتدا لەپاش مردن، چەندەها جۆر سزای تێدایە کە بەباسکردنیان دڵەکان دەهەژێنێت وچاوەکان فرمێسک دەڕێژن.

ئەگەر مردن بوونی هەبووایە لەقیامەتدا ئەوا دۆزەخیەکان دەستبەجێ دەمردن لەپاش بینینی دۆزەخ، بەڵام مردن یەک جارە کە پاشی مرۆڤ لەژیانی دونیاوە دەچێت بەرەو ژیانی ڕۆژی دوایی، ولە قورئانی پیرۆزدا بەکامڵی وەسفی مردن وزیندووبوونەوە وپاداشت ولێپرسینەوە وبەهەشت ودۆزەخ هاتووە، وئەوەى باسمان کرد ئاماژەیە بۆی.

وبەڵگەکانى زیندووبوونەوە ولێپرسینەوە وپاداشتدانەوە لەپاش مردن زۆرن خواى گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:

﴿مِنْهَا خَلَقْنَاكُمْ وَفِيهَا نُعِيدُكُمْ وَمِنْهَا نُخْرِجُكُمْ تَارَةً أُخْرَىٰ﴾ واتە: ﴿لەم زەویە دروستمان کردون دووبارە دەتانگێڕینەوە ناو زەوی (بەمردوویی) جارێکی تر لەو زەویە دەرتان دەھێنینەوە (بەزیندوویی بۆ لێپرسینەوە)﴾

[سورەتی طه:55]،

وخواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَضَرَبَ لَنَا مَثَلًا وَنَسِيَ خَلْقَهُ قَالَ مَن يُحْيِي الْعِظَامَ وَهِيَ رَمِيمٌ﴾ واتە: ﴿وە نموونەمان بۆ دێنێتەوە و بەدیھێنانی خۆی لە بیر چۆتەوە (ئەو بێ بڕوایە) دەڵێت کێ ئێسکەکان زیندوو دەکاتەوە لە کاتێکدا کە ڕزیوون﴾ [سورەتی يس:78].

وخواى گەورە دەفەرموێت:

﴿زَعَمَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَن لَّن يُبْعَثُوا ۚ قُلْ بَلَىٰ وَرَبِّي لَتُبْعَثُنَّ ثُمَّ لَتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلْتُمْ ۚ وَذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ﴾ واتە: ﴿بێ باوەڕان وایان دەزانی کە (لە ڕۆژی دواییدا) زیندوو ناکرێنەوە (ئەی پێغەمبەر ﷺ) پێیان بڵێ: بەڵێ سوێند بە پەروەردگارم بێگومان زیندوو دەکرێنەوە دڵنیابن پاشان ھەواڵتان پێ دەدرێت بەوەی کە کردووتانە وە ئەمە بۆ خوا (زۆر) ئاسانە﴾

[سورەتی التغابن:7]. - پوختەى مانای ئایەتەکان: 1- لەئایەتی یەکەمدا: خواى گەورە -سبحانه وتعالى- باسی ئەوە دەکات : کە ئەو نەوەى ئادەمی خوڵقاندووە لەزەوییەوە، وئەویش کاتێک بوو کە ئادەمی باوکیانی خوڵقاند -علیه السلام- لەخۆڵەوە، وپێیانی فەرمووە کە ئەو لەخاکەوە جارێکی تر دروستیان دەکاتەوە لەپاش مردنیان لەگۆڕەکانیانەوە دێنە دەرەوە؛ ئەمیش وەکو ڕێزلێنانێک بۆیان، وجارێکی تر لەخۆڵەوە دەردەچن، بۆیە لەگۆڕەکانیانەوە بەزیندووێتی دەردەچن، لەسەرەتاوە بۆ کۆتایان، ولێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکات پاشان پاداشتیان دەداتەوە. 2- ولە ئایەتی دووەمدا: خواى گەورە ڕەدی ئەو کافرانە دەداتەوە کە باوەڕیان بەزیندووبوونەوە نییە و بەدرۆی دەخەنەوە کە پێیان سەیرە ئێسک زیندوو بێتەوە لەپاش نەمانی، خواى گەورە وەڵامیان دەداتەوە، دەفەرموێت کە ئەو زاتە زیندووی دەکاتەوە ؛ کە یەکەم جار دروستی کردووە لەنەبوونەوە. 3- ولە ئایەتی سێیەمدا: خواى گەورە ڕەدی ئەو کافرانە دەداتەوە کە باوەڕیان بەزیندووبوونەوە نییە لەپاش مردن و بەدرۆی دەخەنەوە، وفەرمان بە پێغەمبەرەکەى دەکات -صلى اللە علیە وسلم- کە سوێندیان بۆ بخوات بەسوێند خواردنێکی پێداگیرانە، کە خواى گەورە لەپاش مردن زیندوویان دەکاتەوە، وپێیان ڕادەگەیەنێت کە چییان کردووە، وپاداشتیان دەداتەوە لەسەر کردەوەکانیان، وئەمە بۆ خواى گەورە کارێکی ئاسانە.

خواى گەورە لەئایەتێکی تردا باسی ئەوە دەکات کە ئەو کافرانەی باوەڕیان بەزیندووبوونەوە ودۆزەخ نییە لەپاش مردن وئەم باسانە بەدرۆ دەخەنەوە؛ لە ئاگری دۆزەخدا سزا دەدرێن، وپێیان دەووترێت:

﴿ذُوقُوا عَذَابَ النَّارِ الَّذِي كُنتُم بِهِ تُكَذِّبُونَ﴾ واتە: ﴿بچێژن سزای ئەو ئاگرەی کە ئێوە باوەڕتان پێ نەدەکرد﴾

[سورەتی السجدة:20].

ڕێکخستنی قسە وکردەوەکانى مرۆڤ:

خواى گەورە -عز وجل- باسی ئەوە دەکات کە دەزانێت هەرمرۆڤێک چ کردەوەیەک دەکات لەخێر وشەڕ بەنهێنی وئاشکرا، وهەروەها لە اللوح المحفوظ نووسیویەتی پێش ئەوەى ئاسمانەکان وزەوی ومرۆڤ وهتد دروست بکات، لەگەڵ ئەمانەدا لەگەڵ هەر مرۆڤێک دوو فریشتە هەیە یەکێکیان لەلای ڕاستی کردەوە چاکەکانی بۆ دەنووسێت ویەکێکیان لەلای چەپی کردەوە خراپەکانی لەسەر دەنووسێت، هیچ کردەوەیەکی مرۆڤ لەلایان شاراوە نابێت، وخواى گەورە -سبحانه وتعالى- باسی ئەوە دەکات کە هەموو مرۆڤێک لەڕۆژی لێپرسینەوەدا کتێبەکەى خۆی پێدەدرێت کە قسە وکردەوەکانى تێدا نووسراوە، بۆیە دەیخوێنێتەوە ونکۆڵی لەهیچ یەکێکی ناکات، وهەرکەسێک نکۆڵیان لێبکات ئەوا خواى گەورە وادەکات کە بیستن وبینین ودەست وپێیەکانى بێنە قسەکردن بەهەموو ئەو قسانەى کردوویانە یان ئەو کردەوانەى ئەنجامیان داوە.

ولە قورئانی پیرۆزدا ڕوونکردنەوەى ئەمەی تێدایە بەوردی؛ خواى گەورە دەفەرموێت:

﴿(مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ﴾ واتە: ﴿ھەر ووتەیەك لەدەمی دەرچێ چاودێرێکی بەسەرەوەیە (و دەینوسێت)﴾

[سورەتی ق:18]،

وخواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَإِنَّ عَلَيْكُمْ لَحَافِظِينَ * بێگومان چەند چاودێرێکتان بەسەرەوەیە (10) كِرَامًا كَاتِبِينَ * کە بەڕێز ونووسەرن (11) يَعْلَمُونَ مَا تَفْعَلُونَ * ھەرچی بکەن دەیزانن (12)﴾ [سورەتی الإنفطار:10-12].

- ڕاڤەى ئایەتەکان:

خواى گەورە -سبحانه وتعالى- باسی ئەوە دەکات کە بۆ هەموو مرۆڤێک دوو فریشتەى ڕاسپاردووە، یەکێکیان لای ڕاستی کردەوە چاکەکانى دەنووسێت وئەوی تریان لەلای چەپی کردەوە خراپەکانى دەنووسێت، خواى گەورە لەم دوو ئایەتەدا باسی ئەوە دەکات کە بۆ هەموو کەسێک دوو فریشتەی ڕێزداری داناوە، کە هەموو کردەوەکانیان دەنووسن وتواناى ئەوەیان هەیە بەهەموو کردەوەکانیان بزانن، ونووسینیان بۆ ئەو کردەوانە هەروەکو زانست ونووسینی خوای گەورەیە بۆیان لە اللوح المحفوظ پێش ئەوەى دروستیان بکات.

شایەتمان -شاهێدی دان-:

شاهێدی دەدەم بە (لا إله إلا الله) و بە (محمد رسول الله)، وشاهێدی دەدەم کە بەهەشت هەق وڕاستیە، ودۆزەخ هەق وڕاستیە، وقیامەت دێت هیچ گومانێکی تێدانییە، وخواى گەورە ئەوانەى لەنێو گۆڕەکاندان زیندوویان دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە، وئەوەى خواى گەورە فەرموویەتی لەکتێبەکەیدا یان بەوەحی بەپێغەمبەرەکەى ڕایگەیاندووە -صلى اللە علیە وسلم- هەمووی هەق وڕاستییە. وبانگهێشتت دەکەم -ئەی ژیر- بۆ باوەڕهێنان بەم شاهێدی دانە، وئاشکرا کردنی وکردەوە کردن بەماناکانى ؛ چونکە ئەمە ڕێبازی ڕزگاربوونە.

بەشی دووەم: ناسینی پێغەمبەر ﷺ

-ئەی ژیر- ئەگەر زانیت کە خوا پەروەردگارتە وتۆی دروستکردووە، وتۆ زیندوو دەکاتەوە بۆئەوەی لێپرسینەوەت لەگەڵدا بکات لەسەر کردەوەکانت، بزانە کە خواى گەورە بۆ تۆ وهەموو خەڵکی پێغەمبەرێکی ناردووە وفەرمانى کردووە بەگوێڕایەڵیکردنی وشوێنکەوتنی، وهەروەها باسی ئەوەى کردووە کە هیچ ڕێبازێک نییە بۆ ناسینی پەرستنی ڕاستەقینە نییە مەگەر پاش شوێنکەوتنی ئەم پێغەمبەرە نەبێت، وهەروەها پەرستنی الله بەشەریعەتەکەى کە خواى گەورە بۆ پێغەمبەرەکەى ناردوویەتی.

وئەم پێغەمبەرە ڕێزدارە،کە واجبە هەموو خەڵکی باوەڕی پێی هەبێت وشوێنی بکەوێت ؛ کۆتا پێغەمبەرە، وپێغەمبەری خودایە بۆ هەموو خەڵکی موحەممەد پێغەمبەرێکی نەخوێندەوار بووە -صلى اللە علیە وسلم-، کە موژدە بەهاتنی دراوە لەلایەن موسا وعیساوە -علیهما السلام- لەزیاتر لە چل شوێن لەتەورات وئینجیل، ودەیانخوێندەوە پاشان ئەم کتێبانەیان گۆڕی ودەستکاریان کرد [1].

[1] سەیری ئەم سەرچاوانە بکە: موژدە بەهاتنی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-بەو شێوەیەی لە تەورات وئینجیلدا هاتووە لەکتێبی: (الجواب الصحيح لمن بدل دين المسيح /1 ؛ شيخ الإسلام ابن تيمية)، کتێبی: (هداية الحيارى ؛ علَّامة محمد ابن القيم)، وکتێبی: (السيرة النبوية ؛ ابن هشام)، کتێبی: (معجزات النبوة في کتاب البداية والنهاية ؛ ابن كثير) وهتد.

ئەم پێغەمبەرە ڕێزدارە، کە خواى گەورە پاش ناردنی کۆتایی هێنا بەپێغەمبەران، وبۆ هەموو خەڵکی ناردی، ئەو موحەممەد کوڕی عبدالله کوڕی عەبدلموتەڵیب ئەلهاشیمی ئەلقوڕەیشیە -صلى اللە علیە وسلم-، شەرەفمەندترین وڕاستگۆترین پیاوە لە شەرەفمەندترین هۆز لەسەر زەوی، لەنەوەکانى پێغەمبەری خودا ئیسماعلی کوڕی ئیبراهیمە -علیهما السلام-، کۆتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەمەککە لەدایکبووە لەساڵی 570 ز،

لەو شەوەى تێیدا لەدایکبوو وکاتی دەرچوونی بوو لەسکی دایکی ؛ هەموو گەردوون بەڕووناکیەکى گەورە ڕۆشنا بوویەوە، وخەڵکی ئەمەیان پێ سەیر بوو، و لەکتێبەکانى مێژوودا تۆمارکراوە، لەمەککە بتەکانى قوڕەیش لەسەر ڕوویان کەوتنە سەر زەوی لەلای کەعبە، وكۆشکی کیسرا -پاشای فارسەکان- هاتنە لەرزین وزیانر لە دە پایەى لێ ڕووخا، وئاگری فارسەکان کوژایەوە کە دەیانپەرست، کە دواین کوژانەى دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار ساڵ لەپێش ئەم کوژانەوەیە.

وهەموو ئەمانە ئاماژەیە بۆئەوەى پەروەردگار ڕایدەگەیەنێت بۆ خەڵکی سەر زەوی کە کۆتا پەیامبەر لەدایکبووە وهەموو بتەکان دەشکێنێت کە لەگەڵ خودا دەپەرسترێن، وئەم پەیامبەرە بانگەشەی فارس وڕۆمەکان دەکات بۆ تەنها پەرستنی الله، وهاتنە نێو ئاینی ڕاستی وهەق -ئاینی ئیسلام-، ئەگەر ڕەتیان کردەوە ئەوا ئەو وشوێنکەوتووانى جیهادیان لەدژ بەرپا دەکەن، وخواى گەورە سەریان دەخات، وئاینەکەى بڵاو دەکاتەوە کە نور وڕۆشنایی الله یە لەسەر زەوی، وئەمە ڕوویدا لەڕاستیدا پاش ئەوەى خواى گەورە پێغەمبەر موحەممەدی نارد -صلى اللە علیە وسلم-.

خواى گەورە چەند تایبەتمەندیەکی بەخشیووە بەکۆتا پێغەمبەری موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- لەنێو برایانی لەپێغەمبەران ؛ ولەو تایبەتمەندیانەش:

یەکەم: کۆتا پێغەمبەرە و لەپاش ئەو هیچ پێغەمبەرێک نایەت.

دووەم: پەیامەکەى بۆ هەموو خەڵکیە، هەموو خەڵکی ئومەتی پێغەمبەر موحەممەدن‌-صلى اللە علیە وسلم- هەرکەسێک گوێڕایەڵی بێت وشوێنی بکەوێت دەچێتە بەهەشتەوە، وهەرکەسێک سەرپێچی بکات دەچێتە دۆزەخەوە، تەنانەت جولەکە وگاورەکانیش دەبێت شوێنی بکەون، وهەرکەسێک باوەڕی پێ نەهێنێت وشوێنی نەکەوێت ئەوا کافرە بە موسا وعیسا وهەموو پێغەمبەران.

وموسا وعیسا وهەموو پێغەمبەران بەریئن لەهەموو مرۆڤێک کە شوێنی موحەممەد ناکەوێت -صلى اللە علیە وسلم-؛ چونکە خواى گەورە فەرمانى پێیان کردووە کە موژدە بەهاتنی بدەن وبانگەوازى قەومەکەیان بکەن بۆ شوێنکەوتنی ئەگەر خودا ناردی، وچونکە ئاینەکەى کە خواى گەورە ئەوى بۆ ڕاگەیاندنی ناردووە هەمان ئەو ئاینەیە کە خواى گەورە بە پێغەمبەرانی ناردوویەتی، کامڵی وئاسانکاری لەسەردەمی ئەم پێغەمبەرە ڕێزدارەدایە کە کۆتا پێغەمبەرە، بۆیە نابێت هیچ یەکێک لەپاش ناردنی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- شوێنکەوتەی هیچ ئاینێکى تر بێت جگە لە ئیسلام ؛ چونکە خواى گەورە ئەوی ناردووە بۆئەوەى ئاینی ئیسلام بەخەڵکی بگەیەنێت وئاینێکی کامڵە، خواى گەورە بەهۆیەوە هەموو ئاینەکانى پێشووتری هەڵوەشاندەوە، وهەروەها ئاینی ڕاستی وهەق وپارێزراوە.

ئاینی یەهودیەت ونەسڕانیەت -مەسیحیەت- دەستکاری کراون وبەو شێوەیە نەماون کە خواى گەورە دایبەزاند، هەموو مسوڵمانێک شوێنکەوتووى موحەممەد بێت -صلى اللە علیە وسلم- بەشوێنکەوتووی موسا وعیسا وهەموو پێغەمبەرانیش دادەنرێت -علیهم السلام-، وهەرکەسێک لەئیسلام دەربچێت وهەڵبگەڕێتەوە ئەوا کافرە بەموسا وعیسا وهەموو پێغەمبەران، ئەگەرچیش بانگەشەی شوێنکەوتنی موسا یان عیسا بکات. بۆیە دەستبەجێ کۆمەڵێ لە حاخامەکانى جولەکە وقەشەکانى گاورە ژیرەکان ودادپەروەرەکان باوەڕیان هێنا بە موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-، وهاتنە نێو ئاینی ئیسلامەوە، ***

موعجیزەکانى [12] پێغەمبەر ﷺ

[12] وناوەکەى لەقورئان بریتیە لە: ئایەتەکان -نیشانەکان- ئەمەیان باشترە بووترێت ولێرەدا ووتراوە (موعجیزە) چونکە تایبەتە بەو شتە نائاساییانە کە ڕوودەدەن. زانایان سیرەتی -ژیاننامەى- پێغەمبەر موحەمەدیان وەکو موعجیزە داناوە -صلى اللە علیە وسلم- کە بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی پەیامەکەى؛ زیاتر لەهەزار موعجیزەى هەیە، لەوانەش: 1- مۆری پێغەمبەرایەتی کە خواى گەورە لەنێوان شانەکانى دروستی کردبوو، ئەویش بریتی بوو لە (محمد رسول الله)، لەسەر شێوازى بالووکە وابوو [13]. [13] بالووکە : وەکو زیپکە وایە لەسەر پێست دەردەکەوێت وەکو نۆکە یان بچووکتر، ئەم مۆرە خڕ بوو وەکو مانگی چواردە، وقەبارەکەى هێندەى هێلکەى کۆتر بوو.

2- هەور سێبەری بۆ دروست دەکرد ئەگەر لەگەرمای بەتینی هاویندا ڕێی بکردایە.

3- تەسبیح کردنی بەرد لەنێوان دەستەکانى، ودار سەلامی لێدەکرد.

4- هەواڵدانى بەڕووداوى غەیبی-نەزانراو ونەبینراو- کە لەکۆتایی دونیادا ڕوودەدەن؛ وئەوەتا ئێستا دانە بەدانە ڕوودەدەن بەو شێوەى ئەو باسیکردووە. وئەم بابەتە غەیبیانە -نەبینراو ونەزانراوانە- ڕوودەدەن لەپاش وەفات کردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەتاوەکو کۆتایی دونیا، کە خواى گەورە پێی نیشانی داوە وپێی ڕاگەیاندووە ولە کتێبەکانى فەرموودە ونیشانەکانى ڕوودانى قیامەتدا نووسراون، وەکو: (النهاية) ی ئیبن کثیر، و (الأخبار المشاعة في أشراط الساعة)، و (أبواب الفتن والملاحم)، ئەم موعجیزانە هاوشێوەى موعجیزەکانى پێغەمبەرانی پێشوون. بەڵام خواى گەورە تایبەتی کردووە بەموعجیزەى ئەقڵی کە هەر دەمێنێتەوە لەسەر پەڕەکان هەتاوەکو کۆتایی دونیا، خواى گەورە بە هیچ یەکێکی تر لەپێغەمبەرانی نەبەخشیووە، وئەویش : قورئانی پیرۆزە -وتەی خواى گەورە-، کە زامنى پاراستنی کردووە، بۆیە هیچ یەکێک ناتوانێت دەستکاری بکات وگۆڕانکاری تێدا بکات، ئەگەر هەریەکێک هەوڵبدات پیتێکی لێ بگۆڕێت ئەوا دەستبەجێ ئاشکرا دەبێت، ئەوەتا ملیۆنەها چاپ لەقورئان لەلای مسوڵمانانە هیچ یەکێکیان جیاواز نییە لەئەوی تریان تەنانەت بەپیتێکیش. بەڵام چاپەکانى تەورات وئینجیل چەندەها جۆرن وجیاواز لەیەکتر؛ چونکە جولەکە وگاوڕەکان دەستکاریان کرد وگۆڕیان لەکاتێکدا خواى گەورە ئەرکی پاراستنیانی پێ ڕاگەیاندبوو، بەڵام قورئان خواى گەورە ئەرکی پاراستنی نەخستۆتە ئەستۆی کەس جگە لە زاتی مەزنی نەبێت، خواى گەورە زامنی کردووە -سبحانه وتعالى- کە بیپارێزێت، هەروەکو لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: ﴿إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ﴾ واتە: ﴿بێگومان ھەر ئێمە قورئانمان ناردۆتە خوارەوە و بەڕاستی ھەر ئێمەش دەیپارێزین﴾ [سورەتی الحجر:9]. بەڵگە ئەقڵیەکان وبەڵگەکان لە قورئان ؛ ئاماژەن بۆئەوەی قورئان قسەی خودایە وموحەممەد پێغەمبەری خودایە ولە بەڵگە ئەقڵیە مەنتیقیەکان کە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى قورئان قسەی خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى- وهەروەها بەڵگەیە لەسەر ئەوەى موحەممەد پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وسلم- : خواى گەورە تەحەدای کافرەکانى قوڕەیشی کرد کاتێک موحەممەدیان بەدرۆ دەزانی -صلى اللە علیە وسلم-، وەکو ئومەتانى پێشوو کە پێغەمبەرانیان بەدرۆ دەزانی، ووتیان: قورئان قسەی خودا نییە. خواى گەورە تەحەدایانی کرد کە کتێبێک وەکو قورئان بهێنن؛ نەیانتوانى هەرچەندە بەزمانى خۆیانیش بوو، وڕەوانبێژترینی نێو خەڵکی بوون، وهەروەها لەنێویاندا بوو وتاربێژ وشاعیر وزمانزانى گەورە وبەناوبانگ، پاشان خواى گەورە تەحەدایانی کرد کە دە سورەت وەکو قورئان بهێنن؛ نەیانتوانى، پاشان تەحەدایانی کرد کە یەک سورەت وەکو قورئان بهێنن؛ نەیانتوانى، پاشان بێ توانایی ئەوانى ڕاگەیاند، وهەموو جنۆکە ومرۆڤەکان ناتوانن کتێبێکی وەکو قورئان بهێنن ئەگەرچیش هەندێکیان پشتیوان ویارمەتیدەرى لەهەندێکی تریان بن لەمەدا؛ خواى گەورە دەفەرموێت:

﴿قُل لَّئِنِ اجْتَمَعَتِ الْإِنسُ وَالْجِنُّ عَلَىٰ أَن يَأْتُوا بِمِثْلِ هَٰذَا الْقُرْآنِ لَا يَأْتُونَ بِمِثْلِهِ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيرًا﴾ واتە: ﴿(ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ سوێند بە خوا ئەگەر ئادەمی و جنۆکە ھەموو کۆببنەوه بۆ ئەوەی هاوشێوەى ئەم قورئانە بھێنن ناتوانن هاوشێوەى بھێنن ھەرچەندە پشتیوانی یەکتریش بن﴾

[سورەتی الإسراء:88].

ئەگەر قورئان قسەی موحەممەد یان یەکێکی تر بووایە لەخەڵکی ؛ ئەوا

زمانزانەکانى قەومەکەى لەڕەوانبێژەکان وئەوانى تر دەیانتوانى شتێک بهێنن وەکو قورئان، بەڵام وتەی خواى گەورەیە، وفەزڵ وبەرزی وتەى خواى گەورە بەسەر قسەی مرۆڤەوە وەکو فەزڵ وگەورەیی وبڵندی خواى گەورە بەبەراورد لەگەڵ مرۆڤ. چونکە خواى گەورە هاوشێوەى نییە ؛ بۆیە وتەکەیشی هاوشێوەى نییە، بۆیە لێرەوە ڕوون دەبێتەوە کە قورئان قسەی خواى گەورەیە و موحەمەد پێغەمبەری خودایە؛ چونکە تەنها پێغەمبەری خودا دەتوانێت قسەی خواى گەورە بەئێمە ڕابگەیەنێت ئەمیش لەڕێگەى وەحیەوە، خواى گەورە دەفەرموێت:

﴿مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَٰكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ ۗ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا﴾ واتە: ﴿پێغەمبەر ﷺ باوکی ھیچ یەك لەپیاوەکانتان نییە (نەزەیدی کوڕی حاریثە و نەھیچ کەسێکی تر) بەڵکو ئەو نێرداروی خوا و کۆتاھەمینی پێغەمبەرانە وە خوا بەھەموو شتێك زانایە﴾

[سورەتی الأحزاب:40]،

وخواى گەورە دەفەرموێت:

﴿وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا كَافَّةً لِّلنَّاسِ بَشِيرًا وَنَذِيرًا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ﴾ واتە: ﴿وە ئێمە تۆمان نەناردووە بۆ ھەموو ئادەمی بەمژدەدەر و ترسێنەر نەبێت بەڵام زۆربەی ئادەمی نازانن﴾

[سورەتی سبأ : 28]،

وخواى گەورە دەفەرموێت:

﴿وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ﴾ واتە: ﴿وە (ئەی پێغەمبەر ﷺ) تۆمان تەنھا بۆ ئەوە ناردووە کەڕەحمەت بیت بۆ جیھانیان﴾

[سورەتی الأنبياء:107].

- پوختەى مانای ئایەتەکان: 1- خواى گەورە لەم ئایەتە باسی ئەوە دەکات کە موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەری ئەوە بۆ هەموو خەڵکی، وئەو کۆتا پەیامبەرە و لەپاش ئەو هیچ پێغەمبەرێک نایەت، وخواى گەورە باسی ئەوە دەکات کە ئەوى هەڵبژاردووە بۆئەوەى پەیامەکەى هەڵبگرێت و بۆئەوەى ببێتە کۆتایی پێغەمبەران؛ چونکە باشترین کەسە بۆ گەیاندنی ئەم پەیامە.

2- وخواى گەورە -سبحانه وتعالى- لەئایەتی دووەمدا باسی ئەوە دەکات : کە ئەو پێغەمبەرەکەى بۆ هەموو خەڵکی ناردووە بۆ ڕەش وسپی وعەرەب وناعەرەب، وپێمانی ڕاگەیاندووە کە زۆرینەى خەڵکی هەق وڕاستی ناناسن؛ بۆیە گومڕا بوون وبێباوەڕ بوون بەهۆی شوێن نەکەوتنیان بۆ موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- 3- خواى گەورە بەپێغەمبەرەکەى موحەممەد دەفەرموێت -صلى اللە علیە وسلم- لەئایەتی سێیەمدا کە ئەوی ناردووە وەکو ڕەحمەت بۆ هەمووان؛ کە بەهۆی ئەوەوە ڕێزی لەخەڵکی ناوە، ئەوەى باوەڕی پێبهێنێت وشوێنی بکەوێت ئەوا ڕەحمەتی خواى گەورەی قبوڵ کردووە ودەچێتە بەهەشتەوە. وهەرکەسێک باوەڕی بە موحەممەد نەبێت وشوێنی نەکەوێت ئەوا ڕەحمەتی خواى گەورەی ڕەت کردۆتەوە وشایستەى چوونە نێو دۆزەخ وسزای سەختە. بانگەوازى بۆ باوەڕهێنان بە الله وبە پێغەمبەرەکەى موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- : بۆیە -ئەی ژیر- بانگهێشتت دەکەم بۆ باوەڕهێنان بە الله وەکو پەروەردگار، وبە موحەممەد وەکو پێغەمبەر، وبانگهێشتت دەکەم بۆ شوێنکەوتنی وکردەوە کردن بەشەریعەتەکەى کە خواى گەورە ئەوی پێ ناردووە، وئەویش ئاینی ئیسلامە کە سەرچاوەکەى قورئانی پیرۆز -وتەی خودا-، وفەرموودەکانى کۆتا پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، کە سەلمێنراوە ئەو فەرموویەتی؛ وخواى گەورە ئەوی پاراستووە بۆیە تەنها ئەو فەرمانە دەکات کە خودا فەرمانى پێیکردووە، ونەهی دەکات لەو شتانەى کە خودا پێی فەرمووە نەهی لێبکات، بۆیە بەدڵێکی دڵسۆزەوە بڵێ: باوەڕم هێنا بەوەى الله پەروەردگار وپەرستراوی منە بەتەنها، وبڵێ: موحەممەد پێغەمبەری خودا وشوێنی دەکەوم؛ بۆیە هیچ دەربازبوونێک نیە بۆت مەگەر بە ئەمە نەبێت. خواى گەورە من وتۆیش سەرکەوتوو بکات بۆ بەختەوەری وڕزگابوون .. ئامین.

***

بەشی سێیەم : ناسینی ئاینی ڕاستی وهەق -ئاینی ئیسلام-

-ئەی ژیر- ئەگەر زانیت کە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- پەروەردگارتە کە تۆی خوڵقاندووە وڕزق وڕۆزی تۆی داوە، وئەو خودایە پەرستراوە بەهەق وڕاستی وتاکە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نیە، و واجبە لەسەرت بیپەرستیت بەتەنها، وزانیت کە پێغەمبەرەکەت موحەممەدە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ پێغەمبەری خودایە بۆ تۆ وبۆ هەموو خەڵکیش، بزانە باوەڕهێنانت دروست نییە بە الله -سبحانه وتعالى-وبە پێغەمبەر موحەممەد نەبێت -صلى اللە علیە وسلم- مەگەر پاش ئەوە نەبێت کە ئاینی ئیسلام دەناسیت وباوەڕی پێ دەهێنیت وکردەوەى پێدەکەیت؛ چونکە تاکە ئاینە کە لەلای خودا پەسەندە ولێی ڕازییە وفەرمانى بەپێغەمبەرانی کردووە بەخەڵکی ڕابگەیەنن، وخواى گەورە کۆتا پێغەمبەری -موحەممەدی- ناردووە -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەى ئەم ئاینە بە هەموو خەڵکی بگەیەنێت، و واجبی کردووە لەسەریان کە کردەوەى پێبکەن.

*** ناساندنی ئاینی ئیسلام موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- کۆتا پێغەمبەری خودا بۆ هەموو خەڵکی، دەفەرموێت:

«شاهێدی بدەیت بە ( لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ و مُحَمَّد رَسُولُ اللَّهِ)، ونوێژ ئەنجام بدەیت، وزەکات بدەیت، و-مانگی- ڕەمەزان بەڕۆژوو بیت، وحەج بکەیت بۆ ماڵی خودا ئەگەر توانات هەبوو». [14]

[14] (أخرجه مسلم : 8)، و (أبو داود : 4695).

ئیسلام ئاینێکی جیهانیە کە خواى گەورە فەرمانى کردووە بەهەموو خەڵکی کە پەیڕەوی بکەن، وپێغەمبەرانی خودا باوەڕیان بەم ئاینە هێناوە، وئیسلام بوونی خۆیان ڕاگەیاندووە بۆ پەروەردگاریان، وخواى گەورە ڕایگەیاندووە کە تاکە ئاینی ڕاستی وهەقە، وتەنها ئەم ئاینە لەلای ئەو زاتە پەسەندە ولە هیچ یەکێک قبوڵی ناکات ئاینی تر جگە لە ئیسلام، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿ إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ﴾ واتە: ﴿ئاینی ڕاست لای خوای گەورە ئیسلامە﴾ [سورەتی آل عمران: 19].

وخواى گەورە دەفەرموێت:

﴿وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾ واتە: ﴿و هەرکەسێک ئاینێکی تر پەیڕەو بکات جگە لە ئیسلام هەرگیز لێی قبوڵ ناکرێت لە قیامەتیشدا لە دۆڕاوەکان دەبێت﴾

[سورەتی آل عمران: 85].

- پوختەى مانای ئەم دوو ئایەتە:

1- خواى گەورە -سبحانه وتعالى- باسی ئەوە دەکات کە تاکە ئایین لەلای ئەو پەسەند بێت ؛ تەنها ئاینی ئیسلامە.

2- ولە ئایەتی دووەمدا خواى گەورە -سبحانه وتعالى- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە هیچ ئاینێک لەهیچ یەکێک قبوڵ ناکات جگە لە ئاینی ئیسلام دەبێت وتاکە ئاینە لای ئەو زاتە پەسەندە، وبەختەوەران لەپاش مردن تەنها مسوڵمانانن، وئەوانەى لەسەر ئاینێکی تر دەمرن جگە لەئاینی ئیسلام ئەوا لەقیامەتدا لەخەسارۆمەندانن، ولە دۆزەخدا سزا دەدرێن.

بۆیە هەموو پێغەمبەران ئیسلام بوونی خۆیان ڕاگەیاندووە بۆ پەروەردگار وملکەچی فەرمانەکانى ئەو زاتەن، وهەروەها بەریئبوونی خۆیان ڕاگەیاندووە لەوانەى مسوڵمان نابن، هەرکەسێک بیەوێت لەجولەکە وگاوڕەکان ڕزگاری بێت ولە بەختەوەران بێت ئەوا با بێتە نێو ئاینی ئیسلامەوە، وبا شوێنی پێغەمبەری ئیسلام بکەوێت موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بۆئەوەى ببێتە شوێنکەوتەى موسا وعیسا -علیهم السلام- بەڕاستی ؛ چونکە موسا وعیسا وموحەممەد هەموویان پێغەمبەری خودان و هەموویان مسوڵمانن، وهەموویان بانگەوازیان بۆ ئاینی ئیسلام کردووە ؛ چونکە ئاینی الله یە کە ئەوانى بۆ ڕاگەیاندنی ناردووە، ودروست نییە بۆ هیچ یەکێک کە پاش ناردنی کۆتا پێغەمبەر موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- هەتاوەکو کۆتایی دونیا کە بە خۆی بڵێت مسوڵمان وخواى گەورە ئەم بانگەشەی لێ قبوڵ ناکات مەگەر پاش باوەڕهێنان بە موحەممەد نەبێت کە وەکو پێغەمبەرێک خودا ناردوویەتی وشوێنی بکەوێت، وکردەوە بە قورئان بکات کە بۆ سەر ئەو پێغەمبەرە دابەزیووە، خواى گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:

﴿قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ﴾ واتە: ﴿(ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: ئەگەر ئێوە خواتان خۆش دەوێت کەواتە دوای من بکەون تا خواش ئێوەی خۆش بوێت وە لە گوناھەکانتان خۆش ببێت وە خوا لێخۆشبووی میھرەبانە﴾

[سورەتی آل عمران:31].

- پوختەى ماناى ئایەتەکە:

خواى گەورە فەرمان دەکات بەپێغەمبەرەکەى موحەممەد ﷺ کە بە ئەو کەسانەى بانگەشەی خۆشەویستی الله دەکەن؛ بڵێت: ئەگەر ئێوە بەڕاستی خوداتان خۆشدەوێت ئەوا شوێنی من بکەون ؛ خواى گەورە ئێوەى خۆشدەوێت، چونکە خواى گەورە ئێوەى خۆش ناوێت ولە گوناهەکانتان خۆش نابێت؛ مەگەر پاش ئەوە نەبێت کە باوەڕ بەپێغەمبەر موحەممەد ﷺ دەهێنن وشوێنی دەکەون.

وئەم ئاینە کە خواى گەورە بەپێغەمبەرەکەى ناردوویەتی ﷺ بۆ هەموو خەڵکی ؛ ئاینی ئیسلامە کە کامڵ وگشتیگر وئاسان ولێبووردەیە، کە پەروەردگار کامڵی کرد وڕازی بوو ببێت بە ئاینی بەندەکانى وهیچ ئاینێکی تر پەسەند ناکات لەقیامەتدا جگە لە ئەم ئاینە نەبێت، و الله موژدەى بەپێغەمبەران دا سەبارەت بە ئەم ئاینە وئەوان باوەڕیان پێی هێنا؛ خواى گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:

﴿اليَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا﴾ واتە: ﴿ئەمڕۆ ئایینەکەتانم تەواو (کامڵ) کردووە بۆتان و چاکە و بەھرەی خۆم بەتەواوی ڕشتووە بەسەرتاندا و ڕازی بووم کە ئیسلام ئایینتان بێت﴾

[سورەتی المائدة:3].

- پوختەی مانای ئایەتەکە:

خواى گەورە -سبحانه وتعالى- لەم ئایەتە پیرۆزەدا باسی ئەوە دەکات کە دایبەزاندووە بۆ سەر کۆتا پێغەمبەر موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-، لەکاتێکدا ئەو لەگەڵ مسوڵمانان لە عەرەفات بوون لە مەککە لە حەجی ماڵئاوایی و لە پەروەردگاریان دەپاڕانەوە وداوایان لێدەکرد، وئەمە لەکۆتایی ژیانی پێغەمبەر ﷺ بوو، پاش ئەوەى خواى گەورە سەری خست وئاینی ئیسلام بڵاو بوویەوە ودابەزاندنى قورئان کامڵ بوو.

خواى گەورە -سبحانه وتعالى- باسی ئەوە دەکات بۆ مسوڵمانان ئاینەکەیانی کامڵ کردووە، ونیعمەتی خۆی پێیان بەخشیووە ئەمیش بەناردنی پێغەمبەر موحەممەد ﷺ وقورئانى پیرۆزی بۆ سەری دابەزاندووە، وڕازی بووە کە ئیسلام ئاینیان بێت، وهەرگیز لە هیچ یەکێک قبوڵی ناکات ئەگەر پابەندی ئاینێکی تر بووبێت جگە لەئاینی ئیسلام.

خواى گەورە -سبحانه وتعالى- باسی ئەوە دەکات کە ئاینی ئیسلامی بەپێغەمبەرەکەى موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- ناردووە بۆ هەموو خەڵکی، ئاینێکی کامڵ وگشتگیرە ودەگونجێت بۆ هەموو کات وشوێنێک وئومەتێک، ئاینی زانست وئاسانکاری ودادپەروەری وخێرە، ومەنهەجێکی کامڵ وڕوون ودامەزراوە بۆ هەموو بوارەکانى ژیان؛ ئاین ودەوڵەتە مەنهەجی هەقی تێدایە بۆ حوکم کردن ودادوەری وسیاسیەت وکۆمەڵایەتی وئابووری، وبۆ هەموو شتێک کە مرۆڤەکان پێویستیان پێیەتی لەژیانی دونیا، وهەروەها بەختەوەری مرۆڤی تێدایە لەژیانی پاش مردن.

***

پایەکانى ئیسلام

وئاینی ئیسلام ئاینێکی کامڵە خواى گەورە بەپێغەمبەر موحەممەد ﷺ ناردی بۆ هەموو خەڵکی، لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە، مرۆڤ بەڕاستی مسوڵمان نابێت هەتاوەکو ئیمان دەهێنێت بە ئەم ئاینە وپابەندی ئەم پایانە دەبێت، ئەم پایانەش بریتین لە: 1- شاهێدی دان بە (لا إله إلا الله و محمدا رسول الله) واتە: (هیچ پەرستراوێک شایستەى پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وموحەممەد پێغەمبەر ونێردراوی خودایە). 2- نوێژ ئەنجامدان. 3- زەکاتدان. 4- ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان. 5- وحەجکردني ماڵی پیرۆزی الله بۆ کەسێک بتوانێت [15]. [15] پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت«ئاینی ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە: شاهێدی دان بە (ﻻ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ومُحَمَّد رَسُولُ اللَّه)، ونوێژ ئەنجامدان، وزەکاتدان، وحەجکردني ماڵی خودا، وڕۆژووگرتنی ڕەمەزان». رواه: البُخاريُّ (8، 4515)، وفي «التاريخ الكبير» (4/213)، (8/ 319،322)، ومُسلِمٌ (16)، وبەڵگەکان لەقورئاندا دواتر دێت بۆ باسکردنی پایەکان بەوردی. - پایەی یەکەم شاهێدی دان بە (لا إله إلا الله و محمدا رسول الله) :

وئەم شاهێدی دانە ماناى هەیە و واجبە لەسەر مسوڵمان بیزانێت وکردەوەى پێبکات، بەڵام ئەوەى تەنها بەزمان دەیڵێت وماناکەى نازانێت وکردەوەى پێناکات ئەوا لەڕاستیدا هیچ سوودێک بەدەست ناهێنێت.

وماناى (ﻻ إله إﻻ الله) واتا: هیچ پەرستراوێک نییە بەهەق وڕاستی کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله -بەتەنها-، وئەو تاکە پەرستراوە بەڕاستی وهەق وهەموو پەرستراوێکی تر جگە لە ئەو پوچەڵە، وشەی (إله:ئیلاهـ) واتا: پەرستراو. وئەوەى جگە لە الله دەپەرستێت ئەوا کافرە وهاوبەشی بۆ الله بڕیارداوە، ئەگەرچیش پەرستراوەکە پێغەمبەر یان پیاوچاک بێت، یان بەبیانووی نزیکبوونەوە بێت لە الله بەهۆیەوە و تەوەسول کردن بەهۆیەوە، چونکە موشریکەکان کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جەنگی دژیان بەرپا کرد ؛ پێغەمبەران وپیاوچاکانیان بەم بیانووە دەپەرست، بەڵام بیانوویەکی پوچەڵ وڕەتکراوەیە؛ چونکە نزیکبوونەوە لە الله -سبحانه وتعالى- وتەوەسول کردن بۆ لای نابێت بە پەرستنی شتێکی تر بێت جگە لە ئەو زاتە مەزنە، بەڵکو تەوەسول دەبێت بەناو وسیفەتەکانى الله بێت، وهەروەها بە کردەوە چاکەکانى ئەو بەندەیەی کە دەپاڕێتەوە وەکو نوێژکردن وڕۆژووگرتن وخێرکردن وزیکر وجیهاد وحەج کردن وچاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک وهتد لە کارە چاکەکان وهەروەها داوا بکەیت کەسێکی ئیماندار نزات بۆ بکات بەمەرجێک زیندوو وئامادە بێت. وپەرستن جۆری زۆرە، لەوانەش:

1- نزا کردن :

پاڕاندنەوە بریتیە: لەداواکردنی پێویستیەکان کە تەنها خودا دەتوانێت پێت ببەخشێت وەکو دابەزینی باران، وشیفای نەخۆشی، ولابردنی ناڕەحەتی وتەنگانەکان کە دروستکراو ناتوانێت ئەم ناڕەحەتیە لابدات، وداواکردنی چوونە بەهەشت، وڕزگاربوون لە دۆزەخ، وداواکردنی منداڵ وڕزق وهتد.

هەموو ئەمانە دەبێت تەنها لە الله داوا بکرێت، هەرکەسێک داواى یەکێک لەئەمانە بکات لە دروستکراوەکان ئەگەر زیندوو یان مردوو بێت ئەوا ئەو کەسەی پەرستووە، خواى گەورە -سبحانه وتعالى- فەرمانى کردووە تەنها لەئەو داوا بکرێت، وفەرموویەتی کە پاڕاندنەوە پەرستنە، وهەرکەسێک ئەم پەرستنە بکات بۆ یەکێکی تر جگە لە الله ئەوا لە ئەهلی دۆزەخ دەبێـت، خواى گەورە دەفەرموێت:

﴿وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ۚ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ﴾ واتە: ﴿وە پەروەردگارتان فەرموویەتی: لێم بپاڕێنەوە وەڵامتان دەدەمەوە بەڕاستی ئەوانەی خۆبەگەورە دەزانن لە پەرستنم بێگومان بەسەر شۆڕی دەچنە دۆزەخەوە﴾ [سورەتى غافر:60]، وخواى گەورە باسی ئەوە دەکات کە هیچ کەسێک زیان وسوودی بەدەست نییە جگە لە زاتی مەزنی، ئەگەرچیش ئەوانە پێغەمبەران وپیاوچاکان بن: ﴿قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا﴾ واتە: ﴿(ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ (بە بێ باوەڕان) ھاوار بکەن لە ئەوانەی کە ئێوە بە خواتان دەزانین بێجگە لە خوا جا ئەوانە دەسەڵاتیان نیە بەڵا و زیانتان لەسەر لابەن وە (دەسەڵاتی) گۆڕانیشیان نیە﴾ [سورەتی الإسراء:56]، سەرنج: ئەم فەرمانپێکردنەى لەئایەتەکەدا هاتووە بۆ سەرزەنشت ونکۆڵی کردنە بۆ دەرخستنی بێ تواناییان وپوچەڵی بانگەشەکانیان. وخواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا﴾ واتە: ﴿بێگومان مزگەوتەکان بۆ پەرستنی خوان بەتەنھا، جگە لەئەو کەسی تری تێدا مەپەرستن، کەواتە لەگەڵ خوادا ھاوار لە کەسی تر مەکەن﴾ [سورەتی الجن:18]. 2- سەربڕین ونەزرکردن ونزیکبوونەوە بەقوربانیەکان. دروست نییە مرۆڤ نزیک بێتەوە بەخوێن ڕشتن یان قوربانیکردن یان نەزرکردن بۆ هیچ کەسێک جگە لە الله بەتەنها، و هەرکەسێک قوربانی سەرببڕێت بۆ جگە لە الله -وەکو سەربڕین بۆ گۆڕ یان جنۆکە- ئەوا جگە لە الله ی پەرستووە وشایستەى نەفرەت لێکردنە؛ خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿قُلْ إِنَّ صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ﴾ واتە: ﴿(ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ بێگومان نوێژ و (بەندایەتی) و قوربانی و ژیان و مردنم ھەر بۆ خوای پەروەردگاری ھەموو جیھانیانە﴾

[سورەتی الأنعام:162].

وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە نەفرەتی کردووە لەو کەسەی -قوربانی- سەردەبڕێت بۆ جگە لە الله» [16]. [16] (رواه: مسلم : 1978 ، والنسائي : 4422).

وئەگەر مرۆڤ ووتی: "بۆ فڵان کەس نەزر بێت لەسەرم ئەگەر ئەو شتە ڕووبدات خێرێک بکەم یان فڵان کردەوە بکەم"، ئەم نەزرە شیرک وهاوبەشدانانە بۆ خواى گەورە؛ چونکە نەزرکردنە بۆ خوڵقێنراو، ونەزرکردن پەرستنە بۆیە دەبێت تەنها بۆ الله بێت، ونەزری ڕێگەپێدراو بریتیە لەوەى مرۆڤ بڵێت: "بۆ خواى گەورە نەزر بێت کە خێر بکەم، یان فڵان کردەوە بکەم ئەگەر فڵان شت ڕووبدات".

3- داواى بەهانا هاتن -الاستغاثة- وداواى یارمەتی -الاستعانة- وپەنا پێگرتن -الاستعاذة- [17]: [17] داواى بەهانا هاتن -الاستغاثة- : داوا کردنی بەهانا هاتن لەحاڵەتی تەنگانە وناڕەحەتیدا، داواى یارمەتی -الاستعانة- : ئەمیش بریتیە لەداواکردنی یارمەتی بەشێوەیەکی گشتی، وپەنا پێگرتن -الاستعاذة- : داواکردنی پاراستن لە کەسێک بیەوێت خراپە وزیانێک لێی دوور بێت. داواى بەهانا هاتن وداواى یارمەتی وپەنا پێگرتن لەکەس ناکرێـت جگە لە الله؛ خواى گەورە -سبحانه وتعالى- لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: ﴿إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ * ئێمە بە تەنها تۆ دەپەرستین و بەتەنها داوای یارمەتی لە تۆ دەکەین﴾ [سورەتی الفاتحة: 5]. وخواى گەورە دەفەرموێت:

﴿قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ * (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: پەنا دەگرم بە دروستكاری بوونەوەر (بەپەروەردگاری بەرەبەیان) (1) مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ * لە زیانی ئەوەی کە دروستی کردووە (2)﴾ [سورەتی الفلق : 1-2].

وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«داواى بەهانا هاتن لە من ناکرێت بەڵکو -تەنها- داواى بەهانا هاتن لە الله دەکرێت» [18]،

و -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر داوات کرد ئەوا تەنها داوا لە الله بکە وئەگەر داواى يارمەتیت کرد ئەوا تەنها داواى یارمەتی لە الله بکە» [19]. [18] رواه: أحمد ( 5 / 317 / 22758 )، والطبراني ( 10 / 246 )، وصححه الألباني.

[19] رواه: الترمذي (2516)، وأحمد (2802)، و الطبراني 2820)(12989) = وقال الترمذي" : حديث حسن صحيح ."

ومرۆڤی زیندوو دروستە داواى یارمەتی و بەهاناوە هاتنی لێبکرێت لەشتێکدا کە لەتوانایدا هەبێت وئامادە بێت، بەڵام بۆ پەنا پێگرتن تەنها داواى پەنا پێگرتن لە الله دەکرێت، وکەسێک مردوو بێت یان ئامادە نەبێت ئەوا نابێت بەهیچ شێوەیەک داوایان لێبکرێت چونکە تواناى هیچ شتێکیان نییە ئەگەرچیش پێغەمبەر یان پیاوچاک یان پاشا بێت.

وغەیب -نەبینراو ونەزانراوی داهاتوو- تەنها الله دەیزانێت، هەرکەسێک بانگەشەی زانینی غەیب بکات ئەوا کافرە و واجبە بەدرۆ بخرێتەوە، ئەگەرچیش فاڵ بگرێتەوە وشتێک ڕووبدات بەو شێوەى باسی دەکات و ئەمەش دەگمەنە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«وهەرکەسێک بچێتە لای فاڵگرێک یان جادووگەرێک وبڕوای پێبکات لەوەی کە دەیڵێت ئەوا کوفری کردووە بەوەی کە دابەزیوە بۆ سەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-» [20].

[20] رواه : أبو داود (3904)، والترمذي (135)، وابن ماجه (639)، وصححه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب (3047).

تەوەکول و بەهیوا بوون -ڕەجا- وخشوع [21]: نابێت مرۆڤ تەوەکولی هەبێت بەیەکێکی تر جگە لە الله، ودەبێت هیوای -ڕەجای- تەنها بە الله بێت، ونابێـت بۆ جگە لە الله خاشع بێت.

[21] تەوەکول : واتە متمانەى دڵ وپشت بەستنی بە ئەوەى تەوەکولی پێدەکرێت. بەهیوا بوون -ڕەجا- : واتە پەیوەست بوونی دڵ و بەهیوا بوونی بۆ ڕوودانى شتێک کە بەندە پێی خۆشە ڕووبدات لەداهاتوودا. خشوع -خاشع-: واتە ئامادەبوونی دڵ وترسانی بەخۆشویستن و بەمەزندانانەوە، وهێمنی ئەندامەکان لەگەڵ ملکەچ بوون بۆ هەق وڕاستی بەئاشکرا ولە ناخیشدا.

جێی نیگەرانیە کە زۆرێک لە ئەوانەى خۆیان دەدەنە پاڵ ئیسلام ؛ شیرک وهاوبەش بۆ الله بڕیار دەدەن، دەپاڕێنەوە لە جگە لە الله لەوانەى زیندوون و بەگەورە دانراون، وداوا دەکەن لەگۆڕەکان وتەواف دەکەن بەدەوریاندا، وداواى پێویستیەکانیان دەکەن لەگۆڕەکان، ئەمە پەرستنی جگە لە الله یە ئەوەى وابکات مسوڵمان نییە ئەگەرچیش بانگەشەی مسوڵمان بوون بکات، وبڵێت: (لا إله إلا الله و محمد رسول الله) ونوێژ بکات وڕۆژوو بگرێت وحەج بکات، خواى گەورە دەفەرموێت:

﴿وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾ واتە: ﴿سوێند بەخوا نیگا کراوە بۆ تۆ وە بۆ پێغەمبەرانی پێش تۆش ئەگەر ھاوبەش بۆ خوا دابنێیت بەڕاستی کردەوەت ھەڵدەوەشێتەوە وە بێگومان لەخەسارۆمەندان دەبیت﴾ [سورەتی الزمر:65]، وخواى گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّهُ مَن يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ ۖ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ﴾ واتە: ﴿ھەر کەس ھاوبەش بۆ خوا دابنێت ئەوە بێگومان خوا بەھەشتی لێ حەرام کردووە، وە جێگا و شوێنی ئاگر دەبێت وە بۆ ئەو ستەمکارانە ھیچ یارمەتیدەرێک نیە﴾

[سورەتی المائدة:72]. وخواى گەورە فەرمانى کردووە بەپێغەمبەرەکەى موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- کە بەخەڵکی بڵێت:

﴿قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ يُوحَىٰ إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌ وَاحِدٌ ۖ فَمَن كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَالِحًا وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا﴾ واتە: ﴿پێیان بڵێ: من ته‌نها وه‌ك ئێوه‌ مرۆڤێكم فریشته‌ نیم یان خوا نیم جیاوازیه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ وه‌حیم بۆ دێت و كراوم به‌ پێغه‌مبه‌ بەڕاستی پەروەردگاری ئێوە پەروەردگارێکی تاک و تەنھایە جا ھەرکەس بەتەمایە بەخزمەت پەروەردگاری بگات (لەقیامەتدا) ئەوە با کردەوەی چاک بکات وە لەپەرستنی پەروەردگاریدا کەس نەکات بەھاوبەشی﴾

[سورەتی الكهف:110].

وئەو نەزانانە زانا گومڕاکان هەڵیان خەڵەتاندوون، کە هەندێک لقیان زانیووە لەدین ونەزانن بە تەوحید -یەک خوا پەرستی- کە ئەمە بنچینەى ئاینەکەیە، بۆیە ئەو بەناو زانایانە بانگەشە بۆ شیرک وهاوبەشدانان دەکەن بۆ الله ؛ بەهۆی نەزانیان بەماناى (ﻻ إله إﻻ الله) و بەبیانووی شەفاعەت و وەسیلەت کردن، وبەڵگەیان بۆ ئەم کارانەیان لێکدانەوەى پوچەڵە بۆ هەندێک لەدەقەکان وئەو فەرموودانەى کە بەدرۆوە هەڵبەستراون بەناوى پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم-، وچیرۆک وخەون بینینەکان کە شەیتان دەیخاتە خەیاڵیانەوە، وهاوشێوەى ئەمانە لە گومڕاییەکان کە لەنێو کتێبەکانیاندا کۆیان کردووەتەوە؛ بۆئەوەى بەڵگە بهێننەوە بۆ پەرستنی جگە لە الله ؛ وشوێنی شەیتان وهەوا وئارەزوو ولاساییکردنەوەى کوێرانە کەوتوون بۆ باو وباپیران وەکو حاڵی موشریکەکان لەسەرەتادا.

و وەسیلەت کە خواى گەورە فەرمانى پێکردووین : ﴿وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ﴾[المائدة:35] واتە: ﴿بەدوای ھەموو ھۆکارێکدا کەنزیکتان بکاتەوە لە خوا﴾، ئەمیش بریتیە لە: کردەوە چاکەکان لە تەوحید -یەک خوا پەرستی-، ونوێژکردن، وڕۆژووگرتن، وحەجکردن، وجیهاد کردن، وفەرمان بەچاکە، ونەهی کردن لەخراپە، وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی، وهتد، بەڵام داواکردن لە مردوو وداواى بەهاناوە هاتن لێیان لەکاتی ناڕەحەتی وتەنگانەدا ئەمە پەرستنی ئەوانە.

وشەفاعەت کردنی پێغەمبەران وپیاوچاکان ومسوڵمانان ئەگەر خواى گەورە ڕوخسەتیان پێبدات لەشەفاعەت کردنی هەق وڕاستیە وباوەڕمان پێی هەیە، بەڵام لەمردووەکان داوا ناکرێت؛ چونکە شەفاعەت مافى خواى گەورەیە بۆ هیچ یەکێک نایەتە دی مەگەر پاش ئیزنی خواى گەورە نەبێت -سبحانه وتعالى- بۆیە مرۆڤی یەک خوا پەرست -موەحید- تەنها لە الله داوا دەکات -سبحانه وتعالى- ودەڵێت: (خواى گەورە داوات لێدەکەم کە پێغەمبەران وپیاوچاکان شەفاعەتم بۆ بکەن -یان- خواى گەورە بمکەیتە بەر شەفاعەتی پێغەمبەران وپیاوچاکان)، وناڵێت: (یان فڵان شەفاعەتم بۆ بکەیت) چونکە ئەو مرددووە ولە مردوو هەرگیز هیچ شتێک داوا ناکرێت، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿قُل لِّلَّهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا ۖ لَّهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ﴾ واتە: ﴿بڵێ: تکا ھەمووی ھەر بۆ خوایە موڵکی ئاسمانەکان و زەوی ھەر بۆ ئەوە پاشان ھەر بۆلای ئەو دەگەڕێنرێنەوە﴾ [سورەتی الزمر:44].

ولە بیدعە حەرامکراوەکان کەپێچەوانەى ئاینی ئیسلامە وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێکردووە لە فەرموودە سەحیحەکاندا : دروستکردنی مزگەوت ودانانی شتی ڕازێنراوە لەسەر قەبرەکان ودروستکردنی بینا لەسەریان، وهەروەها ڕازاندنەوەى بە گەچ وچیمەنتۆ ونووسین لەسەری، دانانی پەردە وشتی تر لەسەری، ونوێژکردن لەگۆڕستاندا، هەموو ئەمانە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێکردوون؛ چونکە لەگەورەترین هۆکارەکانە بۆ پەرستنی ئەوانەى لەنێو گۆڕەکەدان.

ولێرەوە ڕوون دەبێتەوە لە شیرک وهاوبەشدانانە بۆ خواى گەورە ئەوەى هەندێک لە نەزانەکان دەیکەن لەزۆر وڵات، وەکو لەلای گۆڕی بەدەوی وسەیدە زەینەب لە میسر، و لەلای گۆڕی گەیلانی وئەو گۆڕانەى دەڵێن هی ئەهلی بەیتە -ڕەزاى خوایان لێبێت- لە نەجەف وکەربەلا لە ئێراق، وزۆر گۆڕی تر لەزۆر وڵاتی تر، کە بەدەوریان تەواف دەکەن ولێیان دەپاڕێنەوە وپێیان وایە زیان وسوود بەدەستیانە.

وڕوون دەبێتەوە کە ئەوانە بەم کردەوانەیان موشریک وگومڕان، ئەگەرچیش بانگەشەی مسوڵمان بوون بکەن وڕۆژوو بگرن وحەج بکەن، وشایەتمان (لا إله إلا الله محمد رسول الله) بڵێن؛ چونکە ئەوەى دەڵێت: (لا إله إلا الله محمد رسول الله) بە موەحید -یەک خوا پەرست- دانانرێت؛ هەتاوەکو ماناکەى دەزانێت وکردەوەی پێدەکات -هەروەکو پێشووتر ئەمە ڕوونکرایەوە-، بەڵام جگە لەمسوڵمان هەرکاتێک ئەم شایەتمانە دەڵێت ؛ مسوڵمان دەبێت، وپێی دەووترێت مسوڵمان هەتاوەکو ڕوون دەبێـتەوە کە شتێکی وتووە یان کردووە کە ئاماژەیە بۆئەوەى هێشتا لەسەر شیرک وهاوبەش دانانە بۆ الله وەکو ئەم نەفامانە، یان نکۆڵی بکات لەفەرزێک لە فەرزەکانى ئیسلام پاش ئەوەى بۆی ڕوون دەکرێتەوە، یان باوەڕی بەئاینێکی تر هەبێت جگە لەئاینی ئیسلام.

وپێغەمبەران وپیاوچاکان [22] بەریئن لەوانەى لێیان دەپاڕێنەوە وداواى بەهانا هاتنیان لێدەکەن ؛ چونکە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- پێغەمبەرانی ناردووە بۆئەوەى بانگەوازى خەڵکی بکەن بۆ تەنها پەرستنی ئەو زاتە مەزنە، و وازبهێنن لەپەرستنی جگە لە ئەو زاتە ئەگەر پێغەمبەر یان پیاوچاک یان هەریەکێکی تر بێت.

[22] دۆستانی -وەلیەکانى- خواى گەورە ئەوانەن کە موەحیدن -یەک خوا پەرستن- وگوێڕایەڵی فەرمانەکانى الله دەکەن وشوێنی پێغەمبەرەکەى دەکەون‌ -صلى اللە علیە وسلم-، تێیاندایە ناسراون بەهۆی زانست وجیهادیان، وتێیاندایە کە نەناسراوە، وزانراوە کە ئەوان ڕازی نین بەوەى خەڵکی بەپیرۆزیان بزانن، وئەوانەی بەڕاستی وەلی خواى گەورەن بانگەشەی ئەوە ناکەن کە وەلی خواى گەورە بن بەڵکو دان بەوە دەنێن کە ئەوان کەمتەرخەمن، وجلێک یان شێوازێکی تایبەتیان نیە جگە لەشوێنکەوتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەبێت لەمانەدا، وهەموو مسوڵمانێکی موەحید وشوێنکەوتوو بۆ سونەتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ؛ وەلی خواى گەورەیە بەپێی چاکێتی وکردەوە چاکەکانى، ولێرەوە ڕوون دەبێتەوە کە ئەوانەى بانگەشەی ئەوە دەکەن کە وەلی خواى گەورەن وجلێکی تایبەت دەپۆشن بۆئەوەى خەڵکی بەگەورە وپیرۆزیان دابنێن ؛ ئەوان لەڕاستیدا وەلی خواى گەورە نین بەڵکو کەسانێکی درۆزنن.

وخۆشویستنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپیاوچاکان بەوە نابێت کە بیانپەرستن؛ چونکە پەرستنیان دژایەتی کردنیانە، وخۆشویستنیان بەو شێوەیە دەبێت کە ئەوان سەرمەشق وقدوە بن و لەسەر ڕێبازی ئەوان بڕۆین، ومسوڵمانی ڕاستەقینە پێغەمبەران وپیاوچاکانى خۆشدەوێت، بەڵام نایان پەرستێت. وئێمە باوەڕمان وایە خۆشویستنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- واجبە لەسەرمان لەسەرەوەى خۆشویستنی نەفس وخێزان ومنداڵ وهەموو خەڵکیە. *** کۆمەڵی ڕزگاربوو -الفرقة الناجیة- مسوڵمانان زۆرن لەژمارەدا بەڵام کەمن لەڕاستیدا، وئەو کۆمەڵانەى خۆیان دەدەنە پاڵ ئیسلام ژمارەیان زۆرە ودەگاتە 73 کۆمەڵ، وژمارەی تاکەکانى زیاتر لە هەزار ملیۆن یان زیاتر [23]، بەڵام ئەو کۆمەڵەى بەڕاست مسوڵمانە ؛ تەنها یەک دانەیە، کە دان دەنێن بە یەک خوا پەرستی -تەوحید- و لەسەر ڕێبازی پێغەمبەر موحەممەد ﷺ وهاوەڵانی ئەون لەبیروباوەڕ وکردەوەى چاک، هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جولەکە دابەشبوون بۆ سەر حەفتا ویەک کۆمەڵ، وگاوڕەکان دابەشبوون بۆ سەر حەفتا ودوو کۆمەڵ، وئەم ئومەتە دابەش دەبێت بۆ سەر حەفتا وسێ کۆمەڵ ؛ هەموویان لەدۆزەخن جگە لە یەکێکیان نەبێت»

هاوەڵان ووتیان: -ئەو کۆمەڵە- کامەیانە ئەی پێغەمبەری خودا (وا ڕزگاری دەبێت)؟ فەرمووی:

«ئەوەى لەسەر -ئەم ڕێبازە بێت- کە ئەمڕۆ من وهاوەڵانم لەسەرین» [24].

[23] بەپێی سەرژمێریەکی ڕاگەیندراو لەکاتی دانانى کتێبەکە لەساڵی 1395 ك / 1975 ز . [24] (رواه : أبو داود : 3842 ، وابن ماجه : 3226 ، وصححه الألباني في صحيح الجامع : 1082و السلسلة الصحيحة : 203).

وئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانی لەسەری بوون بریتی بوو لەباوەڕهێنان بەماناى (ﻻ إله إﻻ الله و محمد رسول الله)، وکردەوە پێکردنی ئەمیش بەتەنها پاڕانەوە لە الله، وتەنها سەربڕین ونەزرکردن بۆ ئەو زاتە مەزنە، وداواکردنی یارمەتی وبەهانا هاتن وپەناپێگرتن تەنها بە ئەو زاتە، وباوەڕ بەوەى سوود وزیان بەدەستی ئەوە، وئەنجامدان وجێبەجێکردنی پێنج پایەکەى ئیسلام بەدڵسۆزی بۆ ئەو زاتە -سبحانه وتعالى- وباوەڕهێنان بەفریشتەکان وکتێبەکان وپێغەمبەران وزیندووبوونەوە ولێپرسینەوە وبەهەشت ودۆزەخ وبە قەدەر خێر وشەڕی بەوەی هەموو لەلایەن الله وەیە -سبحانه وتعالى-.

وحوکم کردن بەقورئان وسنەت لە هەموو بوارەکاندا، وڕازی بوون ب حوکم کردن پێی، ودۆستایەتی کردنی وەلیەکانى خواى گەورە، ودژایەتی کردنی دوژمنەکانى، وبانگەوازى کردن بۆ حوکم کردن بۆ قورئان وسونەت وجیهاد کردن لەم ڕێبازە وکۆبوونەوە لەسەر ئەم بابەتە، وگوێڕایەڵی وجێبەجێکردنی فەرمانەکانى وەلی ئەمری مسوڵمان ئەگەر فەرمان بەچاکە بکات، و ووتنی وشەی هەق وڕاستی لەهەر شوێنێک بێت، وخۆشویستن وڕێزگرتن لەخێزانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەهلی بەیتی ودۆستایەتی کردنیان، وخۆشویستنی هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەوەیان لەپێشەوەن کە فەزڵی زیاترە ونزاکردن بەوەى خوا لەهەموویان ڕازی بێت وخۆ بەدوورگرتن لەوەی ڕوویدا لەنێوانیان [25]، وباوەڕ نەکردن بە تانەدانى مونافیقەکان لەهەندێکیان، بەم تانەدانە مەبەستیان پەرتەوازەکردنی یەکڕیزی مسوڵمانانە، وهەندێک لەزانایان ومێژوونوسان پێیان هەڵخەڵەتاون بۆیە لەکتێبەکانیان قسەکانى ئەوانیان نووسیوەتەوە ئەمیش وەکو نیەت باشیەک بۆ دەرخستنی ئەوەى ڕوویداوە وئەمیش هەڵەیە چونکە ئەوان تانەلێدەر ودووڕوون لەڕاستیدا.

[25] واتا سەرنج نەنووسین بەڕەخنە گرتن یان سەرزەنشتکردن سەبارەت بەوەى ڕوویداوە لەنێوان هاوەڵان لەناکۆکی.

وئەوانەى کە بانگەشەی ئەوە دەکەن لەئەهلی بەیتن وبە سەید ناودەبرێن دەبێت دڵنیا بن لەڕەچەڵەکیان؛ چونکە خواى گەورە نەفرەتی کردووە لەوەى خۆی دەداتە پاڵ یەکێکی تر جگە لەباوکی ڕاستەقینە، ئەگەر ڕەچەڵەکیان جێگیر بوو ئەوا دەبێت شوێنکەوتەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەهلی بەیتی بن لەدڵسۆزی بۆ خواى گەورە، و وازهێنان لە گوناهـ وتاوانەکان وڕازی نەبن بەوەى خەڵکی بۆیان بچەمێنەوە، وڕازی نەبن ئەژنۆ وپێیان ماچ بکەن، وئەوان خۆیان جیا ناکەنەوە لە برا مسوڵمانەکانیان بە جلێکی تایبەت؛ چونکە ئەم سیفەتە ناشیرینیانەى کە باسکرا هەموو پێچەوانەى ڕێبازی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، وئەو بەریئە لێیان، وڕێزدارترین کەس لەلای خواى گەورە تەقوادارترینیانە.

وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وسَلَّمَ تسليمًا.

***

حوکم کردن وشەرعدانان تەنها بۆ الله یە، ولە هەرشوێنێکدا شەریعەت حوکم بکات ئەوا دادپەروەری وڕەحمەت وفەزڵ وچاکەکاری هەیە،

ولە ماناکانى (ﻻ إله إﻻ الله) کە واجبە باوەڕمان پێی هەبێت وکردەوەى پێبکەین: حوکم وشەرعدانان تەنها مافى خواى گەورەیە، بۆیە نابێت هیچ یەکێک لەمرۆڤەکان یاسایەک دابنێت کە پێچەوانەى شەریعەتی خواى گەورە بێت لەهەر بابەتێکدا، ونابێت مسوڵمان حوکم بکات بەجگە لە ئەوەى الله دایبەزاندووە، ونابێت ڕازی بێت بە حوکمێک کە پێچەوانەى شەریعەت بێت، ونابێت شتێک حەڵاڵ بکات کە خواى گەورە حەرامی کردووە، یان شتێک حەرام بکات کە خواى گەورە حەڵاڵی کردووە، هەرکەسێک وا بکات بەئەنقەستەوە سەرپێچی بکات یان پێی ڕازی بێت ئەوا بێباوەڕ بووە بە الله ؛ خواى گەورە دەفەرموێت:

﴿وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ﴾ واتە: ﴿وە ھەر کەس حوکم نەکات بەوەی کە خوا ناردوویەتیە خوارەوە ئا ئەوانە بێ باوەڕن و مسوڵمان نین﴾ [سورەتی المائدة:44]. *** ئەرکی پێغەمبەران کە خواى گەورە نارونی بۆئەوەى جێبەجێی بکەن بریتیە لە بانگەوازى کردنی خەڵکی بۆ وشەی تەوحید -ﻻ إله إﻻ الله- و کردەوەکردن بەئاماژەکانى، وئەمیش بریتیە لە تەنها پەرستنی الله ودەرچوون لەپەرستنی خوڵقێنراو وشەریعەتەکانیان بۆ تەنها پەرستنی خوڵقێنەر کە هیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە وپەیڕەوکردنی شەریعەتەکەى. وهەرکەسێک قورئانی پیرۆز بخوێنێتەوە ودوور بکەوێتەوە لەلاسایی کردنەوەى کوێرانە ئەوا بۆی دەردەکەوێت ئەوەی ئێمە ڕوونمان کردەوە هەق وڕاستیە، وبۆی دەردەکەوێت کە خواى گەورە پەیوەندی زاتى خۆی -سبحانه وتعالى- لەگەڵ مرۆڤ وهەروەها پەیوەندی نێوان مرۆڤەکانى دیاریکردووە ؛ پەیوەندی لەگەڵ بەندەى ئیماندار ئەوەیە بەندە الله بپەرستێت بەهەموو جۆرەکانى پەرستن، ونابێت هیچ پەرستنێک بۆ یەکێکی تر بێت جگە لە الله، وپەیوەندی الله بە پێغەمبەران وپیاوچاکان ئەوەیە خۆشیانی دەوێت وهەروەها ئیماندارانیش دەبێت ئەوانیان خۆش بوێت بەخۆشەویستیەک کە شوێنکەوتەى خۆشویستنی الله یە -سبحانه وتعالى- وئەوان سەرمەشق بن، وپەیوەندی الله بە دوژمنە کافرەکان ؛ بریتیە لە ڕق لێبوونیان ودەبێت ئیماندارانیش ڕقیان لێیان بێت چونکە خواى گەورە ڕقی لێیانە، لەگەڵ ئەمەشدا پێویستە بانگەوازیان بکەین بۆ ئیسلام بەڕوونی وجوانى بەڵکو هیدایەت وەربگرن، ومسوڵمانان جیهادیان دژ بەرپا بکەن ئەگەر نەیانویست مسوڵمان بن، وڕەتیان کردەوە ملکەچ بن بۆ حوکمی الله ؛ هەتاوەکو فیتنە -شیرک- نامێنێت وهەمووی پەیڕەوی ئاینی الله دەکات -کە ئاینی ئیسلامە-، ئەم مانایە بۆ وشەی تەوحید -یەک خوا پەرستی- (ﻻ إله إﻻ الله) پێویستە مسوڵمان بیزانێت وکردەوەى بکات ؛ بۆئەوەى ببێتە مسوڵمان بەڕاستی

ماناى شاهێدی دان بە : (محمد رسول الله)

ماناى شاهێدی دان بە (محمد رسول الله) ئەوەیە باوەڕت وابێت کە موحەممەد ﷺ پێغەمبەری خودایە بۆ هەموو خەڵکی، وئەو بەندەیە بۆیە نابێت بپەرسترێت، وپێغەمبەرە بۆیە نابێت بەدرۆ بخرێـتەوە، بەڵکو گوێڕایەڵی دەکرێت وشوێنی دەکەوین، هەرکەسێک گوێڕایەڵی بکات دەچێتە بەهەشتەوە، وهەرکەسێک سەرپێچی بکات دەچێتە دۆزەخەوە، ودەبێت بزانیت وباوەڕت وابێت کە سەرچاوەى شەریعەت لە دروشمە پەرستنەکان کە خوا فەرمانى پێکردووە یان لە ڕێکخستەى حوکم وشەرعدانان لەهەموو بوارەکاندا یان لەحەڵاڵ وحەرامدا ؛ هەموو ئەمانە دەبێت لەڕێگاى ئەم پێغەمبەرەوە وەری بگرین ﷺ چونکە ئەو پێغەمبەری خودایە کە شەریعەتەکەى دەگەیەنێت، بۆیە نابێت هیچ مسوڵمانێک شەریعەتێک قبوڵ بکات کە لەڕێگایەکی ترەوە هاتووە جگە لەڕێبازی پێغەمبەر ﷺ ، خواى گەورە دەفەرموێت:

﴿وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ ۖ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ﴾ واتە: ﴿وە ئەوەی پێغەمبەر ﷺ پێی دان وەریبگرن وە ئەوەی لێتانی قەدەغەکرد وازی لێ بھێنن وە لە خوا بترسن بێگومان خوای گەورە سزای سەختە﴾

[سورەتی الحشر:7]، وخواى گەورە دەفەرموێت:

﴿فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجًا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا﴾ واتە: ﴿نەخێر (وانیە کە خۆیان بە باوەڕدار نیشیان دەدەن) سوێند بەپەروەردگارت بڕوادار نین هەتاوەکو تۆ نەکەنە دادوەر لە ھەر ئاژاوە و دووبەرەکیەکی نێوانیان دا لە پاشان ھەست نەکەن لە دەرونیاندا بەھیچ بێزارییەک لەو بڕیارەی تۆ داوتە و ملکەچ نەبن بەملکەچیەکی تەواو﴾

[سورەتی النساء:65].

- مانای ئایەتەکان:

1- خواى گەورە لە ئایەتی یەکەمدا فەرمان بەمسوڵمانان دەکات بەوەى گوێڕایەڵی پێغەمبەرەکەى موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- بن لەهەموو ئەو شتانەى فەرمانى پێکردوون، ودوور بکەونەوە لە هەموو ئەو شتانەى نەهی لێیان کردووە؛ چونکە ئەو فەرمان ونەهی دەکات بەپێی وەحی پەروەردگار. 2- ولە ئایەتی دووەمدا خواى گەورە -سبحانه وتعالى- سوێند دەخوات بەنەفسی پیرۆزی خۆی کە ئیمانی هیچ مرۆڤێک دروست نییە بە الله وپێغەمبەرەکەى هەتاوەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات بە حاکم ودادوەر لەوەی لەنێوان ئەو ویەکێکی تردا ڕوویداوە [26]، پاشان ڕازی دەبێت بەحوکمەکەى، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی کردەوەیەک (پەرستنێک) دابهێنێت لەم فەرمانەی ئێمە (واتە: لەم ئاینەی ئێمە) کە تێیدا نەبێت؛ ئەوا ئەو کردەوە داهێنراوە -ئەو بیدعەیە- ڕەت دەکرێتەوە». [26] مەبەست ئەوەیە ناکۆکی وکێشەیەک ڕووبدات لەنێوان خۆی ویەکێکی تر.

[27] (رواه: البخاري (2697)، ومسلم (1718) واللفظ للبخاري).

***

بانگەوازى

-ئەی ژیر- ئەگەر زانیت ماناى: (لا إله إلا الله و محمد رسول الله) وزانیت ئەم شاهێدی دانە کلیلی ئاینی ئیسلام وبنچینەیەتی کە لەسەری بنیات دەنرێت، بەدڵێکی دڵسۆزانەوە بڵێ:(أشهد أن لا إله إلا الله، وأشهد أن محمدًا رسول الله) واتە: (شاهێدی دەدەم -بەهەموو شێوەیەک دانی پێدا دەنێم- کە هیچ پەرستراوێک شایستەى پەرستن نییە بەڕاستی وهەق جگە لە الله، وشاهێدی دەدەم کە موحەممەد پێغەمبەری خودایە)، وکردەوە کردن بەماناى ئەم شاهێدی دانە ؛ بۆئەوەى بەختەوەر بیت لەدونیا وقیامەتدا، و بۆئەوەى دەرباز بیت لە سزای الله لەپاش مردن.

وبزانە ئەوەی داواکراوە ودەبێـت جێبەجێ ببێت لەپاش شاهێدی دان بە:(لا إله إلا الله و محمد رسول الله) بریتیە لە کردەوە کردن بەپایەکانى ئیسلام؛ چونکە خواى گەورە ئەم پایانەى فەرز کردووە لەسەر مسوڵمان بۆئەوەى بیپەرستێت بەجێبەجێ کردنیان بەڕاستگۆیی ودڵسۆزیەوە بۆ خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، و هەرکەسێک پایەی یەکەم کە شایەتمانە نەیڵێت ؛ ئەوا مسوڵمان نەبووە، بەڵام سەبارەت بەپایەکانى تر جیاوازى هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بەواز لێهێنانى ئەگەر باوەڕی پێیان هەبێت، بەڵام ئەگەر باوەڕی بە یەکێکیان نەبێت ئەوا بێباوەڕ بووە.

***

پایەی دووەم لە پایەکانى ئیسلام ؛ نوێژکردن :

-ئەی ژیر- بزانە کە پایەی دووەم لەپایەکانى ئیسلام؛ نوێژکردنە، ئەمیش پێنج نوێژە لەڕۆژ وشەوێکدا، خواى گەورە لەشەریعەتدا دایناوە ؛ بۆئەوەى ببێتە هۆی دامەزراندنی پەیوەندی لەنێوان پەروەردگار وبەندەى مسوڵمان، تێیدا لەپەروەردگاری دەپاڕێتەوە وموناجات دەکات، وئەمیش دەبێـتە هۆی دوورخستنەوەى مسوڵمان لە خراپە وتاوانەکان، وسەرەنجام هێوەر دەبێتەوە لەڕوانگەى نەفسی ولاشەیی کە ئەمیش هۆکارە بۆ بەختەوەری لەدونیا وقیامەتدا.

وخواى گەورە لەشەریعەتدا دایناوە بۆ نوێژکردن دەبێت لاشە وجل وئەو شوێنەی نوێژی تێدا دەکرێت ؛ پاک بن، مسوڵمان بەئاوی پاک خۆی خاوێن دەکاتەوە لەپیسیەکان، وەکو : میز وپاشەڕۆ، بۆئەوەى لاشەی پاک بێتەوە لە پیسی هەستپێکراو، وهەروەها دڵی پاک بێتەوە لەپیسی ناخ ودەرون

ونوێژکردن پایەی ئاینە، وگرنگترین پایەیە لەپاش شایەتمان؛ کە واجبە لەسەر مسوڵمان پارێزگاری لەپێنج نوێژەکە بکات لەو کاتەوەى باڵغ دەبێت هەتاوەکو دەمرێت، و واجبە فەرمان بەخێزان ومنداڵەکانى بکات لەتەمەنی حەوت ساڵیەوە نوێژ بکەن ؛ بۆئەوەى ڕابێن لەسەر نوێژکردن وبەردەوام بن لەسەر ئەنجامدانى؛ خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا * بەڕاستی نوێژکردن نووسراوە لەسەر ئیمانداران (کە ئەنجامی بدەن) لە کاتە دیاریکراوەکاندا﴾ [سورەتی النساء:103]، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ ۚ وَذَٰلِكَ دِينُ الْقَيِّمَةِ﴾ واتە: ﴿(لەگەڵ ئەوەشدا) کە فەرمانیان پێنەدرا بوو مەگەر بەوەی کە پەرستشی خوا بکەن بەدڵسۆزی ملکەچی بۆ بکەن وخۆیان بە دوور بگرن لە ھەموو بیروباوەڕێکی خوار و خێچ وە نوێژ بکەن وزەکات بدەن وە ئەمەیە ئاینی ڕاست﴾ [سورەتی البينة:5]. - پوختەى ماناى ئایەتەکان : 1- خواى گەورە -سبحانه وتعالى- لە ئایەتی یەکەمدا باسی ئەوە دەکات کە نوێژ فەرزە لەسەر ئیمانداران، ودەبێت ئەنجامی بدەن لەکاتی خۆیان کە بۆ ئەنجامدانیان دیاریکراوە. 2- ولە ئایەتی دووەمدا خواى گەورە -عز وجل- باسی ئەوە دەکات کە ئەو فەرمانى بەخەڵکی کردووە وبۆ ئەنجامدانى دروستیانی کردووە بریتیە لەوەى تەنها الله بپەرستن، ولە پەرستنیاندا دڵسۆز بن بۆ الله، ونوێژەکان ئەنجام بدەن، وزەکات بدەن بەئەوانەى شایستەن. ونوێژکردن واجبە لەسەر مسوڵمان لەهەموو حاڵەتێکیدا تانەت لەکاتی ترس -جەنگ- وکاتی نەخۆشیش، بەپێی توانا نوێژ دەکات بەپێوە یان بەدانیشتنەوە یان بەپاڵکەوتنەوە، هەتا ئەگەر نەیتوانى بەو حاڵەتانەى پێشوو ئەوا تەنها ئاماژە دەکات بە چاوی یان دڵی، بەئاماژە کردن نوێژ دەکات، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە ئەو کەسەی نوێژ ناکات مسوڵمان نییە ئەگەر پیاو یان ئافرەت بێـت؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«ئەو پەیمان وبەڵێنەی کە لە نێوان ئێمەی موسڵمان و ئەوانی بێباوەڕدا ھەیە؛ نوێژ کردنە، جا ھەرکەسێک واز لە نوێژکردن بهێنێت؛ ئەوا کافر -بێباوەڕ- بووە» [28].

[28] (رواه: أخرجه الترمذي (2621)، والنسائي (463)، وأحمد (5/346)، وصححه الألباني في صحيح الجامع).

پێنج نوێژە فەرزەکە، ئەمانەن:

نوێژی بەیانی، نوێژی نیوەڕۆ، نوێژی عەسر، نوێژی مەغریب، نوێژی عیشا.

وکاتی نوێژی بەیانی لەدەرکەوتنی ڕۆشنایی بەیانەوە دەستپێدەکات لەئاراستەى ڕۆژهەڵات، وکاتی نوێژەکە نامێنێت کاتێک خۆر دەردەکەوێت، وکاتی نوێژی نیوەڕۆ لەکاتی زەوالەوە -ماوەیەکی کەم پاش ئەوەی خۆر لەناوەڕاستی ئاسمان لادەچێت- دەستپێدەکات هەتاوەکو سێبەری هەر شتێک هێندەى درێژیەکەى دەبێت، وکاتی نوێژ عەسر لەپاش تەواوبوونی کاتی نیوەڕۆ دەستپێدەکات هەتاوەکو خۆر زەرد دەبێت، دەبێت نوێژی عەسر بکرێت لەکاتێکدا خۆر سپی وڕوونە، وکاتی نوێژی مەغریب دەستپێدەکات پاش ئاوابوونی خۆر وکۆتایی پێدێت لەگەڵ دیار نەمانی ئاسۆی -شەفەقی- سوور لە ئاسماندا، وهیچ یەکێک لەم نوێژانە نابێت دوا بخرێت بۆ کۆتایی کاتەکەى، وکاتی نوێژی عیشا دەستپێدەکات لەگەڵ تەواوبوونی کاتی نوێژی مەغریب هەتاوەکو نیوەى شەو، هەندێک جار نوێژی عیشا دوا بخرێت ئاساییە بەڵام بەمەرجێک لەکاتی خۆی دەرنەچێت.

وئەگەر مسوڵمان یەک نوێژ دوا بخات هەتاوەکو کاتەکەى دەردەچێت بەبێ ئەوەى عوزرێکی شەرعی هەبێت کە لەژێر خواستی خۆی نەبێت ؛ ئەوا تاوانێکی گەورەی کردووە ودەبێـت تەوبە بکات ونەگەڕێتەوە بۆ ئەم تاوانە؛ خواى گەورە دەفەرموێت:

﴿فَوَيْلٌ لِلْمُصَلِّينَ * ئەمجا هەڕەشە وپەژارەیەکی زۆر (یان دۆڵێ لەدۆزەخ) بۆ نوێژ خوێنان (4)

الَّذِينَ هُمْ عَنْ صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ * ئەوانەی کە لە نوێژەکەیان بێ ئاگان (پشتگوێی دەخەن یان بەکەموکورتیەوە ئەنجامی دەدەن) (5)﴾

[سورەتی الماعون: 4-5].

***

حوکمەکانى نوێژ

یەکەم: پاکوخاوێنی (تەهارە:الطهارة):

پێش ئەوەى مسوڵمان نوێژ بکات دەبێت پاک بێت؛ بۆیە شوێنی دەرچوونی پیسیەکان پاک دەکاتەوە، ئەگەر میز یان پاشەڕۆیان لێوە دەرچووبوو ؛ پاشان دەستنوێژ دەگرێت.

ودەستنوێژگرتن: لەدڵەوە نیەتی دەستنوێژگرتن دەهێنێت و بەزمان نایڵێت؛ چونکە خواى گەورە بەنیەتی دەزانێت؛ وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەدەم نیەتی نەهێناوە، ودەڵێت: (بسم اللە) پاشان ئاو ڕادەداتە نێو دەمی ودەری دەکات -پێی دەڵێن: (المضمضة)-، وئاو هەڵدەمژێتە نێو لووتی ودەری دەکات [پەرشی دەکات] -پێی دەڵێن: (استنشاق واستنثار)-، وهەموو لایەکانى ڕووی دەشوات، پاشان دەستەکانى دەشوات لەگەڵ باڵەکانی هەتاوەکو ئانیشکەکانى -ئانیشکەکانیشی دەشوات- سەرەتا بەدەستی ڕاست دەستپێدەکات پاشان سەری لەپێشەوە بۆ باشەوە مەسح دەکات لەگەڵ گوێیەکانی، پاشان پێیەکانی دەشوات لەگەڵ گوێزنگەکانى [گوێزنگەکانیشی دەشوات] سەرەتا پێی ڕاست دەشوات. پاش ئەوەى مرۆڤ دەستنوێژی گرت ئەگەر میز یان پاشەڕۆ یان بۆنی لێوە دەرچوو یان هۆشی نەما بەهۆی خەوتن یان لەهۆش خۆچوو؛ ئەوا دەستنوێژەکەى دووبارە دەکاتەوە ئەگەر بیەوێت دەستنوێژ بگرێت، وئەگەر مسوڵمان -نێر یان مێ بێت- مەنی لێوە دەربچێت بەشەهوەت یان لەکاتی خەودا ؛ ئەوا دەبێت هەموو لاشەی بشوات بۆ لابردنی لەشگرانی، بەڵام ئەگەر دەرچوونی مەنی بەبێ شەهوەت بوو ئەوا تەنها دەستنوێژ دەگرێت، وئافرەت ئەگەر پاکبوویەوە لە سووڕی مانگانە وزەیستانى واجبە هەموو لاشەی بشوات، چونکە نوێژەکەى دروست نیە هەتاوەکو لاشەی دەشوات، وئافرەت لەکاتى سووڕی مانگانە نوێژکردنی لەسەر نییە و خواى گەورە ئاسانکاری بۆ کردووە وئەو نوێژانە بە قەزا ناگێڕێتەوە کە لەکاتی سووڕی مانگانە یان زەیستانى نەیکردووە، بەڵام بۆ جگە لەم حاڵەتانە ئەوا دەبێـت نوێژەکان بەقەزا بگێڕێتەوە هەروەکو پیاوان. و هەرکەسێک ئاوی دەست نەکەوت یان ترسا زیانی پێبگات بە بەکارهێنانى وەکو نەخۆش، ئەوا بە تەیەموم دەستنوێژ دەگرێت، وچۆنیەتی تەیەموم کردن: لەدڵیەوە نیەتی پاکبوونەوە (دەستنوێژگرتن) وناوى خودا دەهێنێت پاشان بەدەستەکانى لەسەر زەوی دەدات ؛ یەک لێدان، پاشان بەدەستەکانى ڕووی مەسح دەکات، پاشان پشتی دەستی ڕاست مەسح دەکات بە ناولەپی دەستی چەپ، وپشتی دەستی چەپ مەسح دەکات بە ناولەپی دەستی ڕاست، بەم شێوەیە پاکبوونەوە وئەم تەیەموم کردنە شوێنی دەستنوێژگرتن دەگرێتەوە، وئەم تەیەموم کردنە بۆ ئەو ئافرەتانەش دەبێت کە لەسووڕی مانگانە یان زەیستانى پاکبوونەوە؛ ئەگەر ئاویان دەستنەکەوت خۆیانی پێ بشۆن. دووەم: سیفەتی نوێژکردن :

1- نوێژی بەیانی :

دوو ڕکاتە مسوڵمان ئەگەر نێر یان مێ بێـت ڕوو دەکاتە ئاراستەى قیبلە، ئەمیش ئاراستەى کەعبەیە کە لەمزگەوتی حەرامدایە لە مەککە، ولە دڵەوە نیەت دەهێنێت کە نوێژی بەیانی بکات وبە دەم نایڵێت، پاشان تەکبیر دەکات -دەڵێت: الله أکبر-، پاشان نزای ئیستیفتاح دەخوێنێت، وەکو ئەم نزایە: (سبحانك اللهم وبحمدك، وتبارك اسمك، وتعالى جدُّك، ولا إله غيرك) واتە: (خودایە،حەمد وسوپاس وپاک وبێگەردی بۆ تۆ، ناوت پیرۆز وموبارەکە ومەزنی تۆ لە ئەوپەڕی بڵندیدایت، وهیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە تۆ)، پاشان دەڵێت: أعوذ بالله من الشيطان الرجيم، پاشان سورەتی -الفاتحة- دەخوێنێت، ئەویش ئەم سورەتەیە:

﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان (1)

الْحَمْدُ للّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ * هەموو ستایشێک -حەمدێک- بۆ خوای گەورە پەروەردگاری جیهانیان (2)

الرَّحْمـنِ الرَّحِيمِ * بەزەییدارترین، میهرەبانترین (3)

مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ * خاوەن وسەرداری لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە -ڕۆژی قیامەت- (4)

إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ * ئێمە بە تەنها تۆ دەپەرستین و بەتەنها داوای یارمەتی لە تۆ دەکەین (5)

اهدِنَــــا الصِّرَاطَ المُستَقِيمَ * ڕێنموێنیمان بکە بۆ سەر ڕێگای ڕاست (6)

صِرَاطَ الَّذِينَ أَنعَمتَ عَلَيهِمْ غَيرِ المَغضُوبِ عَلَيهِمْ وَلاَ الضَّالِّينَ * ڕێگای ئەوانەی کە تۆ بەرەکەتت پێیان بەخشیووە؛ نەک ڕێبازی ئەوانەی کە خەشم وقینت لڵ گرتون ونە ڕێبازی ئەوانەیش کە گومڕا بوون (7)﴾ [سورەتی الفاتحة: 1 - 7]. ودەبێت قورئان بەزمانى عەرەبی [29] بخوێنێت، پاش تەواوکردنی سورەتی -الفاتحة- سونەت وایە سورەتێکی تریش بخوێنێت زیاتر جەختی لەسەر کراوەتەوە لەنوێژی بەیانیدا، پاشان دەڵێت: (الله أکبر) واتە: (خواى گەورە لەهەموو شتێک گەورەترە)، وڕکوع دەبات وسەر وپشتی نزم دەکاتەوە، و ناولەپەکانى دەخاتە سەر ئەژنۆکانى پاشان دەڵێت:(سبحان ربي العظيم) واتە: (پاک وبێگەردە پەروەردگاری مەزن). پاشان دەڵێت: (سَمِعَ اللهُ لمن حمده) واتە: (خواى گەورە وەڵامی ئەوانە دەداتەوە کە حەمد وسوپاسی دەکەن)، ئەگەر وەستا دەڵێت: (ربنا ولك الحمد) واتە: (پەروەردگارمان حەمد وستایش بۆ تۆ)، پاشان دەڵێت: (الله أكبر) و لەسەر سەرەپەنجەی پێیەکانى وئەژنۆکانى ودەستەکانى ونێوچەوانى ولووتی سوجدە دەبات، پاشان لەسوجدە بردنیدا دەڵێت: (سبحان ربي الأعلى) واتە: (پاک وبێگەردە پەروەردگارى بەرز وبڵند)، پاشان دادەنیشێت ودەڵێت: (الله أكبر)، وئەگەر دانیشت دەڵێت: (ربِّ اغفر لي) واتە: (خودایە لێم خۆش بە)، پاشان دەڵێت:(الله أكبر) وجارێکی تر سوجدە دەبات لەسەر زەوی، ودەڵێت: (سبحان ربي الأعلى)، پاشان هەڵدەستێتەوە ودەڵێت: (الله أكبر)، ئەوەى لەڕکاتی یەکەم ئەنجامیدا لەڕکاتی دووەمیشدا دووبارەیان دەکاتەوە. [29] چونکە ئەگەر قورئان بخوێنێـت بەزمانێکی تر جگە لەزمانى عەرەبی ؛ ئەمە قورئان نییە، بۆیە دەستەواژەکانی قورئان وەرگێڕانی بۆ ناکرێت بەڵکو ماناکانى وەرگێڕانی بۆ دەکرێت چونکە ئەگەر پیت و وشەکانى وەرگێڕانی بۆ بکرێت ئەوا ڕەوانبێژی وموعیجزەى قورئان نامێنێت ونابێت بە قورئانێکی عەرەبی. پاش ئەوەى سوجدەى دووەمی برد لەڕکاتی دووەمدا هەڵدەستێتەوە ودادەنیشێت وەکو دانیشتنی نێوان سوجدەکان، وتەشەهود -تەحیات- دەخوێنێت: «التحيات لله والصلوات والطيبات، السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وبركاته، السلام علينا وعلى عباد الله الصالحين، أشهد أن لا إله إلا الله، وأشهد أن محمداً عبده ورسوله، اللهم صلِّ على محمد وعلى آل محمد، كما صليت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم، إنك حميد مجيد، وبارك على محمد وعلى آل محمد، كما باركت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم، إنك حميد مجيد. أعوذ بالله من عذاب جهنم، ومن عذاب القبر، ومن فتنة المحيا والممات، ومن فتنة المسيح الدجال» واتە: «هەموو ستایشێکی گەورە وبە مەزن دانان تەنها بۆ خوای گەورەیە، وهەموو نوێژکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتەیە، وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی ئەنجام دەدرێت، سەلام وسڵاو لە سەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر لە گەڵ ڕەحمەت وبەرەکات وپیرۆزی خوای گەورە، وسەلام وسڵاو لە سەر ئێمە ولە سەر بەندە چاکەکانی خوای گەورە، شاهێدی دەدەم (دان دەنێم) بەوەی کە هیچ پەرستراوێک ڕاست وهەق نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، وموحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- بەندە وپێغەمبەری خودایە، خودایە سەڵاوت بنێرە بۆ سەر موحەمەد وخانەوادەی موحەممەد، هەروەکو چۆن سەڵاواتت دا لەسەر ئیبراهیم وخانەوادەى ئیبراهیم، خودایە پیرۆزی وبەرەکەت بنێرە بۆ سەر موحەمەد وخانەوادەى موحەمەد هەروەکو چۆن پیرۆزی وبەرەکەتت بەخشی بە ئیبراهیم وخانەوادەى ئیبراهیم، تۆ ستایشکراو وشکۆداریت، پەنا بەخواى گەورە دەگرم لە سزای دۆزەخ، ولە سزای قەبر، ولە فیتنەى ژیان ومردن، ولە فیتنەى مەسیحی دەجال»، پاشان ئاوڕ بەلای ڕاستی دەداتەوە ودەڵێت: (السلام عليكم ورحمة الله)، پاشان ئاوڕ بەلای چەپیدا دەداتەوە ودەڵێت: (السلام عليكم ورحمة الله)؛ بەم شێوەیە نوێژی بەیانی ئەنجامدا.

2- نوێژی نیوەڕۆ وعەسر وعیشا :

هەرنوێژێک لەمانە چوار ڕکاتە ؛ دوو ڕکاتی یەکەمیان هەروەکو دوو ڕکاتی یەکەمی نوێژی بەیانی ئەنجامدەدا، بەڵام پاش ئەوەى تەحیاتی -تەشەهودی- خوێند سەلام ناداتەوە بەڵکو هەڵدەستێت ودوو ڕکاتی تر ئەنجامدەدا وەکو دوو ڕکاتی یەکەم پاشان دادەنیشێت بۆ خوێندنی تەشەهود هەروەکو تەشەهودی یەکەم، وسەڵاوات دەدات لەسەر پێغەمبەر ﷺ پاشان سەلامدەداتەوە بەلای ڕاست وچەپیدا، هەروەکو نوێژی بەیانی.

3- نوێژی مەغریب :

سێ ڕکاتە، دوو ڕکاتی یەکەمیان هەروەکو دوو ڕکاتی یەکەمی نوێژی بەیانی ئەنجامدەدا، بەڵام پاش ئەوەى تەحیاتی -تەشەهودی- خوێند سەلام ناداتەوە بەڵکو هەڵدەستێت وڕکاتێکی تر ئەنجامدەدا وەکو ڕکاتی پێشوو، پاش ئەوەى سوجدەی دووەمی برد لەم ڕکاتەدا ؛ دادەنیشێت بۆ خوێندنی تەشەهود، پاشان سەلام دەداتەوە بەلای ڕاست وچەپیدا.

وپیاوان واجبە لەسەریان ئەم نوێژانە بەجەماعەت ئەنجام بدەن لەمزگەوتدا کە ئیمام پێشنوێژیان بۆ دەکات، کە باشترینیان بێت لەڕوانگەى خوێندنی قورئان وزانینی حوکمەکانى پەیوەست بەنوێژکردن، وچاکترین بێت لەڕوانگەى دینداریەوە، ئیمام بەدەنگی بیستراو دەخوێنێت لەنوێژی بەیانی ودوو ڕکاتی یەکەمی نوێژی مەغریب وعیشا وئەوانەى لەپشتیەوە نوێژ دەکەن گوێ بۆ خوێندنەوەکەى دەگرن.

وئافرەتان لەماڵەوە نوێژ دەکەن بەخۆداپۆشینەوە، هەموو لاشەی دادەپۆشێت تەنانەت دەستەکانى وپێیەکانیشی جگە لەڕووی نەبێت، وفەرمانکراوە بەداپۆشینی هەموو لاشەی لەئاست پیاوی نامەحرەم ؛ چونکە ئەگەر خۆی دانەپۆشێت بەو شێوەیەى لەشەریعەتدا فەرمانی پێکراوە دەبێتە هۆی فیتنە بۆ پیاوان وتاوان وخراپە بڵاو دەبێتەوە لەکۆمەڵگا وخۆیشی تووشی ئازار وگێچەل دەبێت، وئەگەر ئافرەتی مسوڵمان ویستی لەمزگەوت نوێژ بکات ئەوا هیچ ڕێگرێک نییە لەمە بەمەرجێک بەخۆداپۆشینەوە دەربچێت وبۆن لەخۆی نەدات، ولە پشتی پیاوانە نوێژ بکات بۆئەوەى تووشی فیتنە نەبن وئەویش بەهۆی ئەوانەوە تووشی فیتنە نەبێت.

ودەبێت مسوڵمان بەخشوع وملکەچی وئامادەبوونی دڵەوە نوێژ بکات، ولە نوێژەکەیدا دڵنیا وهێمن بێت لەکاتی وەستان وڕکوع وسوجدە بردنی، و بەخێرایی نوێژەکەى نەکات ونابێت سەیری ئاسمان بکات، ونابێت قسەی تر بکات جگە لەوەى پەیوەستە بەنوێژەوە لە قورئان خوێندن وزیکرەکان، وزیکرەکانى نوێژ هەریەکێکیان لەشوێنی خۆی دەڵێت [30] ؛ چونکە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- فەرمانى کردووە بەنوێژکردن بۆئەوەى یادی ئەو بکرێت.

[30] مەگەر بیەوێت یەکێک ئاگادار بکاتەوە یان وەڵامی بداتەوە، ئەوا بەدەنگێکی بیستراو نوێژخوێنی پشتی ئیمام دەڵێت: (سبحان اللە) ئەگەر ئیمام هەڵەیەکی کرد لەکردەوە یان زیاتری کرد یان کەمتری کرد ؛ بۆئەوەى ئاگادار بێت، ونوێژخوێن دەیڵێت بە ئەو کەسەی -بۆ نمونە بانگی دەکات-، وئافرەت ناولەپی دەستی ڕاستی دەدات لەسەر پشتی دەستی چەپی وقسە ناکات ؛ چونکە دەنگی دەبێـتە هۆی ئەوەى پیاوان تووشی فیتنە بن و لەنوێژدا زیاتر شەیتان دەنگی سەرنجڕاکێش دەکات لەلای پیاوان بۆئەوەى نوێژەکەیان لێ تێک بدات.

ولە ڕۆژی جومعەدا مسوڵمانان دوو ڕکات نوێژی جومعە دەکەن، ئیمام بەدەنگی بیستراو قورئان دەخوێنێت هەروەکو نوێژی بەیانی، وپێش نوێژەکە دوو وتار دەدات ئامۆژگاری مسوڵمانان دەکات وبابەتەکانى ئاینەکەیان فێر دەکات، ودەبێت پیاوان ئامادەى وتار ونوێژی جومعە بن لەگەڵ ئیمام، ئەمیش لەکاتی نوێژی نیوەڕۆدایە لەڕۆژی جومعەدا.

***

پایەی سێیەم لەپایەکانى ئیسلام ؛ زەکاتدان :

وخواى گەورە فەرمانى کردووە بەهەموو مسوڵمانێک کە خاوەن پارە وسامانە ئەگەر گەیشتە بڕێکی دیاریکراو -نیساب- [31] ئەوا دەبێت زەکاتی پارە وسامانەکەى دەربکات هەموو ساڵێک، بۆیە دەیدات بەئەوانەى شایستەن لەهەژارەکان وئەوانى تر ؛ کە ڕێگەپێدراوە زەکاتیان پێبدرێت، بەو شێوەیەی لەقورئانی پیرۆزدا ڕوونکراوەتەوە. بڕی دیاریکراو -نیساب- [31] : ئەو بڕەیە کە ئەگەر پارەکە یان سامانەکە پێی بگات ئەوا واجبە زەکاتی دەربکرێت. -نیسابی- بڕی دیاریکراو بۆ واجب بوونی ئاڵتون بریتیە لە بیست میسقال، نیسابی زیو بریتیە لە دوو سەد درهەم، وبڕە پارەیەک هاوتای نرخیان بێت، وشتومەکە بازرگانیەکان بەجۆرە جیاوازەکانیەوە ئەگەر گەیشتە ئاستی نیساب واجبە لەسەر خاوەنەکەى زەکاتیان بدات ئەگەر ساڵێک بەسەریدا تێپەڕ بوو، ونیسابی دانەوێڵە وبەرووبوومەکان لەکاتی درەوکردن وکردنەوەى بەرهەمەکانە ؛ بڕەکەى بریتیە لە سێ سەد ساع (یەک ساع چوار گوێلی دوو دەستی قەبارە مامناوەندی پیاوە نە ڕاخرا بێت ونە نوقاو بێت)، وئەو خانوو وزەوییەى کە بۆ فرۆشتن وکرێ وبازرگانى دانراوە ؛ نرخەکەى زەکاتی لێدەدرێت، بڕی زەکات لەئاڵتون وزیو وشتومەکی بازرگانى 2.5% لەهەموو ساڵێک، ولە دانەوێڵە وبەروبوومەکان بڕی زەکاتەکەى 10%‌ ەیە لەوەی ئاوی پێدراوە بەبێ ناڕەحەتی وەکو ئەوەى ئاوی پێدەدرێت بەئاوی ڕووبار یان بەئاوی باران یان بەئاوی ئەو کانیانەى ڕێدەکەن، وبڕی زەکاتیان %5 ەیە لەوانەى ئاویان پێدەدرێت بەناڕەحەتی وەکو بەئامێرەکان وشێوازی تر.

وکاتى دەرکردنی زەکاتی دانەوێڵە وبەرهەمەکان لە کاتی درەوکردن وبەدەستهێنانى بەروبوومەکەیەتی، ئەگەر لەساڵێکدا سێ جار درەوی کرد یان بەروبوومەکانى کردەوە ئەوا واجبە کە بۆ هەر جارێک زەکاتێک بدات واتا سێ جار زەکاتیان دەردەکات، ولە مانگا و وشتر وپەز -مەڕ وبزن- زەکاتەکەیان ڕوونکراوەتەوە لەو کتێبانەى باسی حوکمەکانى ئیسلام دەکەن بۆ کەسێک بیەوێت بیانزانێت؛ خواى گەورە دەفەرموێت:

﴿وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ ۚ وَذَٰلِكَ دِينُ الْقَيِّمَةِ﴾ واتە: ﴿(لەگەڵ ئەوەشدا) فەرمانیان پێنەدرا بوو مەگەر بەوەی کە پەرستشی خوا بکەن بەدڵسۆزی وملکەچی وخۆیان بە دوور بگرن لە ھەموو بیروباوەڕێکی خوار و خێچ وە نوێژ بکەن وزەکات بدەن وە ئەمەیە ئاینی ڕاست﴾

[سورەتی البينة:5]؛

زەکاتدان هۆکارە بۆ دڵدانەوەى هەژارەکان وپڕکردنەوەى پێدوایستیەکانیان وبەهێزکردنی پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوان ئەوان وهەژارەکان.

وئاینی ئیسلام لەبابەتی هاوکاری کۆمەڵایەتی ودارایی تەنها باسی زەکاتی نەکردووە، بەڵکو خواى گەورە واجبی کردووە لەسەر دەوڵەمەندەکان کە هاوکاری هەژارەکان بکەن لەحاڵەتی برسێتی وقات وقڕیدا، وحەرامی کردووە لەسەر مسوڵمان کە تێر بێت لەکاتێکدا دراوسێکەى برسیە، و واجبی کردووە لەسەر مسوڵمان زەکاتی سەرفیترە بدات کە لەپێش ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەر دەکرێت، ئەمیش بریتیە لە ساعێک -چوار گوێل- لەو خۆراکەى لەو ناوچەیەدا دەخورێت لەسەر هەموو کەسێکە ئەم زەکاتە دەربکات تەنانەت منداڵ وخزمەتکاریش کە گەورەکەی بۆی دەدات، وهەروەها خواى گەورە واجبی کردووە لەسەر مسوڵمان کە کەفارەتی سوێند خواردن [32] بدات ئەگەر سوێند لەسەر شتێک بخوات وسوێندەکەى جێبەجێ نەکات، و واجبی کردووە لەسەر مسوڵمان کە نەزرەکەى جێبەجێ بکات ؛ ئەگەر نەرزەکەى جێبەجێ نەکات ئەوا دەبێت کەفارەتەکەى بدات کە وەکو کەفارەتی سوێند خواردنە، وخواى گەورە هانی مسوڵمانانی داوە بۆ خێرکردن بەشێوەیەکی گشتی، وپەیمانی داوە بە ئەوانەى لەپێناوى ئەودا دەبەخشن لەدەرگاکانى خێر وچاکە بە باشترین پاداشت، وهەروەها پەیمانی داوە کە پاداشتیان بۆ چەندەها جار بکات، چاکە وپاداشتی بە دە هێندەیە هەتاوەکو حەوت سەد هێندە بۆ زیاتریش. [32] کەفارەتی سوێند خواردن ؛ بژاردەى پێدەدرێت لەنێوان ئازادکردنی بەندە یان خواردن بەخشین بە دە هەژار یان کڕینی پۆشاک بۆیان، ئەگەر ئەمانەى نەتوانى ئەوا دەبێت سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بێت. ***

پایەی چوارەم لەپایەکانى ئیسلام ؛ ڕۆژووگرتن :

ڕۆژووگرتنی مانگى ڕەمەزان، ئەمیش مانگی نۆیەمە لەساڵی کۆچی.

سیفەتی ڕۆژووگرتن:

مسوڵمان نیەت دەهێنێت پێش ئەوەى بەیان دەربکەوێت -پێش بانگی بەیانی-، پاشان کە بەیان دەرکەوت -بانگی بەیانی دا- ئەوا خۆی دەگرێتەوە لەخواردن وخواردنەوە وجووتبوون هەتاوەکو ڕۆژئاوا دەبێـت پاشان ڕۆژوو دەشکێنێت، بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت بەدرێژایی ڕۆژەکانى مانگی ڕەمەزان؛ بۆ پەرستن وڕەزامەندی خواى گەورە ئەمە ئەنجامدەدات.

وڕۆژووگرتن زۆر سوودی تێدایە کە لەوەیە لە ژماردن نەیەت، گرنگترین سوودەکانى:

- پەرستنی خواى گەورە وجێبەجێکردنی فەرمانێتی، بەندە واز دەهێنێت لە شەهوەت وخواردن وخواردنەوە لەپێناو الله، بۆیە لەگەورەترین هۆکارەکانە بۆ زیادبوونی تەقوا وترسان لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.

- سوودەکانى ڕۆژوو لەڕوانگەى تەندروستی وئابووری وکۆمەڵایەتیەوە زۆرە، تەنها ئەوانەى بە باوەڕ وئیمانەوە بەڕۆژوون درکی پێدەکەن، خواى گەورە دەفەرموێت:

﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ * ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە ڕۆژووتان لەسەر نووسراوە وفەرزکراوە ھەر وەک چۆن فەرزکرابوو لەسەر ئومەتانی پێش ئێوە بۆئەوەی خۆتان بپارێزن ولەخودا بترسن (183)

أَيَّامًا مَّعْدُودَاتٍ ۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۚ وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ ۖ فَمَن تَطَوَّعَ خَيْرًا فَهُوَ خَيْرٌ لَّهُ ۚ وَأَن تَصُومُوا خَيْرٌ لَّكُمْ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ * (ڕۆژووتان لەسەر فەرزکرا) چەند ڕۆژێکی دیاری کراوی ژمێرراوە جا ھەر کەسێک لەئێوە نەخۆش بوو یان لەسەفەردا بوو (وە بەڕۆژوو نەبوو) ئەوە پێویستە بەئەندازەی ئەو ڕۆژانەی (بەڕۆژوو نەبووە) قەزای بکاتەوە لەڕۆژانی تردا وە پێویستە لەسەر ئەوانەی کە زۆر بە ناڕەحەتی ئەتوانن بەڕۆژوو بن و (بەڕۆژوو نابن) خواردن دانی هەژارێکیان لەسەرە، و ھەرکەسێک زیاتر ببەخشێت ئەوە باشترە بۆی وئەگەر بەڕۆژوو بن بۆخۆتان باشترە ئەگەر بزانن (184)

﴿شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَىٰ وَالْفُرْقَانِ ۚ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ ۖ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۗ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ * مانگی ڕەمەزان مانگێکە قورئانی تێدا نێرراوەتە خوارەوە بە ڕێنمایی بۆ خەڵکی وە بەڵگە گەلێکی ڕۆشن بۆ ڕێنموونیی و جیاکردنەوەی (دروست ونادروست) ئەمجا ھەرکەسێک لەئێوە مانگی ڕەمەزانی بینی با بەڕۆژوو بێت وە ھەرکەسێک نەخۆش بوو یان لە سەفەردا بوو با بەئەندازەی ئەوڕۆژانە قەزای بکاتەوە لەچەند ڕۆژێکی تردا خوا ئاسانی ئەوێ بۆ ئێوە، وە گرانی ناوێت بۆتان (قەزای ڕەمەزانتان لەسەر دانرا) تا مانگەکە (بگرن) بەتەواوی وە بەگەورە ناوی خوا بەرن لەسەر ئەو ڕێنمونیەی کە کردوونی وە تا سوپاسی (خوا) بکەن (185)﴾

[سورەتی البقرة: 183-185].

*** ولەو حوکمانەى ڕۆژووگرتن کە خواى گەورە لەقورئاندا ڕوونی کردووەتەوە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەفەرموودەکاندا ڕوونی کردووەتەوە:

1- نەخۆش وڕێبوار دەتوانن ڕۆژوو نەگرن وئەو ڕۆژانەى نەیان گرتووە ؛ قەزای دەکەنەوە، لەڕۆژانی پاش ڕەمەزان، وهەروەها ئەو ئافرەتەیشی تووشی سووڕی مانگانە یان زەیستانى بووە دروست نییە ڕۆژوو بگرێت بەڵکو لەڕۆژانی سووڕی مانگانە یان زەیستانی ؛ ڕۆژوو ناگرن، وئەو ڕۆژانە بەقەزا دەگرنەوە کە لەمانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژوو نەبوون. 2- وهەروەها ئافرەتی سکپڕ یان شیردەر ئەگەر لەسەر نەفسیان یان لەسەر منداڵەکانیان ترسان ئەوا ڕۆژوو ناگرن وئەو ڕۆژانەی کە نەیان گرتووە ؛ قەزای دەکەنەوە. 3- وئەگەر ڕۆژووگر بخوات یان بخواتەوە بەهۆی لەبیرچوونەوە ئەوا ڕۆژووەکەى دروستە، چونکە لەبیرچوونەوە وهەڵەکردن وناچارکردن ؛ خوا لێی خۆش بووە بۆ ئومەتی موحەممەد ﷺ و واجبە دەستبەجێ ئەوەى لەنێو دەمیدایە دەری بکات ئەگەر بیری کەوتەوە.

***

پایەی پێنجەم لەپایەکانى ئیسلام ؛ حەج کردن :

بریتیە لە حەج کردن بۆ ماڵی خوا ؛ یەک جار لە تەمەندا، وئەگەر زیاتر بێت ئەوا سونەتە، وحەج کردن سوودی زۆرە کە لەژماردن نایەت:

یەکەم: پەرستنی خواى گەورەیە بە ڕۆح ولاشە وسامان.

دووەم: کۆبوونەوەى مسوڵمانانی جیهانە لەیەک شوێندا کە بەیەک دەگەن، ویەک جل دەپۆشن، ویەک پەروەردگار دەپەرستن لەیەک کاتدا، وجیاوازى بەدی ناکرێت لەنێوان سەرۆک وشوێنکەوتە، ودەوڵەمەند وهەژار، وسپی وڕەش پێست، هەمووی دروستکراو وبەندەى اللە یە، مسوڵمانان لەو شوێنە پیرۆزەدا یەکتر دەناسن وهاوکاری یەکتر دەکەن، وبیریان دێتەوە ئەو ڕۆژەى کە خواى گەورە هەموویان زیندوو دەکاتەوە لەیەک شوێندا بۆ لێپرسینەوە؛ بۆیە ئامادە دەبن بۆ پاش مردن بە گوێڕایەڵی وپەرستنی الله -سبحانه وتعالى-.

ومەبەست لەتەواف کردن بەدەوری کەعبەدا -کە قیبلەی مسوڵمانانە- وخواى گەورە فەرمانى پێکردوون کە لەکاتى نوێژدا ڕوو لەئاراستەى بکەن ئەگەر لە هەرشوێنێک بوون، ومەبەست لەوەستان لە شوێنەکانى تر لەمەککە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا، ئەم شوێنانەش بریتین لە: عەرەفات وموزدەلیفە ومانەوە لەمینا؛ مەبەست لەمانە بۆئەوەیە خواى گەورە بپەرستین لەو شوێنە پیرۆزانەدا بەو شێوەیەى خواى گەورە فەرمانى پێکردووین

بەڵام خودی کەعبە وئەو شوێنانە وهەموو خوڵقێنراوەکان، ناپەرسترێن، وسوود وزیان ناگەیەنن، بەڵکو پەرستن تەنها بۆ اللە یە، وئەوەى سوود وزیان دەگەیەنێت بەحیکمەتی خۆی تەنها اللە یە، وئەگەر خواى گەورە فەرمانى نەکردایە بە حەج کردن ئەوا دروست نەبوو مسوڵمان حەج بکات ! چونکە حەج کردن پەرستنە ودەبێت بە بەڵگە وفەرمانى الله بێت لە قورئان یان لەسونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ونابێت پەرستن بە هەوا وئارەزوو وبۆچوونی مرۆڤ بێت، خواى گەورە دەفەرموێت:

﴿وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا ۚ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ﴾ واتە: ﴿خوا بڕیاریداوە لەسەرخەڵکی و فەرزی کردوە لەسەریان حەجی ماڵەکەی (خۆی) لەسەر ھەر کەسێک کە توانای گەیشتن و (ڕۆیشتنی) ھەبێت بۆی وە ھەر کەس باوەڕی نەبێت (یان توانای ھەبێت و نەچێت) ئەوە بە ڕاستی خوا بێ نیازە لە ھەموو جیھانیان﴾

[سورەتی آل عمران:97] [33].

[33] سەبارەت بە حەج کردنی جاهیلەکان بۆ گۆڕی پیاوچاکان وگۆڕەکانى تر ئەمە گومڕاییە وپێچەوانەى فەرمانى الله وفەرمانى پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەفەرموێت: «نابێت -سەفەری تایبەت-^ ئەنجامبدرێت مەگەر بۆ سێ مزگەوت نەبێت: مزگەوتی حەرام^^، ومزگەوتی ئەقسا، وئەم مزگەوتەی من -مزگەوتی پێغەمبەر ﷺ : المسجد النبوي -» [رواه: البخاري 1189 ، ومسلم 1397]، ^(سەفەری تایبەت: مەبەست لێی سەفەر وگەشتێکە بۆ پەرستن ونزیکبوونەوە لە خودا ئەنجامبدرێت)، ^^(مزگەوتی حەرام: مەبەست ئەو مزگەوتەیە کە کەعبەی پیرۆزی تێدایە لە شاری مەککە کە پێی دەووترێت -مسجد الحرام-).

وعومرە کردن واجبە لەسەر مسوڵمان یەک جار لەتەمەندا ئەگەر لەگەڵ حەجدا بێت یان لە هەرکاتێکی تر، وسەردانیکردنی مزگەوتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەمەدینە واجب نییە لەکاتی حەج کردندا یان لەهەر کاتێکی تریش، بەڵکو سونەتە وئەوەى ئەنجامی بدات ؛ پاداشت دەدرێتەوە، وئەوەى ئەنجامی نەدات ؛ سزا نادرێت، بەڵام فەرموودەی: (من حج فلم يزرني فقد جفاني) واتە: (هەرکەسێک حەج بکات وسەردانى من نەکات ئەوا پشتی لەمن کردووە)، سەحیح ودروست نییە بەڵکو بەدرۆوە هەڵبەستراوە بەناوى پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- [34].

[34] بەهەمان شێوە فەرموودەى: (توسلوا بجاهي، فإن جاهي عند الله عريض) واتە: (تەوەسول بکەن بە پلەوپایەى من چونکە پلەوپایەى من لای پەروەردگار گەورەیە)، وهەروەها فەرموودەی: (من حسن ظنه في حجر نفعه) واتە: (هەرکەسێک گومانى باش بێت بەرامبەر بەردێک سوودی پێدەگەیەنێت)، هەموو ئەمانە فەرموودەى هەڵەبەستراون ودروست -سەحیح- نین ولەو کتێبانەى بەهەند وەردەگیرێت لای ئەهلی سونە بوونیان نییە، بەڵکو لەکتێبی گومڕاکان بوونیان هەیە کە بانگەشە بۆ شیرک وبیدعە دەکەن لەکاتێکدا نازانن خۆیان ئەم بانگەشەیە دەکەن.

وئەو سەردانیکردنەی ڕێگەپێدراوە بۆ مەدینە بۆ سەردانیکردنی مزگەوتەکەیە، ئەگەر سەردانیکار گەیشتە مزگەوتەکە ونوێژی تێدا کرد، ئەوا ڕێگەپێدراوە سەردانى گۆڕی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بکات وسەلامی لێبکات، بەم شێوەیە: (السلام عليك يا رسول الله)، بەئەدەب ودەنگی نزمەوە سەلام دەکات، ونابێت هیچ شتێکی لێ داوا بکات چونکە داواکردن لە گۆڕ شیرک وهاوبەشدانانە بۆ الله، پاش ئەوەى سەلامی کرد ؛ شوێنەکە جێدەهێڵێت، هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکردووە ئومەتەکەى بەم شێوەیە کردەوە بکەن، وهەروەها کردەوەى هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- بەم شێوەیە بووە.

بەڵام ئەوانەى بەخشوع وترسەوە لەلای گۆڕەکەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەوەستن وەکو لەکاتی وەستان لەنوێژدا، ولێی دەپاڕێنەوە وداواى بەهانا هاتنی لێ دەکەن یان دەیکەن بەناوەندیکار لەلای خواى گەورە، ئەوانە موشریکن وهاوبەشیان بۆ الله بڕیار داوە -سبحانه وتعالى- وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ئەوان بەریئە وشوێنکەوتەى ئەو نین، دەبێت هەموو مسوڵمانێک ئاگادار بێت لەم کردەوانە لەکاتى سەردانیکردنی وهەروەها لەگەڵ گۆڕی تریش، پاشان سەردانى گۆڕی هەردوو هاوەڵی ئەبوبەکر وعومەر دەکات -ڕەزاى خوایان لێبێت- پاشان سەردانى گۆڕستانی بەقیع وشەهیدەکان دەکات، هەروەکو سەردانیکرنێکی شەرعی بۆ گۆڕی مسوڵمانان، وتێیدا سەردانیکار سەلام دەکات لە مردووەکان وداوا لەخواى گەورە دەکات لێیان خۆش بێت وڕەحمیان پێبکات ومردن بەبیری خۆی دەهێنێتەوە وپاشان دەڕوات.

وسیفەت وچۆنیەتی حەج وعومرە کردن بەم شێوەیە:

ئەو کەسەی دەیەوێت حەج یان عومرە بکات خەرجی پاک وحەڵاڵ هەڵدەبژێرێت، ودەبێت مسوڵمان خۆی بەدوور بگرێت لەدەستکەوتی حەرام؛ چونکە خەرجی حەرام هۆکارە بۆ ڕەتکردنەوەى حەجی خاوەنەکەى ونزاکانى، وهاتووە لەفەرموودەدا کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«هەموو گۆشتێک بە -خواردنی- حەرام دروست بووبێت ئەوا دۆزەخ -سزایە- بۆی» [35]،

هاوسەفەری چاک هەڵدەبژێرێت لە کەسانی موەحید وئیماندار

[35] [رواه: الطبراني في الأوسط (4480)، والبيهقي في " شعب الإيمان " ( 2 / 173 / 2 )، وصححه الألباني في السلسلة الصحيحة (6/ 212)].

*** میقاتەکان

ئەگەر بگات بە میقاتەکان (ئەو شوێنەى نیەت هێنان بۆ ئیحرام بەستن لێیەوە دەستپێدەکات) ؛ لەوێوە نیەت دێنێت وئیحرام دەبەستێت، ئەگەر لەنێو ئۆتۆمبێلدا یان هەرشتێکی تر بێت یان لەنێو فڕۆکەدا بێت ئەگەر نزیک بوویەوە لێی ئیحرام دەبەستێت پێش ئەوەى بەو شوێنەدا تێپەڕ ببێت، ئەو میقاتانەى کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکردووە کە خەڵکی لەوێوە نیەت بهێنن وئیحرام ببەستن، بریتین لە:

1- زو ئەلحولەیفە -ذو الحليفة- (ئەبیار عەلی:أبيار علي) بۆ خەڵکی مەدینە.

2- ئەلجوحفە -الجحفة- (نزیک رابغ) بۆ خەڵکی شام ومیسر ومەغریب.

3- قەرن ئەلمەنازیل -قرن المنازل- (ئەلسەیل -السيل- یان کێوی محرەم -محرم-) بۆ خەڵکی نەجد وتائیف وئەوانەى لەسەر هەمان ئاراستەى ئەوانن.

4- زات عیرق -ذات عرق- بۆ خەڵکی عێراق.

5- یەلەملەم -يلملم- بۆ خەڵکی یەمەن.

وهەرکەسێک تێپەڕ ببێت بەم میقاتانەدا وخەڵکی ئەو شوێنە نەبێت ؛ دەتوانێت لەوێوە نیەت بهێنێت وئیحرام ببەستێت، وخەڵکی مەککە وئەوانەى شوێنیان لەپاش میقاتەکانە ؛ لەشوێنی خۆیانەوە نیەت دەهێنن وئیحڕام دەبەستن

*** سیفەت وچۆنیەتی ئیحرام بەستن

سونەتە خۆی بشوات وخۆی پاک بکاتەوە وبۆنی خۆش لەخۆی بدات پێش ئیحرام بەستن، پاشان جلی ئیحرام لەبەر دەکات لەشوێنی میقاتەوە، وئەوەى بەسواری فڕۆکە هاتووە لە وڵاتەکەى خۆیەوە ؛ خۆی ئامادە دەکات، پاشان کە گەیشتە ئەو شوێنە نیەت دەهێنێت وتەلبیە دەکات [36] ئەگەر نزیک بوویەوە لەمیقات یان لەئاستی بوو، وجلی ئیحرام بۆ پیاوان : لە دوو پارچە پێکهاتووە بەشی سەرەوە پێی دەووترێت (ریدائـ:رداء) وبەشی خوارەوە پێی دەووترێت (ئیزار:الإزار) ئەم جلانە نەدووراون بەقەبارەی ئەندامەکان بەڵکو موحریم تەنها بەدەوری لاشەیدا دەپێچێتەوە وسەری داناپۆشێت.

بەڵام ئافرەت جلێکی دیاریکراو نییە بۆ ئیحرامەکەى، بەڵکو واجبە لەسەری بەردەوام جلی فراوان وداپۆشەر وناسەرنجڕاکێش بپۆشێت کە پیاوان تووشی فیتنە ناکات ئەگەر بیبینن، وئەگەر نیەتی هێنا وئیحرامی بەست ئەوا شتی دووراو بەقەبارەى ئەندامەکان لەسەر ڕوو ودەستەکانى ناپۆشێت، وەکو بورقوع ونیقاب ودەستکێش، بەڵکو تەنها ڕووی دادەپۆشێت ئەگەر پیاوانى بینی بەلایەکی سەرپۆشەکەى سەری، وئەمیش کردەوەى دایکانى ئیمانداران وخێزانەکانى هاوەڵان بووە -ڕەزاى خوایان لێبێت-.

[36] تەلبیە دەکات: واتە دەڵێت: (لبيك حجًّا) یان (لبيك عمرة)، وماناى ئەوەیە بەردەوام وەڵامی فەرمانەکانى الله دەداتەوە.

پاشان ئەو کەسەی عومرە دەکات (حاجى) ئەگەر جلی ئیحرامی پۆشی لەدڵەوە نیەتی عومرە کردن دەهێنێت، پاشان تەلبیە دەکات بەووتنی: (اللهمَّ لبيك عمرة)، وتەمەتوع دەکات [37]،

وتەمەتوع باشترە چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکردووە هاوەڵانی ئەنجامی بدەن وپابەندیانی کردووە پێوەى، وتوڕە بووە لەو کەسەی دوودڵ بووە لەجێبەجێکردنی فەرمانەکەى، جگە لەو کەسە نەبێت کە هەدی -ئاژەڵی قوربانی- [38] لەگەڵ خۆی بردووە ئەوا لەم حاڵەتدا قیران دەکات هەروەکو چۆن پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەى ئەنجامدا،

ئەوەى قیران دەکات: واتە لەکاتی تەلبیەکردندا دەڵێت: (اللهمَّ لبيك عمرة وحجًّا)، وئیحرامەکەى لانابات -ڕێگەپێنەدراوە بەکردنی شتە حەڵاڵکراوەکان- هەتاوەکو قوربانیەکەى -هەدیەکەى- سەردەبڕێت لەڕۆژی قوربانیدا. [37] تەمەتوع؛ التمتع: واتا ئەنجامدانى عومرە لە ماوەى وەرزی حەجدا، وپاشان ئیحرامەکەى لادەبات -ڕێگەپێدراوە بەکردنی شتە حەڵاڵکراوەکان- ؛ بەکامڵی بۆیە بەشێوەیەکی گشتی چێژ وەردەگرێت (تەمەتوع دەکات) بەو شتانەى لەسەری قەدەغەکرابوو، پاشان ئیحرام دەبەستێت بۆ ئەنجامدانى حەج لەڕۆژی هەشتەمدا، ئەوەى قیران دەکات : واتە ئیحرام دەبەستێت بۆ ئەنجامدانى عومرە وحەج پێکەوە، تەنها کردەوەکانى حەج ئەنجامدەدات، بەڵام نیەتی عومرە کردن دەهێنێت ومەراسیمەکانى ئەنجامدەدات، وموفرید (المُفْرِد): ئەو کەسەیە کە تەنها نیەتی حەج کردن دەهێنێت بەبێ عومرە کردن. [38] هەدی: بریتیە لە مەڕوماڵات لە وشتر یان مانگا یان پەز -مەڕ وبزن- کە هەدی -پێشکەش- دەکرێت لەلایەن حاجیەوە بۆئەوەى لە مەککە بکرێت بەقوربانی وگۆشتەکەى دەکرێتە خێر ولێیشی دەخورێت.

وموفیرد (المُفْرِد): ئەو کەسەیە کە تەنها نیەتی حەج کردن دەهێنێت ودەڵێت: (اللهمَّ لبيك حجًّا).

***

ئەو شتانەى حەرامە لەسەر کەسی موحریم وئەگەر مسوڵمان نیەتی ئیحرام بهێنێت ؛ ئەم شتانەى لەسەر حەرام دەبێت: 1- جووتبوون وپێشەکیەکانى وەکو ماچ کردن ودەستلێدان، وقسەکردن لەمبارەیەوە، وخوازبێنی کردنی ئافرەت، وگرێبەستی هاوسەرگیری، کەسی موحریم* نابێـت خوازبێنی بکات وهەروەها نابێت کەسیش بەشوو بدات. *(کەسی موحریم: ئەو کەسەی نیەتی هێناوە بۆ حەج یان عومرە کردن کە کۆمەڵی شتی لەسەر حەرام دەبێت بۆیە ئەم ناوەى لێنراوە) 2- تاشینی قژ یان کورتکردنەوەی هەندێکی. 3- بڕینی نینۆکەکان. 4- داپۆشینی سەر لەلایەن پیاوانەوە، بەڵام بەکارهێنانى چەتر وخێمە وئۆتۆمبێڵ ڕێگەپێدراوە. 5- بۆن لەخۆدان یان بۆنکردنی بۆنی خۆش. 6- ڕاو کردن ؛ نابێت ڕاو بکات ونابێت ڕێنیشاندەر بێت بۆ ڕاوکردن. 7- پۆشینی شتی دووراو بەپێی ئەندامەکان ؛ بۆ پیاوان وەکو کراس وشەڕواڵ وهتد، وپۆشینی شتی دووراو لەسەر ڕوو یان دەستەکان بۆ ئافرەتان، وپیاوان نەعل لەپێدەکەن ئەگەر نەعلی پێنەبوو ئەوا خوف لەپێ دەکات.

وئەگەر شتێک لەم قەدەغەکراوانە بکات بەهۆی لەبیرچوونەوە یان نەزانینەوە ئەوا هیچ شتێکی لەسەر نییە. ئەگەر موحریم گەیشتە کەعبە تەواف دەکات ئەمیش پێی دەووترێت -تەوافى هاتن:تەوافى قودوم:طواف القدوم- [39] کە ئەمیش حەوت جار تەواف کردنە، لەبەرامبەر بەردە ڕەشەکە دەستپێدەکات، ئەمە تەواف کردنی عومرەیە، وبۆ تەواف کردن نزایەکی دیاریکراو نییە بەڵکو یادی خواى گەورە دەکات ونزا دەکات بەو شێوەیەی بۆی دەگونجێت [40]، پاشان دوو ڕکات نوێژ دەکات لەپشت مەقامەوە [41] ئەگەر توانى وئەگەر نەیتوانى ئەوا لەهەرشوێنێک بێت لە حەرەمی پیرۆز دەتوانێت نوێژ بکات، پاشان دەردەچێت بەرەو مەسعا [42] دەست دەکات بەهاتن وچوون لەنێوان سەفا ومەرەوە، سەرەتا دەچێت بۆ سەفا وسەردەکەوێت بۆ شوێنە بەرزەکەى وڕوو لەئاراستەى قیبلە دەکات تەکبیر دەکات -دەڵێت: الله أکبر- وتەهلیل دەکات -دەڵێت: ﻻ إله إﻻ الله-، پاشان دەچێت بەرەو مەروە وسەردەکەوێت بۆ شوێنە بەزرەکەى وڕوو لەئاراستەى قیبلە دەکات وتەکبیر دەکات، ویادی الله ونزا دەکات، پاشان دەگەڕێتەوە بۆ سەفا بەم شێوەیە حەوت خولانەوە -شەوت- تەواو دەکات، چوون شەوتێکە وهاتنەوەى شەوتێکی ترە، پاشان قژی کورت دەکاتەوە، وئافرەت لەلێواری قژی دەبڕێت هێندەى سەری پەنجەیەک، بەم شێوەیە عومرەکەى تەواو دەبێت وئەو شتانەى حەرام بوون ؛ هەمووی حەڵاڵ دەبێت. [39] -تەوافى هاتن:تەوافى قودوم:طواف القدوم-؛ -قودوم:القدوم- : واتا هاتن بۆ ماڵی پیرۆزی الله -بیت الحرام-، ئەمیش حەرەمی مەکییە. [40] جگە لەنێوان دوو پایەکە -ڕوکنەکە- نەبێت ئەوا ئەم نزایە دەڵێت کە ئایەتێکە لەقورئانی پیرۆز: (رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ) [البقرة:201] واتە: (وەھی واش ھەیە دەڵێت خوایە ھەم لەدونیا و ھەم لە ڕۆژی دواییدا خێرو خۆشیمان پێ بدە وە بمان پارێزە لەسزای ئاگر).

[41] ئەمیش مەقامی ئیبراهیمە -علیه السلام- ؛ مەقام : واتا شوێنی وەستان.

[42] مەسعا: واتا شوێنی ڕێکردن، وئەمیش بریتیە لەشوێنی هاتوچۆکردن -هاتن وچوون- لەنێوان سەفا ومەروە، وسەفا ومەروە دوو شاخی بچووکن.

وئەگەر ئافرەت تووشی سووڕی مانگانە بوو یان منداڵی بوو پێش نیەتی ئیحرام بەستن بهێنێت ئەوا لەم حاڵەتەدا قیران دەکات، تەلبیە دەکات بە عومرە وحەج کردن وەکو حاجیەکانى تر نیەتی ئیحرام بەستن دەهێنێت ؛ چونکە سووڕی مانگانە وزەیستانى نابنە هۆی ڕێگری لەئیحرام بەستن و وەستان لە ڕێوڕەسمەکاندا، بەڵکو تەنها دەبنە هۆی ڕێگری لە تەواف کردن بەدەوری کەعبەدا، تەواف کردن دوا دەخات هەتاوەکو پاک دەبێتەوە، ئەگەر پاک بوویەوە پێش ئیحرام بەستنی خەڵکی ودەرچوونیان بۆ مینا، ئەوا خۆی دەشوات وتەواف وسەعی دەکات -لەنێوان سەفا ومەروە- وقژی کورت دەکاتەوە وئەو شتانەى لەسەری حەرام بوو حەڵاڵ دەبێتەوە پاش ئەوەى عومرەی ئەنجامدا، پاشان ئیحرام دەبەستێت لەگەڵ خەڵکی بۆ ئەنجامدانى حەج کاتێک ئیحرام دەبەستن لەڕۆژی هەشتەمدا، وئەگەر حاجیان ئیحرامیان بەست پێش ئەوەى پاک بێتەوە، ئەوا لەم حاڵەتەدا قیران دەکات، و لەگەڵ ئەوان تەلبیە دەکات لەکاتێکدا ئیحرامی بەستووە، وهەموو ئەوانەى کە حاجیان دەیکەن ئەویش دەیکات لەدەرچوون بۆ مینا، و وەستان لەعەرەفات وموزدەلیفە، وبەرد هاویشتن وقوربانی وقژ کورتکردنەوە لەڕۆژی قوربانی، ئەگەر پاکبوویەوە ئەوا خۆی دەشوات وتەواف دەکات ؛ تەواف کردنی حەج، وسەعی دەکات -لەنێوان سەفا ومەروە- ؛ سەعی کردنی حەج.

وئەم تەواف وسەعیە بەسن بۆ حەج وعومرەکەى، وبەو شێوەیەى ڕوویدا بەسەر عائیشە دایکی ئیمانداران -ڕەزاى خواى لێبێت- وئەمەى‌ بەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووت ئەویش پێی فەرموو: کە تەواف کردن وسەعی کردنی -لەنێوان سەفا ومەروە- لەپاش پاکبوونەوە بەسە بۆ حەج وعومرەکەى کاتێک لەگەڵ خەڵکی تەوافی ئیفازە -الإفاضة- دەکات وسەعی دەکات لەگەڵ ئەوان، چونکە ئەوەى قیران دەکات لەنێوان حەج وعومرە وەکو موفرید وایە کە تەنها یەک تەواف وسەعی کردنی لەسەرە [43] ؛ و پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆی ڕوونکردەوە کە ئەمە ئەنجام بدات، وهەروەها پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (عومرەکردن بەشێکە لەحەج کردن هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت)، وخودا زاناترە.

[43] تەواف دەکات لەڕۆژی جەژندا یان لەپاشی بەڵام تەواف کردنی یەکەم پێش حەج کرن کەپێی دەووترێت تەوافى قودوم -طواف القدوم- ئەمە سونەتە، بەڵام سەعی کردن تەنها یەک دانەیە بۆ موفرید وقارین ئەگەر لەگەڵ تەوافى قودوم کردی ئەوا بەسە، وئەگەر سەعی نەکرد لەنێوان سەفا ومەروە لەگەڵ تەوافى قدوم ئەوا لەڕۆژی جەژن یان لەپاشی ئەنجامی دەدات لەگەڵ تەوافی ئیفازە

ئەگەر ڕۆژی هەشتەم بێت لە -ذي الحجة- ئەوا حاجیانەکان ئیحرام دەبەستن لەشوێنەکانیانەوە لە مەککەدا بۆ ئەنجامدانى حەج، هەروەکو چۆن ئیحرامیان بەست لە میقاتەکانەوە ؛ خۆیان پاک دەکەنەوە، پاشان جلی ئیحرام دەپۆشن، پاشان حاجى ئەگەر پیاو یان ئافرەت بێت نیەتی حەج کردن دەهێنێت، پاشان تەلبیە دەکات بەووتنی: (اللهم لبيك حجًّا) وخۆی بەدوور دەگرێت لە قەدەغەکراوەکانى ئیحرام کەپێشتر باسکرا هەتاوەکو دەگەڕێتەوە لەموزدەلیفەوە بۆ مینا لەڕۆژی قوربانیدا [44]، وبەردەکانی عەقەبە دەهاوێژێت وسەری دەتاشێت وئافرەت قژی کورت دەکاتەوە.

[44] ڕۆژی قوربانی -یوم النحر- واتە ڕۆژی جەژن، ئەمیش دەی مانگی -ذي الحجة-یە، وئەم ناوەی لێنراوە چونکە حاجیبەکان لەم ڕۆژەدا قوربانیەکانیان سەردەبڕن.

ئەگەر حاجى ئیحرامی بەست لەڕۆژی هەشتەمدا لەگەڵ حاجیەکان دەردەچێت بۆ مینا، وشەو لەوێ دەمێنێتەوە وهەموو نوێژێک لەکاتى خۆی دەکات بەبێ کۆکردنەوە، ئەگەر خۆر دەرکەوت لەڕۆژی عەرەفەدا لەگەڵ حاجیەکان بەرەو نەمیرە دەچێت، ولەوێ دەبێت هەتاوەکو نوێژ لەگەڵ ئیمام دەکات یان لەگەڵ ئەو کۆمەڵەى کە نوێژی نیوەڕۆ وعەسر بەجەماعەت دەکەن بەکۆکردنەوە وکورتکردنەوە -قەسر وجەمع کردن-، لەپاش زەوال* بەرەو عەرەفە دەچێت ئەگەر لەمیناوە بەرەو عەرەفە بچێت ولەوێ بمێنێتەوە ئەمیش ڕێگەپێدراوە، وعەرەفە هەمووی شوێنی وەستان ومانەوەیە، *(زەوال: واتا پاش لادانى خۆر لەناوەڕاستی ئاسمان بەماوەیەکی کەم لە کاتی نوێژی نیوەڕۆ).

وحاجیەکان لەعەرەفەدا زۆر یادی خودا ونزا وداوای لێخۆشبوون دەکەن، وڕوو لەئاراستەى قیبلە دەکەن نەک لەئاراستەى شاخەکە؛ چونکە شاخەکە بەشێکە لە شوێنی عەرەفات ودروست نییە بچنە سەر شاخەکە وئەمە بەپەرستن دابنێن، ونابێت بەبەردەکانى مەسح بکەن ؛ چونکە ئەمە بیدعەیە وحەرامکراوە. ونابێت حاجى عەرەفە جێبهێڵێت هەتاوەکو خۆر ئاوا دەبێت، پاش خۆرئاوا بوون حاجیەکان بەرەو موزدەلیفە دەڕۆن، ئەگەر بگەن بەموزدەلیفە ئەوا لەوێ نوێژی مەغریب وعیشا ئەنجامدەدەن بەکۆکردنەوە وتەنها نوێژی عیشا کورت دەکەنەوە -قەسری دەکەن-، ئەگەر بەیان دەرکەوت ؛ ئەوا نوێژی بەیانی ئەنجامدەدەن ویادی الله دەکەن، پاشان بەرەو مینا دەڕۆن پێش ئەوەى خۆر دەربکەوێت، ئەگەر گەیشتن بەمینا ئەوا بەردەکانى عەقەبە دەهاوێژن پاش ئەوەى خۆر دەردەچێت ؛ حەوت بەرد قەبارەی وەکو نۆک وایە نە زۆر گەورە ونە زۆر بچووکە، ونابێت بە نەعل ئەم هاویشتنە بکەن؛ چونکە یاری پێکردنە وکارى شەیتانە، وئەم بەرد هاویشتنە سەرشۆڕکردنی شەیتانە [45] چونکە شوێنکەوتنی سونەتی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- وڕێبازی ئەوە، و وازهێنانە لە ئەوەى الله وپێغەمبەرەکەى فەرمانیان پێکردووە. [45] سەرشۆڕکردنی شەیتانە: واتە زەلیل وڕیسوا کردنی شەیتانە. پاشان لەدوای ئەوەى بەردەکان دەهاوێژێت ؛ حاجی قوربانیەکە سەردەبڕێت، پاشان قژی دەتاشێت، وئافرەت قژی کورت دەکاتەوە، وئەگەر پیاویش قژی کورت بکاتەوە ؛ ئەمە ڕێگەپێدراوە، بەڵام تاشین باشترە ، چونکە لەفەرموودەکەدا سێ جار نزای ڕەحم پێ کردنیان بۆ کراوە، پاشان جلەکانى دەپۆشێت وهەموو شتێک حەڵاڵ دەبێتەوە کە قەدەغەکراو بوو جگە لەچوون بۆ لای ئافرەت نەبێت، پاشان دەچێت بۆ مەککە -ئیفازە : الإفاضة- دەکات وتەوافی حەج وسەعی دەکات، وبەم شێوەیە هەموو شتێک ڕێگەپێدراو دەبێت تەنانەت چوونە لای خێزانیشی، پاشان دەگەڕێتەوە بۆ مینا لەوێ دەمێنێتەوە تەوای ڕۆژی چەژن ودووڕۆژی دوای ڕۆژی چەژنیش لەگەڵ شەوەکانیان بەواجبی دەمێنێتەوە لەمینا، ولە شوێنی جەمرەتەکە بەردەکان دەهاوێژێت لەڕۆژەکانى یانزە ودوانزە پاش کاتی زەوال، سەرەتا بە جەمرەتی بچووک دەستپێدەکات پاشان ناوەڕاست پاشان جەمرەتی عەقەبە کە لەڕۆژی جەژندا لەوێ بەردەکانی هاویشت، لەهەر جەمرەیەک حەوت بەرد دەهاوێژێت، تەکبیر دەکات لەگەڵ هەموو بەردێک، وبەردەکان بۆ هاویشتن لە میناوە دەیانبات [46]. و هەرکەسێک شوێنێکی نەدۆزیەوە لەمینا لەو شوێنە دەمێنێتەوە کە خێمەکان کۆتایی پێدێت. [46] واتا: لە شوێنی مانەوەى لەمینا. ئەگەر ویستی مینا جێبهێڵێت پاش ئەوەى بەردەکانى هاویشت لەڕۆژی دوانزە ؛ ئەوا ئەمە بۆی ڕێگەپێدراوە، وئەگەر دواکەوت بۆ ڕۆژی سیانزە ئەمە باشترە و لەپاش کاتی زەوال بەردەکان دەهاوێژێت، وئەگەر ویستی سەفەر بکات -بگەڕێتەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی- ؛ ئەوا تەوافى ماڵئاوایی -طواف الوداع- دەکات، پاشان ڕاستەوخۆ سەفەر دەکات، وئەگەر ئافرەتی حەیزدار یان زەیستاندار تەواف وسەعی حەجی کردبوو ئەوا تەواف کردنی ماڵئاوایی لەسەر نییە. وئەگەر حاجی سەربڕینی قوربانیەکە -هەدیەکە- دوابخات بۆ ڕۆژی یانزە یان دوانزە یان سیانزە ؛ ئەمە ڕێگەپێدراوە، وئەگەر تەواف کردنی حەج وسەعی دوابخات هەتاوەکو مینا جێدەهێڵێت ؛ ئەمە ڕێگەپێدراوە، بەڵام باشتر وایە بەو شێوەیە ئەنجامی بدات کە پێشتر ڕوونکرایەوە. وخودا زاناترە، وصلى الله على نبينا محمد، وعلى آله وسلم. *** باوەڕهێنان -ئیمان- خواى گەورە واجبی کردووە لەسەر مسوڵمان لەگەڵ باوەڕهێنان بە خۆی وپێغەمبەرەکەى وپایەکانی ئیسلام ؛ باوەڕ بهێنێت بە فریشتەکان [47]، وکتێبەکانى [48] کە خواى گەورە دایبەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەرانی، کە کۆتا کتێب قورئانە وکتێبەکانى پێشووی هەڵوەشاندووەتەوە، وچاودێر وشاهێدیشە لەسەریان، ودەبێت تەنها حوکم بە قورئان بکرێـت، ودەبێت مسوڵمان باوەڕی بەهەموو پێغەمبەرانی خودا هەبێت لەسەرەتاوە بۆ کۆتایان کە موحەممەدە -صلى اللە علیە وسلم-، چونکە پەیام وئاین یەکە کە ئیسلامە، وئەو زاتەى ناردوویانیەتی یەکە ئەویش الله یە پەروەردگاری جیهان، دەبێت مسوڵمان باوەڕی وابێت ئەو پێغەمبەرانەى خواى گەورە باسیانی کردووە لەقورئاندا ؛ پێغەمبەری خودان کە ناردیانی بۆ ئومەتانی پێشوو، ودەبێت باوەڕی وابێت کە موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- کۆتا پێغەمبەرە، وپێغەمبەری خودایە بۆ هەموو خەڵکی وهەموو خەڵکی لەپاش ناردنی ئومەتی ئەون تەنانەت جولەکە وگاوڕەکانیش وشوێنکەوتووانى ئاینەکانى تریش؛ چونکە هەموو ئەوەى لەسەر زەویدایە ئومەتی موحەممەدە -صلى اللە علیە وسلم- وخواى گەورە فەرمانى کردووە کە شوێنی بکەون. [47] فریشتەکان: ئەو ڕۆحانەن کە خواى گەورە لە نور -ڕۆشنایی- دروستی کردوون، وزۆرن وژمارەیان تەنها الله دەیزانێت، تێیاندایە لە ئاسمانەکاندایە، وتێیاندایە سپێرداراوە بەپاراستنی نەوەکانى ئادەم ونووسینی کردەوەکانیان. [48] واتە مسوڵمان باوەڕی وابێت کە ئەو کتێبانەى خواى گەورە بۆ سەر پێغەمبەرانی دایبەزاندووە هەق وڕاستیە، وئەوەى تەنها وەکو خۆی ماوەتەوە ؛ قورئانی پیرۆزە، بەڵام تەورات وئینجیل گۆڕانکاریان تێدا کراوە بەدەستی جولەکە وگاوڕەکان بەبەڵگەى ئەو جیاوازییەى زۆرەی کە تێیاندا هەیە، وگاوڕەکان کتێبەکە دەکەنە بەڵگە بۆئەوەى بڵێن: سێ خوا هەیە، وعیسا کوڕی خوایە، وهەق وڕاستی ئەوەیە کە تەنها یەک پەرستراو هەیە کە بەهەق وڕاستی شایستەى پەرستن بێت ؛ ئەویش تەنها اللە یە -سبحانه وتعالى-، وعیسا بەندە وپێغەمبەری خودایە هەروەکو لەقورئانی پیرۆزدا هاتووە، وئەوەى لەتەورات وئینجیلدا هاتووە هەموو هەڵوەشێندرایەوە لەپاش دابەزینی قورئانی پیرۆز، لە فەرموودەکدا هاتووە: (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاغەزێکی بینی لەتەورات لەنێو دەستی عومەردا بوو؛ توڕە بوو، وفەرمووی: «ئایا گومانت هەیە ئەی کوڕی خەتاب، والله ئەگەر موسای برام زیندوو بووایە ئەوا هیچ -ڕێگایەکی- بۆ نەبوو جگە لەوە نەبێت کە شوێنی من بکەوێت»، بۆیە عومەریش کاغەزەکەى فڕێدا و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا داوای لێخۆشبوونم بۆ بکە) [رواه أحمد (3/387) عن جابر بن عبدالله، وحسنه الألباني في الإرواء (1589)]. وموسا وعیسا وهەموو پێغەمبەران بەرین لە ئەوانەى شوێنی موحەممەد ناکەون -صلى اللە علیە وسلم-، ونایەنە نێو ئاینی ئیسلامەوە؛ چونکە مسوڵمان باوەڕی بەهەموو پێغەمبەران هەیە وشوێنکەوتویانە، وئەوەى باوەڕی بە موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- نەبێت وشوێنی نەکەوێت ونەیەتە نێو ئاینی ئیسلامەوە ئەوا کافرە بەهەموو پێغەمبەران و بەدرۆیانی زانیوە، ئەگەرچیش بانگەشەی ئەوە بکات کە شوێنکەوتەى یەکێکیانە، وبەڵگەکان پێشووتر باسکرا لەسەر ئەم باسە لە قورئانی پیرۆز لە بەشی دووەم. وپێغەمبەر موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«سوێند بە ئەو زاتەی کە نەفسی موحەممەدى بە دەستە، هیچ کەسێک نییە لەم ئومەتە لە جولەکەیەک یان نەسڕانیەک سەبارەت بە من ببیسێت وپاشان بمرێت لە سەر باوەڕ نەهێنان بەو پەیامەی کە من پێی هاتووم؛ ئەوا لە ئەهلی دۆزەخە» [49].

[49] [رواه: مسلم (153)، وأحمد (2/317)].

و واجبە لەسەر مسوڵمان باوەڕی بەزیندووبوونەوەى لەپاش مردن ولێپرسینەوە وپاداشتدانەوە وبەهەشت ودۆزەخ هەبێـت، و واجبە کە باوەڕی بەقەدەری خواى گەورە هەبێت.

وماناى باوەڕهێنان بە قەدەر:

دەبێت مسوڵمان باوەڕی وابێت کە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- هەموو شتێکی زانیووە، وکردەوەکانى بەندەکانى زانیووە پێش ئەوەى ئاسمانەکان وزەوی دروست بکات، وئەم زانستەى نووسیوە لە تابلۆ پارێزراوەکەدا -اللوح المحفوظ- لەلای خۆی، ومسوڵمان دەزانێت کە خواى گەورە ئەوەى ویستی لەسەر بێت ؛ ڕوودەدات، وئەوەى ویستی لەسەر نەبێت ؛ ڕوونادات، وخواى گەورە -سبحانه وتعالى- بەندەکانى دروست کردووە بۆئەوەى بیپەرستن وگوێڕایەڵی بن ئەمەى بۆیان ڕوون کردووەتەوە وفەرمانى پێیان کردووە ونەهی کردووە سەرپێچی فەرمانەکانى بکەن، وتوانا و ویستی پێداون کەبەهۆیانەوە دەتوانن ئەو کردەوانە بکەن کە خوا فەرمانى پێکردووە ؛ بۆیە پاداشت دەدرێنەوە، وئەوەى تاوان وسەرپێچی بکات ؛ شایستەى سزادانە.

ویستی بەندە شوێنکەوتەى ویستی الله یە -سبحانه وتعالى- بەڵام ئەو قەدەرانەى کە هیچ ویست وبژاردەیەک بەدەستی بەندە نییە، دێت بەسەریاندا کە لەژێر خواستی -ئیرادەى- خۆیان نییە وەکو لەبیرچوون وهەڵەکردن، ئەوەى بەناچاری پێیان دەکرێت، وهەروەها هەژاری ونەخۆشی وکارەساتەکان وهتد، خواى گەورە لەسەر ئەمانە سزای مرۆڤ نادات بەڵکو لەسەر ناخۆشی وهەژاری ونەخۆشی پاداشتی زۆریان دەداتەوە ئەگەر ئارامگر بن وناڕەزایی دەرنەبڕن بەرامبەر بە قەدەری خواى گەورە.

هەموو ئەوانەى باسکرا ؛ واجبە لەسەر مسوڵمان باوەڕی پێی هەبێت.

وئەو مسوڵمانانەى کە بەرزترین ئیمانیان هەیە ونزیکترینن لە خواى گەورە لەپلەکانى بەهەشتدا بریتین لە (چاکەکاران:موحسینەکان)، ئەمانەیش ئەوانەن کە سیفەتی (ئیحسان)یان تێدایە کە خودا دەپەرستن وەکو ئەوە وابێت بیبینن و بەمەزنی دادەنێن ولێی دەترسن وخشوعیان هەیە، ولە نهێنی وئاشکرادا گوناهـ ناکەن، وباوەڕیان وایە کە الله دەیانبینێت لە هەرشوێنێک بن، وهیچ شتێک لەنیەت وقسە وکردەوەکانیان لەلای ئەو زاتە مەزنە شاراوە نییە، بۆیە گوێڕایەڵی فەرمانەکانی دەبن، ودوور دەکەوە لەسەرپێچی کردنی فەرمانەکانى، وئەگەر یەکێکیان گوناهێک بکات ؛ دەستبەجێ تەوبەیەکی ڕاستگۆیانە دەکات وپەشیمان دەبێت لەسەر گوناهکردنی، وداواى لێخۆشبوون لەخواى گەورە دەکات، خواى گەورە دەفەرموێت:

﴿إِنَّ اللَّهَ مَعَ الَّذِينَ اتَّقَوا وَّالَّذِينَ هُم مُّحْسِنُونَ﴾ واتە: ﴿بەڕاستی خوا لەگەڵ ئەوانەیە کە خۆیان پاراستووە (لە تاوان) ھەروەھا لەگەڵ ئەوانەشدایە کە خێرخواز و چاکەکارن﴾ [سورەتی النحل:128]. *** کامڵی ئاینی ئیسلام خواى گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: ﴿الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا﴾ واتە: ﴿ئەمڕۆ ئایینەکەتانم تەواو (کامڵ) کردوە و چاکەو بەھرەی خۆم بەتەواوی ڕشتووە بەسەرتاندا و ڕازی بووم کەئیسلام ئایینتان بێت﴾

[سورەتی المائدة:3]،

وخواى گەورە دەفەرموێت:

﴿إِنَّ هَٰذَا الْقُرْآنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا كَبِيرًا﴾ واتە: ﴿بەڕاستی ئەم قورئانە ڕێنمونی دەکات بۆ ڕێباز و بەرنامەیەک کە ڕاسترینە و موژدەش دەدات بەو باوەڕدارانەی کە کردەوە چاکەکان دەکەن کە بەڕاستی پاداشتی گەورەیان بۆ ھەیە﴾

[سورەتی الإسراء: 9].

وخواى گەورە -عز وجل- لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:

﴿وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ تِبْيَانًا لِّكُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً وَبُشْرَىٰ لِلْمُسْلِمِينَ﴾ واتە: ﴿وە ئێمە قورئانمان ناردووەتە خوارەوە بۆت کە ڕوونکەرەوەیە بۆ ھەموو شتێک وە ڕێنمونی و میھرەبانی و مژدەیە بۆ موسڵمانان﴾

[سورەتی النحل:89].

ولە فەرموودەیەکی سەحیحدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«لەسەر (ڕێبازێکی) سپی ئێوەم جێهێشتووە شەوی وەکو ڕۆژی وایە، لێی لا نادات لەپاش من مەگەر کەسێکی تیاچوو نەبێت» [50]، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بۆتانم جێهێشتووە دوو شت گومڕا نابن ئەگەر دەستیان پێوە بگرن: کتێبی خواى گەورە وسونەتی پێغەمبەرەکەى» [51]. [50] رواه: أبو داود (4607)، والترمذي (2676) بنحوه، وابن ماجه (43) واللفظ له، وأحمد (17142) باختلاف يسير، وصححه الألباني في صحيح ابن ماجه (41). [51] رواه: مالك (3338)، وصححه الألباني في صحيح الجامع (2937). - ولە ئایەتەکانى پێشووتردا: خواى گەورە لەئایەتی یەکەمدا باسی ئەوە دەکات کە بۆ مسوڵمانان ئاینەکەیانی کامڵ وتەواو کردووە کە ئاینی پیرۆزی ئیسلامە، وهەرگیز هیچ کەموکورتیەکی تێدا نیە وپێویستی بە زیادکردن وکەمکردن نییە، بۆ هەموو کات وشوێن وئومەتێک دەگونجێت، ونیعمەتەکانی کامڵ کردووە لەسەر مسوڵمانان بەم ئاینە مەزنە کامڵە لێبووردەیە، وبە پەیامی کۆتا پەیامبەر موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-، وبە سەرخستنی ئاینی ئیسلام وشوێنکەوتووانى بەسەر دوژمنانیان، وڕازی بووە کە ئیسلام ئاینیان بێت، بۆیە هەرگیز لێیان توڕە نابێت ئەگەر شوێنکەوتەى ئەم ئاینە بن ولە هیچ یەکێک قبوڵی ناکات ئەگەر پەیڕەوی ئاینێکی تر بێت جگە لەئیسلام. ولە ئایەتی دووەمدا خواى گەورە باسی ئەوە دەکات کە قورئانی پیرۆز مەنهەج وپەیڕەوێکی کامڵە ڕوونکردنەوەى هەقی چارەسەر بەخشی تێدایە بۆ بابەتەکانى ئاین ودونیا، هیچ خێرێکی جێنەهێشتووە کە ئاماژەى بۆ نەکردبێت، وهیچ شەڕێکی جێنەهێشتووە کە ئاگاداری سەبارەتی نەدابێت بۆ دوورکەوتنەوە لێی، وهەموو مەسەلەیەک وهەموو کێشەیەکی کۆن وسەردەم وداهاتوو چارەسەری دروست ودادپەروەرانە بۆی لەقورئاندا هەیە، وهەموو چارەسەرێک بۆی کە پێچەوانەى چارەسەری قورئان بێت ئەوا نەزانین وستەمە. زانست وبیروباوەڕ -عەقیدە- وسیاسەت وڕێکخستەى حوکمڕانی ودادوەری وزانستی دەروونناسی وکۆمەڵایەتی وئابووری وڕێکخستەى سزادانەکان وهتد ؛ لەوانەى مرۆڤ پێویستی پێیان هەیە، هەموو ئەمانە خواى گەورە لەقورئانی پیرۆزدا ڕوونی کردووەتەوە، وهەروەها لەسەر زمانى پێغەمبەرەکەى موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- بەجوانترین وکامڵترین رون کردووەتەوە؛ هەروەکو خواى گەورە لەم ئایەتەدا فەرموویەتی: ﴿وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ تِبْيَانًا لِّكُلِّ شَيْءٍ﴾ [النحل:89] واتە: ﴿وە ئێمە قورئانمان ناردوەتە خوارەوە بۆت کە ڕوون کەرەوەیە بۆ ھەموو شتێک﴾. ولە بەشی داهاتوو ڕوونکردنەوەیەکی ووردی تێدایە سەبارەت بەکامڵی ئاینی ئیسلام ومەنهەجە گشتگیرە کامڵە دامەزراوەکەى. *** بەشی چوارەم - مەنهەجی ئیسلام یەکەم: لەزانستدا: یەکەم واجب کە خواى گەورە فەرمانى پێکردووە بە مرۆڤ ئەوەیە فێری زانست ببێت، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا اللَّهُ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ۗ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مُتَقَلَّبَكُمْ وَمَثْوَاكُمْ﴾ واتە: ﴿کەواتە دڵنیابە وبزانە بێجگە لە (اللە) ھیچ پەرستراوێکی بەھەق و ڕاست نیە وە داوای لێبوردن بکە (لەخوا) بۆ گوناھی خۆت وە بۆ (گوناھی) پیاوان وئافرەتانی ئیماندار وە بێگومان خوا دەزانێت بە جم وجوڵتان (لە ڕۆژدا) وئارام گرتنتان (لە شەودا)﴾

[سورەتی محمد:19]،

وخواى گەورە دەفەرموێت:

﴿يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ ۚ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ﴾ واتە: ﴿خواش پلە وپایەی ئەو کەسانە بەرز دەکاتەوە لەئێوە کە بڕوایان ھێناوە وە ئەوانەی کە زانستیان پێ بەخشراوە بە چەند پلەیەک (پلەیان بەرز دەکاتەوە) وە خوا شارەزایە بەوەی دەیکەن﴾

[سورەتی المجادلة:11]

وخواى گەورە دەفەرموێت:

﴿وَقُل رَّبِّ زِدْنِي عِلْمًا﴾ واتە: ﴿وە بڵێ ئەی پەروەردگارم زانست و زانیاریم زیاد بکە﴾ [سورەتی طه:114]، وخواى گەورە دەفەرموێت: ﴿فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ﴾ واتە: ﴿پرسیار بکەن لە زانايان (لەبابەتەکانى ئایندا) ئەگەر ئێوە نازانن﴾

[سورەتی الأنبياء:7].

وکۆتا پێغەمبەر موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- لەفەرموودەیەکی سەحیحدا دەفەرموێت:

«فێربوونی زانستی -شەرعی- فەرزە لەسەر هەموو مسوڵمانێک» [52]،

وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«فەزڵ وپلەوپایەى زانا بەسەر خوا پەرستەوە -عابیدەوە- وەکو فەزڵ وپلەوپایەى مانگە لەشەوی چواردەدا بەسەر ئەستێرەکانى ترەوە» [53].

[52] رواه: ابن ماجه (224)، والطبراني في الصغير(22)، وصححه الألباني في صحيح الجامع (3808) و(3809).

[53] رواه: الترمذي (2322)، وابن ماجه (4112)، وصححه الألباني في صحيح الجامع (1609).

وزانست لە ئاینی ئیسلامدا بەپێی پابەندبوون پێوەى دەبێت بە چوار بەشەوە:

یەکەم: فەرزە لەسەر هەموو مرۆڤێک، نێر یان مێ بێت، وهیچ بیانوو هێنانەوەىەکی لێ قبوڵ ناکرێت ئەگەر سەبارەتیان نەزانێت، ئەمیش بریتیە لە ناسینی الله -سبحانه وتعالى- وپێغەمبەرەکەى (موحەممەد) -صلى اللە علیە وسلم-، وهەروەها زانینی ئەوەى واجبە لەسەری ودەبێت پابەند بێت پێوەى لەئاینی ئیسلام [54].

[54] پێشتر ئەمە بە وردی ڕوونکرایەوە لە سێ بەشی پێشوودا.

بەشی دووەم: فەرزی کیفایەت ئەگەر هەندێک جێبەجێی کرد ئەوا گوناهـ لەسەر ئەوانى تر نامێنێت، و لەسەر ئەوانى تر دەبێتە موستەحەب -سونەت- نەک واجب، ئەمیش بریتیە لەزانست سەبارەت بە حوکمەکانى شەریعەتی ئیسلامی کە هەڵگرەکەى شیاو دەبێت بۆ وانە وتنەوە سەبارەتیان ودادوەری کردن وفەتوادان، وهەروەها زانست بەو شتانەى مسوڵمانان پێویستیان پێیەتی لە زانستە پیشەسازیەکان وپیشەکانى تر کە گرنگە بۆ ژیانیان، بۆ واجبە لەسەر فەرمانڕەوای مسوڵمانان ئەگەر هێندەى پێویست شارەزا نەبوو لەم بابەتانەدا ئەوا بگەڕێت بۆ دۆزینەوەى زانا هێندەى پێویستی مسوڵمانان لەو شتانەى گرنگە بۆ ژیانیان.

دووەم: لەبیروەباوەڕ -عەقیدە- :

خواى گەورە فەرمانی کردووە بەپێغەمبەرەکەى موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- ئاشکرای بکات بۆ هەموو خەڵکی کە ئەوان تەنها بەندەى الله ن، و واجبە لەسەریان تەنها ئەو زاتە بپەرستن، وفەرمانى پێیان کردووە پەیوەندیان ڕاستەوخۆ لەگەڵ الله بێت وهیچ یەکێک نەکەن بە ناوەند لەنێواندا لەپەرستنیدا، هەروەکو پێشووتر ڕوونکرایەوە لەماناى (ﻻ إله إﻻ الله)، وفەرمانى پێیان کردووە تەوەکولیان بەخواى گەورە هەبێت بەتەنها، وتەنها لە ئەو زاتە بترسن، وتەنها ڕەجا وهیوایان بە ئەو هەبێت [55] ؛ چونکە سوود وزیان تەنها بەدەستی ئەو زاتەیە بەپێی حیکمەتی خۆی -سبحانه وتعالى-، و وەسفی بکەن بەسیفەتەکانى کامڵ بوون کە وەسفی خۆی پێکردووە یان پێغەمبەرەکەى وەسفی کردووە -صلى اللە علیە وسلم-، هەروەکو پێشتر ڕوونکرایەوە.

[55] ومەبەست ئەوەیە: مرۆڤ لە دروستکراوەکان نەترسێت وهیوا وڕەجای بەئەوان نەبێت وەکو مردووەکان وبتەکان کە هیچ توانا ودەسەڵاتێکیان نیە لەجێبەجێکردنی ئەوەى داواى دەکەن وهەموو دەسەڵاتێک تەنها بۆ الله یە -سبحانه وتعالى-، بەڵام ترسان لەو شتانەى لەتواناى خوڵقێنراودا هەیە وەکو ترسان لەشێر ودز، وهەروەها هیوابوون بەوانەى تواناى یارمەتیدانیان هەیە وەکو بەرپرس وکەسی بەخشندە ئەمانە ترس وهیوای سروشتین وکەس لۆمە ناکرێت لەسەریان.

سێیەم: لەپەیوەندی نێوان خەڵکی:

خواى گەورە فەرمانیکردووە بە مسوڵمان کە مرۆڤێکی چاک وچاکەکار بێت، وهەوڵبدات بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی لەتاریکی کوفر بۆ ڕووناکی ئیسلام ولە تاریکایی بیدعە وتاوان بۆ ڕووناکی سونەت وگوێڕایەڵی کردنی فەرمانەکانى اللە ؛ بۆیە ئەم کتێبەم دانا وبڵاوم کردەوە بۆئەوەى هەندێک لە ئەم ئەرک و واجبەى سەرشانم جێبەجێ بکەم.

وخواى گەورە فەرمانیکردووە کە پەیوەندی مسوڵمان بەئەوانى تر پەیوەست بێت بەئیمان بە الله، واجبە بەندە چاکەکانى اللە ی خۆش بوێت کە گوێڕایەڵی خودا وپێغەمبەرن، ئەگەرچیش زۆر دوور بن، ودەبێت ڕقی بێتەوە لەکافر وبێباوەڕەکان بە الله وئەوانەى سەرپێچی فەرمانەکانى الله وپێغەمبەرن ؛ ئەگەرچیش نزیکترین کەس بن، وئەم پەیوەندیە جیاوازەکان کۆ دەکاتەوە سەرەڕای هەموو جیاوازییەکان، بەڵام پەیوەندی ڕەچەڵەک ونەتەوە وبەرژەوەندی ماددی ؛ زوو نامێنێت و بەهۆی بچووکترین شتەوە درزی تێدەکەوێت. خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿لَّا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آبَاءَهُمْ أَوْ أَبْنَاءَهُمْ أَوْ إِخْوَانَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ﴾ واتە: ﴿کەسانێك نابینیت کە باوەڕیان ھەبێت بە خوا وبەڕۆژی دوایی کە دۆستایەتی بکەن لەگەڵ ئەوانەی دژایەتی خوا وپێغەمبەری خوا دەکەن (واتە: نابێت باوەڕداران دۆستایەتی وپشتیوانی بێ باوەڕان بن) ھەر چەندە ئەو دوژمنانەش باوکیان بن یان کوڕ وبرا وخزمیان ﴾ [سورەتی المجادلة:22]، وخواى گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ﴾ واتە: ﴿ڕێزدارترینتان لای خواى گەورە تەقودارترینتانە﴾ [سورەتی الحجرات:13]. خواى گەورە -سبحانه وتعالى- لەئایەتی یەکەمدا باسی ئەوە دەکات : کە ئیماندار بە الله ؛ دوژمنانى اللە ی خۆشناوێت ئەگەرچیش نزیکترین کەس بن لێیەوە لەڕوانگەى خزمایەتیەوە.

وخواى گەورە -سبحانه وتعالى- لەئایەتی دووەمدا باسی ئەوە دەکات : کە ڕێزدارترین وخۆشەویستترینی نێو خەڵکی لە لای الله ؛ ئەو کەسەیە کە گوێڕایەڵی فەرمانێتی ئەگەر هەر ڕەگەز یان ڕەنگێکی هەبێت.

وخواى گەورە فەرمانیکردووە بەدادپەروەری لەگەڵ دوژمن وهاوڕێ، وستەمکردنی لەسەر نەفسی خۆی حەرامکردووە، وحەرامی کردووە لەنێوان بەندەکانى وفەرمانیکردووە بە سپاردە پارێزی وڕاستگۆیی، وخیانەتی حەرامکردووە، وفەرمانیکردووە بە چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک، وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی، وچاکەکاری بەرامبەر هەژاران، وبەشداری کردن لەکارە خێرەکان، وفەرمانیکردووە بەچاکەکاری بەرامبەر هەموو شتێک تەنانەت ئاژەڵانیش، خواى گەورە ئازاردانى ئاژەڵانی حەرامکردووە وفەرمانیکردووە بە چاکەکاری بەرامبەریان [56]، بەڵام ئاژەڵە زیاندارەکان وەکو سەگی هار [57] ومار ودووپشک وباڵندەى حیدەئە ومارمێلکە ؛ ئەمانە دەبێت بکوژرێن بۆ ڕێگری کردن لە شەڕ وزیانیان، ونابێت سزا وئازار بدرێن بەڵکو دەبێت یەکسەر بکوژرێن.

[56] تەنانەت لەحاڵەتی سەربڕینی ئاژەڵێک کە گۆشتەکەى حەڵاڵە بخورێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکردووە بەتیژکردنی چەقۆ بۆئەوەى سەربڕاوەکە -قوربانیەکە- ئازار نەچێژێت، وشوێنی سەربڕین: ملە کە سورێنچک وهەردوو دەماری خوێنەکە دەبڕێت بۆئەوەى خوێنیان لێوە دەربچێت، و وشتر سەردەبڕدرێت بەبڕینی ژێر ملی، بەڵام کوشتنی ئاژەڵ بەهۆی لێدان لەسەری یان کارەبا لێدانەوە یان بە هەر ڕێگایەکی تر ؛ ئەمانە هەمووی حەرامە ودروست نییە گۆشتەکەى بخورێت.

[57] سەگی هار : مەبەست ئەو سەگانەیە کە ئازاری خەڵکی دەدەن، وهەموو ئاژەڵە دڕندە زیانلێدەرەکان دەگرێتەوە.

چوارەم: لە چاودێری وئامۆژگاریکاری دڵ بۆ مرۆڤی ئیماندار:

چەندەها ئایەت هاتووە لەقورئانی پیرۆزدا بۆ خەڵکی ڕوونی دەکاتەوە کە خواى گەورە دەیانبینێت ئەگەر لە هەرشوێنێک بن، وهەموو کردەوە ونیەتەکانیان دەزانێت، وکردەوە وقسەکانیان دەبژێرێت، وفریشتەکانى خودا بەردەوام هاوشانیانن قسە وکردەوەی نهێنی وئاشکرایان دەنووسن، وخواى گەورە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکات لەسەر هەموو قسە وکردەوەیەکیان، وئاگاداریانی کردۆتەوە لە سزای سەخت ئەگەر سەرپێچی فەرمانەکانى بکەن لەم ژیانی دونیایەدا، بۆیە ئەمە گەورەترین ڕێگر ودوورخەرەیەوە وا لە ئیمانداران دەکات کە سەرپێچی فەرمانەکانى الله نەکەن؛ بۆیە واز دەهێنن ودوورکەوتنەوە لە گوناهـ وسەرپێچی وتاوانەکان لەترسی الله -سبحانه وتعالى-.

بەڵام ئەوەى لە الله ناترسێت وتاوان وسەرپێچی دەکات ئەگەر بتوانێت ؛ ئەوا خواى گەورە سنوورێکی بۆی داناوە کە دووری بکاتەوە لە تاوان لەم ژیانەدا، ئەمیش بریتیە لە: فەرمانى الله بە مسوڵمانان بەوەى فەرمان بە چاکە بکەن ونەهی لە خراپە بکەن ؛ بۆیە هەموو مسوڵمانێک هەست دەکات بەرپرسیارە لەپێش الله لەسەر هەموو گوناهێک کە خەڵکی تر دەیکات، بۆئەوەى نەهی لێبکات لە کردنی بەزمانى ئەگەر نەیتوانى بەدەست ڕێگری لێبکات، وخواى گەورە فەرمانی کردووە بە فەرمانڕەوای مسوڵمانان [58] کە حەددی خواى گەورە جێبەجێ بکات لەسەر سەرپێچیکاران، وئەمیش بریتیە لە سزاکان بەپێی تاوانی بکەرانى، خواى گەورە ڕوونی کردووەتەوە لەقورئانی پیرۆز، وهەروەها پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردووەتەوە لە فەرموودەکانى وفەرمانى کردووە بە جێبەجێکردنی لەسەر تاوانباران ؛ بەم شێوەیە دادپەروەری بڵاو دەبێتەوە وئاسایش وهێمنی بەرپا دەبێت.

[58] دادوەر -فەرمانڕەوا- یان سەرۆک.

پێنجەم: لە کۆمەک وهاوکاری کۆمەڵایەتی:

خواى گەورە فەرمانى بەمسوڵمانان کردووە کە هاوکاری یەکتر بن لەنێو خۆیاندا لەڕوانگەى مادیی و واتاییەوە، هەروەکو پێشووتر ڕوونکرایەوە لە بەشی زەکات وخێرکردنەکان، وخواى گەورە حەرامی کردووە لەسەر مسوڵمان کە ئازاری خەڵکی بدات بەهەر شێوەیەک بێت، تەنانەت ئازاردان بەدانانی شتێک لەسەر ڕێگاوبان کە ڕێگا ناڕەحەت دەکات لەسەر خەڵکی ؛ خواى گەورە حەرامی کردووە، وپەروەردگار فەرمانیکردووە بەلادانى شتی ئازاردەر لەسەر ڕێگاوبان ئەگەر بینی ئەگەرچیش خەڵکی تر داینابێت، وپەیمانى پێداوە کە پاداشتی بداتەوە، هەروەکو چۆن پەیمانی داوە بە کەسی ئازاردە بەسزادان.

وخواى گەورە فەرزی کردووە لەسەر ئیماندار کە ئەوەى بۆ خۆي پێی خۆشە بۆ برای مسوڵمانیشی پێی خۆش بێت، وئەوەى لەسەر خۆی پێی ناخۆشە دەبێت بۆ سەر برای مسوڵمانیشی پێی ناخۆش بێت، خواى گەورە دەفەرموێت:

﴿وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَىٰ ۖ وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ ۖ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ﴾ واتە: ﴿وە کۆمەکی یەکتری بکەن لەسەر چاکە و پارێزگاری و لە خوا ترسان وە کۆمەکی یەکتر مەکەن لەسەر تاوان و دەست درێژی و لە خوا بترسن بێگومان خوا تۆڵەی بەتینە﴾

[سورەتی المائدة:2]،

وخواى گەورە دەفەرموێت:

﴿إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ﴾ واتە: ﴿بێگومان باوەڕداران تەنها برای یەکترن کەواتە لەنێوان دوو براتاندا (ئاژاوە ھەبوو) ئاشتەوایی بکەن﴾

[سورەتی الحجرات:10]،

وخواى گەورە دەفەرموێت:

﴿لَّا خَيْرَ فِي كَثِيرٍ مِّن نَّجْوَاهُمْ إِلَّا مَنْ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوْ مَعْرُوفٍ أَوْ إِصْلَاحٍ بَيْنَ النَّاسِ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا﴾ واتە: ﴿ھیچ چاکەیەک نیە لەزۆربەی چپە کردنەکانیاندا مەگەر یەکێک فەرمان بکات بەماڵ بەخشین لەڕێی خوادا یان فەرمانکردن بە چاکە یان چاککردنی نێوان خەڵکی جا ھەر کەسێک ئەوە بکات بەنیازی ڕەزامەندی خوا ئەوە لە داھاتوودا پێی دەبەخشین پاداشتی زۆر گەورە﴾

[سورەتی النساء:114] ،

وپێغەمبەر موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕی کامڵ نییە هەتاوەکو ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ برای مسوڵمانیشی پێی خۆش بێت» [59]. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە وتارێکی مەزندا [60] لەکۆتایی ژیانیدا لەحەجی ماڵئاوایی کە تێیدا جەختی کردووە لەو شتانەی پێشتر فەرمانى پێکردبوو، فەرمووی:

«ئەی خەڵکینە پەروەردگارتان یەکە وباوکتان یەکە، عەرەبی هیچ فەزڵێک نیە بەسەر ئەعجەمیەوە -ناعەرەبەوە- وئەعجەمیش فەزڵی نییە بەسەر عەرەبیەوە وسوور -پێست- هیچ فەزڵێکی نیە بەسەر ڕەش -پێستەوە- وڕەش -پێست- هیچ فەزڵێکی نیە بەسەر سوور -پێستەوە- مەگەر بە -پێی پلەى- تەقواداری نەبێت، ئایا گەیاندم؟» ووتیان : پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پەیامەکەى گەیاند [61].

وهەروەها -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی:

«خوێنتان وماڵتان وشەرەفتان حەرامن لەسەر یەکتر، وەکو حەرامبوونی -حورمەتی- ئەم ڕۆژە ولەم شارە ولەم مانگەدا، هەتاوەکو ئەو ڕۆژەی دەگەن بەلای پەروەردگارتان، ئایا -پەیامەکەم- گەیاند؟»، وتیان: بەڵێ. پەنجەی بەرزکردەوە بەرەو ئاسمان وفەرمووی: «خودایە شاهێد بە» [62].

[59] رواه: البخاري (13)، ومسلم (45) واللفظ لمسلم.

[60] ولە وتارە مەزنەکان کە لەکتێبەکانى سونەتی نەبەوی هاتووە.

[61] رواه: أحمد (22978)، وصححه الألباني في السلسلة الصحيحة (199/6).

[62] رواه: البخاري (105)، ومسلم (1679)، واللفظ للبخاري.

شەشەم: لە سیاسەتی ناوخۆیی:

خواى گەورە فەرمانى کردووە بەمسوڵمانان کە کەسێک بکەن بە فەرمانڕەوای خۆیان کە دەبێتە پێشەوایان وبەیعەتی پێدەدەن، وفەرمانى پێیان کردووە کە کۆک ویەکڕیز بن وناکۆک نەبن ؛ یەک ئومەت بن، وخواى گەورە فەرمانى کردووە بەگوێڕایەڵیکردنی ئیمام وپێشەواکەیان مەگەر فەرمان بەسەرپێچی بکەن، چونکە گوێڕایەڵی خوڵقێنراو ناکرێت ئەگەر فەرمانەکەى ببێتە هۆی سەرپێچکردنی فەرمانى خوڵقێنەر.

وخواى گەورە فەرمانى بەمسوڵمان کردووە -ئەگەر لەشوێنێک بوو نەیتوانى ئاینداریەکەى (ئاینی ئیسلام) ئاشکرا بکات وبانگەشەی بۆ بکات- فەرمانى پێکردووە [63] کە کۆچ بکات بۆ خاکی ئیسلام، کە لەهەموو بابەتەکاندا حوکم بەشەریعەتی ئیسلامی دەکرێت، وپێشەوایەکی مسوڵمان حوکم دەکات بە ئەو شەریعەتەى الله دایبەزاندووە.

[63] فەرمانى پێکردووە: ئەگەر لەتوانایدا هەبوو.

ئايني ئيسلام دان نانێت بەسنوورە هەرێمیەکان وناسنامە نەتەوەییەکان، بەڵکو ناسنامەى مسوڵمان ئیسلامە، وبەندەکان بەندەى الله ن، وزەوی زەوی اللە یە، مسوڵمان دەتوانێت لەنێوانیان هاتوچۆ بکات بەمەرجی ئەوەى پابەندی شەریعەتی الله بێت، وئەگەر سەرپێچی بکات لە هەرشتێکدا ئەوا حوکمی الله ی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت، و لەکردەوە کردن بەشەریعەتی الله، وجێبەجێکردنی حەددە شەرعیەکانى [64] ئاسایش بەرپا دەبێت وخەڵکی پابەند دەبن، وخوێن وکەسایەتی وشەرەف وئابڕوو وسامانیش دەپارێزرێت، وخێر وچاکە بڵاو دەبێتەوە، هەروەکو چۆن لادان لەم حەددە شەرعیانە وجێبەجێ نەکردنیان هۆکاری بڵاوبوونەوەى هەموو زیان وخراپەیەکە.

[64] حەددە شەرعیەکان بریتین لە سزا دیاریکراوەکان لە شەریعەتی ئیسلامیدا لەسەر ئەو کەسەی ئەو تاوانە دیاریکراوانەى ئەنجامداوە.

خواى گەورە -سبحانه وتعالى- ئەقڵ وهۆشەکانى پاراستووە ؛ ئەمیش بەحەرامکردنی بێهۆشکەرەکان بەهەموو جۆرەکانیانەوە [65]، وحەددی شەرعی داناوە لەسەر ئەو کەسەی بێهۆشکەر دەخوات یان دەخواتەوە، ئەمیش (40-80) جەڵدەیە ؛ بۆئەوەی دوور بخرێتەوە وئەقڵ وهۆشی پارێزراو بێت وخەڵکیش لە شەڕ وزیانی پارێزراو بن. [65] هەموو جۆرەکانى : مەبەست هەموو ئەو مادانەیە کە دەبنە هۆی بێهۆشکردنی ئەقڵ وتەمەڵ کردنی لاشە ودەمارەکان. خواى گەورە خوێنی مسوڵمانانی پاراستووە: بەتۆڵەسەندنەوە لە دەستدرێژکەر بەناهەق؛ بۆیە بکوژ دەکوژرێتەوە، وبۆ برینەکان تۆڵەسەندنەوە هەیە، وهەروەها ڕێگەپێدراوە مسوڵمان بەرگری لە نەفسیەوشەرەف وکەسایەتی وسامانی بکات ؛ خواى گەورە دەفەرموێت:

﴿وَلَكُمْ فِي الْقِصَاصِ حَيَاةٌ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ﴾ [البقرة:179] واتە: ﴿لە کوشتنەوە وتۆڵەسەندنەوەدا ژیان بۆ ئێوە ھـەیـە ئەی ھۆشمەندان بەڵکو خۆتان بپارێزن﴾ وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بکوژرێت بەهۆی بەرگریکردنی لە ماڵی -سامانی- شەهیدە، وهەرکەسێک بکوژرێت بەهۆی بەرگریکردنی لە ئاینەکەى شەهیدە، وهەرکەسێک بکوژرێت بەهۆی بەرگریکردنی لە خوێنی -نەفسی- شەهیدە، وهەرکەسێک بکوژرێت بەهۆی بەرگریکردنی لە خێزانەکەى شەهیدە» [66]. [66] رواه: أبو داود (2 / 275)، والنَّسائيُّ (2 / 316)، وأحمد (1652) ، وصححه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب: (1411) ، وصحيح الجامع (4172).

وخواى گەورە کەسایەتی وئابڕووی مسوڵمانانی پاراستووە: ئەمیش بەوەى لەشەریعەتدا دایناوە لە حەرامبوونی غەیبەت کردنی مسوڵمان بەقسەیەک کە پێی ناخۆش بێت مەگەر قسەیەکی هەق بێت وپێویستە بووترێت، وبەوەى لەشەریعەتدا دایناوە لە حەددی شەرعی بۆ سەر ئەو کەسەی کە تۆمەت بۆ مسوڵمان هەڵدەواسێت لەتاوانی ڕەوشتیدا، وەکو: زینا ونێربازی بەبێ ئەوەى بەڵگەى شەرعی لەلا بێت.

وخواى گەورە ڕەچەڵەکی پاراستووە لەتێکەڵبوون وفەوتانیان [67]، وهەروەها کەسایەتی وشەرەف وئابڕووی پاراستووە لەپیسبوونی بەتاوانی ڕەوشتی ئەمیش بەحەرامکردنی زینا و بەتاوانێکی گەورەی داناوە وسزاکەى دەبێتە هۆی دوورخستنەوەى خەڵکی لەم تاوانە ؛ وجێبەجێ دەکرێت لەسەر ئەو کەسەی کە مەرجەکانى حەددی زینای تێدایە.

[67] وخواى گەورە ڕەچەڵەکەکانى پاراستووە لە فەوتان وتێکەڵبوون ؛ ونەهی کردووە لەوەى پیاو خۆی بداتە پاڵ کەسێکی تر جگە لەباوکی ڕاستى خۆی بەهۆی زیناوە، بەڵکو منداڵ هی ئەو پیاوەیە کە مێردی ئافرەتەکەیە.

وخواى گەورە سامانەکانى پاراستووە: ئەمیش بەحەرامکردنی دزی وفێڵ وقومار وبەرتیل وهتد لەدەستکەوتی حەرام، وهەروەها بەوەى دایناوە لە سزای دز وڕێگر بەسزایەک کە خەڵکی دوور دەخاتەوە لەم تاوانانە، وئەمیش بریتیە لە دەست بڕین ئەگەر مەرجەکانى هاتە دی یان سزادانی بەشێوەیەک دوور بکەوێتەوە لەم تاوانانە ئەگەر مەرجەکان نەهاتە دی و سەلمێنرا کە دزیەکەى کردووە. وئەوەى ئەم حەددە شەرعیانەى داناوە ؛ اللە ی زانا ودانایە، ئەو زاناترە بەوەى چاکە بۆ حاڵ وباری خوڵقێنراوەکان، وئەو بەڕەحمترە بەرامبەریان زیاتر لەهەموو یەکێک، ئەم حەددانە هۆکاری لێخۆشبوونن لەو مسوڵمانانەى ئەم تاوانانە دەکەن، وهەروەها پاراستنی کۆمەڵگای مسوڵمانە لەشەڕ وزیانیان وشەڕ وزیانی ئەوانى تریش، وئەوانەى ڕەخنە دەگرن لە کوشتنی بکوژ وبڕینی دەستی دز لەدوژمنانى ئیسلام ؛ ڕەخنەیان لەوە هەیە کە بڕینی ئەندامێکی لاشەیە ؛ ئەوانە ڕەخنە دەگرن لە دەستێکی نەخۆشی گەندەڵ کە ئەگەر ئەو دەستە نەبڕدرێت ئەوا نەخۆشی وخراپی وفەسادیەکەى هەموو کۆمەڵگا دەگرێتەوە [68]، ولە هەمان کاتدا کوشتنی بێ تاوانەکان بەباش دادەنێن بۆ بەدەستهێنانى مەرامی بۆگەن وستەمکارانەى خۆیان.

[68] وئەمە باشترین بڕیارە چونکە بڕینی ئەندامە خراپبووەکەى نەخۆش بۆئەوەیە کە لاشە -کۆمەڵگا- سەلامەت بێت لەو نەخۆشیە ولە خۆی دووری بخاتەوە.

حەوتەم: لە سیاسەتی دەرەوەدا:

خواى گەورە فەرمانى بە مسوڵمانان وفەرمانڕەواکانیان کردووە کە بانگەوازى ئەوانە بکەن کە مسوڵمان نین بۆئەوەى بێنە ناو ئاینی ئیسلامەوە؛ بۆئەوەى ڕزگاریان بکەن لەتاریکایی کوفر بۆ نوری ئیمان بە الله، ولە ناڕەحەتی ڕۆچوون لە شتە مادییەکانى ئەم ژیانە وبێبەشی لەو بەختەوەریە ڕۆحییەى بەمسوڵمانان بەخشراوە، فەرمانى خواى گەورە بۆ مسوڵمان ئەوەیە : کە مرۆڤێکی چاک وچاکەکار بێت وسوودی هەبێت بۆ هەموو مرۆڤەکان بەهۆی چاکبوونی، وهەوڵبدات بۆ ڕزگارکردنی هەموو مرۆڤایەتی، بەپێچەوانەى مەنهەجەکانى مرۆڤەوە : کە تەنها داوا دەکات مرۆڤ هاوڵاتیەکی چاک بێت، ئەمیش بەڵگەیە لەسەر کەموکورتی وپوچەڵی مەنهەجە دروستکراوەکان لەلایەن مرۆڤەوە، وبەڵگەیە لەسەر کامڵی وچاکی ئاینی ئیسلام.

وخواى گەورە فەرمانیکردووە بە مسوڵمانان کە خۆیان ئامادە بکەن بۆ ڕووبەڕوبونەوەى دوژمنانى الله هێندەی هێزیان هەیە ودەتوانن، بۆئەوەى بەهۆیە ئاینی ئیسلام ومسوڵمانان بپارێزن، ودوژمنانى الله ودوژمنانى خۆیان بترسێنن، وهەروەها خواى گەورە ڕێگەى داوە بەمسوڵمانان کە پەیمان ببەستن لەگەڵ نامسوڵمانەکان، ئەگەر پێویست بوو ئەمیش لەژێر سایەى شەریعەتی ئیسلامیدا، وخواى گەورە حەرامی کردووە لەسەر مسوڵمانان کە پێچەوانەى پەیمانەکان بڕوات کە بەستوویان لەگەڵ دوژمنەکانیان مەگەر دوژمن دەستپێشخەر بێت لەشکاندنی پەیمان، یان کردەوەیەک بکەن کە واجبە پەیمانەکە بشکێندرێت، چونکە لەم حاڵەتانەدا کە وا لە پەیمانەکە دەکەن کە جگە لەهەڵوەشاندنەوە هیچ ڕێگایەکی تر نییە بۆ بەردەوامی لەپابەند بوون پێوەى. وپێش دەستکردن بەجەنگ دژی بێ باوەڕان؛ خواى گەورە فەرمانیکردووە بەمسوڵمانان کە بانگەوازى دوژمنان بکەن بۆ هاتنە نێو ئاینی ئیسلام لەسەرەتادا، ئەگەر ڕەتیان کردەوە ئەوا داواى سەرانەیان -جزیەیان- لێدەکەن وملکەچ بن بۆ حوکمی الله [69]، ئەگەر ئەمەیشیان ڕەتکردەوە ئەوا لەکۆتاییدا جەنگیان دژ دەکرێت بۆئەوەى فیتنە [70] ڕوونەدات و بۆئەوەى ئاین وفەرمانڕەوایی وحوکم تەنها بۆ الله بێت. [69] لەسایەی حوکمی ئیسلامی مسوڵمانان زەکات دەدەن، وئەوانەى مسوڵمان نین سەرانە -جزیە- دەدەن وئەویش بڕە پارەیەکە لە پیاوە باڵغەکان وەردەگیرێت، لە ئافرەتان ومنداڵەکان وشێتەکان و بەتەمەنەکان وهەژارەکان وەرناگیرێت، وسەرانە بڕە پارەیەکی کەمە لەسەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە یەک دینار زیاتر نەبووە لەساڵێکدا، ئەمیش پارەیەکی کەمە دەوڵەمەند لەساڵێکدا یەک جار دەیدات بە دەوڵەتی ئیسلام ؛ ئەویش بەرامبەر ژیانیان بە ئارامی لەژێر سایەی دەوڵەتی ئیسلامدا، وهەروەها هەموو کارەکانی ژیانیان بەڕێوە دەبەن لە بژێوی وهتد کە ڕێگەپێدراوە لە شەریعەتی ئیسلامیدا، ژیان بەئارامی دەگوزەرێنن وپارێزراون بەڕەهایی لە نەفسیان وماڵ وناموسیان لەلایەن مسوڵمانانەوە، وهەروەها لە ئاسایشدان لە کەنیسە وئاین وشوێنەکانى پەرستنیان، وئەگەر مسوڵمانان نەیانتوانى مافەکانیان جێبەجێ بکەن وبیانپارێزن لەدوژمنەکانیان ئەوا دەبێت سەرانەکەیان بۆ بگەڕێننەوە چونکە مەرجەکەى نەماوە کە بریتیە لەپاراستن ؛ وئەگەربەشدارى بکەن لەبەرگری کردن لە وڵاتەکە ئەوا مسوڵمانان سەرانەیان لێوەرناگرن، ودەبێـت دەوڵەتی ئیسلام یارمەتی هەژارەکانیان بدات وچارەسەریان بکات وەکو مسوڵمانان. [70] فیتنە ئەوەیە کە خەڵکی بێبەش بن لەوەى بانگەوازى وئاینی ئیسلام پێیان بگات، وڕێگریان لێبکرێت لەوەى مسوڵمان بن. ولەکاتی جەنگدا خواى گەورە حەرامی کردووە لەسەر مسوڵمانان کە ئەمانە بکوژێـ : ژن ومنداڵ و بەتەمەن وئەوانەى خەریکی پەرستنن لەنێو پەرستگاکانیان، مەگەر ئەوانە نەبێت کە بەشدارن لەگەڵ شەڕکەرەکانیان بە بۆچوون وکردەوە یان هەر هۆیەکی تر، وفەرمانیکردووە بەچاکە مامەڵە بکەن لەگەڵ دیلەکان، ولێرەوە تێدەگەین کە جەنگ لەئیسلام شەرعێنراوە مەبەست لێی زاڵبوون وقۆرخکردن نییە، بەڵکو مەبەست لێی بڵاوکردنەوەى حەق وڕەحمەتە بۆ خەڵکی، وهەروەها دەرهێنانى خەڵکیە لە پەرستنی خوڵقێنراوەکان بۆ پەرستنی الله کە پەروەردگاری خوڵقێنراوەکانە.

هەشتەم: لە ئازادیدا: أ- ئازاری بیروباوەڕ: خواى گەورە -سبحانه وتعالى- لەئاینی ئیسلامدا ڕێگەى داوە بە هەرکەسێک لە نامسوڵمانەکان ئەگەر بیەوێت مسوڵمان نەبێت لەژێر حوکمی ئیسلامدا، پاش ئەوەى ئاینی ئیسلامی بۆ ڕوون دەکرێتەوە، وبانگەوازى دەکرێت بۆ مسوڵمان بوون، ئەگەر ئیسلامی هەڵبژارد ئەوا ئەمە بەختەوەری وڕزگاربوونی ئەوی تێدایە، وئەگەر بۆ خۆی بژاردی لەسەر ئاینەکەى خۆی بمێنێتەوە ئەوا بژاردوویەتی بۆ خۆی کە کافر وناڕەحەت بێت وسزای دۆزەخ بچێژێت، بەم شێوەیە بەڵگەکان سەلێمنراوە لەسەری، وهیچ بیانوویەکی نیە لەلای خواى گەورە -سبحانه وتعالى- ولەم حاڵەتەدا مسوڵمانان دەیانهێڵنەوە لەسەر بیروباوەڕی خۆیان بەمەرجێک سەرانە -جزیە- بدەن بەدەستی خۆیان بەسەرشۆڕیەوە -چونکە مسوڵمان بوونیان هەڵنەبژارد-، ودەبێت ملکەچی حوکمەکانى ئاینی ئیسلام بێت، ونابێت دروشمەکانى کوفر دەربخات بەئاشکرایی لەپێش مسوڵمانان.

بەڵام مسوڵمان لەپاش هاتنە نێو ئاینی ئیسلامەوە ؛ گۆڕینی بیروباوەڕی لێ قبوڵ ناکرێت ونابێت لەمسوڵمان بوون پەشیمان بێتەوە، ئەگەر هەڵبگەڕێتەوە -مورتەد بێت- ئەوا سزای کوشتنە، چونکە هەڵگەڕایەوە لەهەق پاش ئەوەی زانستی سەبارەتی هەبووە بۆیە شایستەی مانەوە نییە، مەگەر تەوبە بکات بۆ لای الله -سبحانه وتعالى- وبگەڕێتەوە بۆ نێو ئاینی ئیسلام [71].

[71] هەڵگەڕانەوە-مورتەد بوون : بریتیە لەوازهێنان لەئیسلام بۆ کوفر، هەرکەسێک بە قەناعەتەوە مسوڵمان بووبێت هەڵناگەرێتەوە، و بەهۆی هیچ ئاین وکلتورێکەوە لەئیسلام پاشگەز نابێتەوە، ولەهۆکارەکانى مورتەد بوون بڵاوکردنەوەى فیتنە وگومانە لەنێو کۆمەڵگای مسوڵمان وپاڵنانیەتی بۆ کوفر وهەروەها وشوێنکەوتنی هەوا وئارەزوو وبەرژەوەندی ماددی وکۆمەڵایەتی، وهەڵگەڕانەوە لەئیسلام دەرچوونە لە گەورەترین پەیمانى پەروەردگار، وهاوشێوەى ئەوەیە کە زۆڕێک لە وڵاتەکان لەئێستادا پابەندین لە بەتاواندانانى خیانەت کردن دژ بەوڵات و لەسێدارەدان دەرهەق بەکەسێک کە ئەمە بکات، وبۆیە مورتەد -هەڵگەڕاوە لەئیسلام- دەگاتە حاڵێک لەتەشەنە کردن بەخراپە کە تەنها لەڕیشەوە دەرهێنانى سوودی دەبێت لەگەڵیدا لە کۆمەڵگای مسوڵمان ئەمیش بەکوشتن، بەڵام بڕیاردان لەسەر مورتەد وجێبەجێکردنی حەددی شەرعی لەئیسلامدا بەدەستی فەرمانڕەوایە، بەپێی چەند قۆناغێکی دادوەریانەی ورد بەهۆیەوە دادگا جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەى ستەم نەکرێت لە ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە مورتەد بوون وهەروەها جەخت لەسەر پاراستنی کۆمەڵگای مسوڵمان دەکاتەوە.

وئەگەر هەڵگەڕانەوەکەى بەهۆی کردنی هەڵوەشێنەرەوەیەک بێت لە هەڵوەشێنەرەوەکانى ئاینی ئیسلام ؛ ئەوا دەبێت لەمە تەوبە بکات بەوازلێهێنانى وڕق لێبوونی لەم هەڵوەشێنەرەوەیە وهەروەها داواى لێخۆشبوون بکات لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.

وهەڵوەشێنەرەوەکانى ئیسلام زۆرن؛ بەناوبانگترینیان هاوبەشدانان بۆ الله -سبحانه وتعالى- ئەوەیە مرۆڤ لەگەڵ الله ؛ دان بنێت بە خوایەکی -پەرستراوێکی- تر، ئەگەرچیش بیکاتە ناوەند لەنێوان خۆی و الله ؛ کە داواى لێدەکات ولێی نزیک دەبێتەوە بەقوربانی وشتی تر، ئەم کردەوانە پەرستنیەتی، ئەگەر دان بە پەرستراوێتی -خودایەتی- ئەو شتە بنێت بەناو ومانا -سەرەڕای زانینی ماناى خودا (پەستراو) وپەرستن- وەکو موشریکەکانى سەردەمی جاهیلیەت کە بتەکانیان دەپەرست وەکو هێما دایان نابوون بۆ خەڵکانێکی چاک بۆئەوەى داواى شەفاعەتیان لێبکەن، یان دان نەنێت بەوەى پەستراون -خودان- لەگەڵ الله دا سەرەڕای ئەم بیروباوەڕەیان پەرستنی بۆ غەیری خودای گەورە پەرستنی غیری خودایە وەکو ئەو موشریکانەى خۆیان دەدەنە پاڵ ئیسلام وقبوڵی ناکەن واز لەم پەرستنانە بهێنن ئەگەر یەکێک بانگەوازیان بکات بۆ تەوحید -یەک خوا پەرستی-، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە شیرک تەنها بریتی لە سوجدە بردن بۆ بتەکان، یان بەندە بەشتێک جگە لە الله بڵێت: ئەمە خواى -ئیلاهی:پەرستراوی- منە. ئەوانە وەکو ئەو کەسانەن کە مەی وبێهۆشکەرەکان دەخۆن وناوی تری لێدەنێن، پێشتووتر حاڵیان ڕوونکراوەتەوە، خواى گەورە دەفەرموێت:

﴿...فَاعْبُدِ اللَّهَ مُخْلِصًا لَّهُ الدِّينَ * ...کەواتە خوا بپەرستە و بە تەنھا ھەر بۆ ئەو ملکەچ و دڵسۆز بە (2)

أَلَا لِلَّهِ الدِّينُ الْخَالِصُ ۚ وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ أَوْلِيَاءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَىٰ إِنَّ اللَّهَ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فِي مَا هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي مَنْ هُوَ كَاذِبٌ كَفَّارٌ * بێداربە ئاینی (گەردنکەچی) پاك و خاوێن ھەر بۆ خوایە وە کەسانێك جگە لە (خوا) چەند پەرستراوێکیان بۆ خۆیان داناوە (دەڵێن) تەنھا لەبەر ئەوە دەیان پەرستین نزیکمان بکەنەوە لە خوا بێگومان خوا بڕیار دەدات لە نێوانیاندا لەو شتانەدا کەئەوان تیایدا جیاواز بوون بەڕاستی خوا ڕێنمونی کەسێك ناکات کە درۆزنی زۆر بێ باوەڕە (3)﴾

[سورەتی الزمر:2-3]،

وخواى گەورە دەفەرموێت:

﴿...ذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ الْمُلْكُ ۚ وَالَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِهِ مَا يَمْلِكُونَ مِن قِطْمِيرٍ * ... ئەوەیە خوای پەروەردگاری ئێوە پادشایەتی تەنھا بۆ ئەوە و ئەوانەی ئێوە ھاواریان لێ دەکەن بێجگە لەخوا خاوەنی توێکڵە سپێکەی ناوکی خورمایش نین (13) إِن تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا دُعَاءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ ۖ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ ۚ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍ * (ئەم پەرستراوانە جگە لە الله) ئەگەر نزاو ھاواریان لێ بکەن ھاوارەکەتان نابیستن و ئەگەر بیشی بیسن وەڵامتان نادەنەوە و لەڕۆژی قیامەتیشدا بێ باوەڕ دەبن بەھاوبەش دانانەکەتان (وبەدرۆتان دەخەنەوە) وە دڵنیابە کەس وەك (خوای) ئاگادار، ئاگادارت ناکات (لەسەر ئەنجامتان) (14)﴾ [سورەتی فاطر:13-14] 1- بابەتی تەکفیر نەکردنی موشریکەکان وکافرەکانى تر: وەکو جولەکە وگاوڕ ومولحید ومەجوسی وتاغوتەکان کە حوکم دەکەن بەجگە لەوەى الله دایبەزاندووە، وڕازی نین بە حوکمی الله، ئەوەى تەکفیریان نەکات پاش ئەوەى زانى کە الله ئەوانەى بەکافر داناوە؛ ئەوا ئەو کەسە کافر دەبێت. 2- ئەو سیحرەی کە پەیوەستە بە شیرکی گەورەوە ؛ هەرکەسێک بیکات یان پێی ڕازی بێت کافر بووە پاش زانینی سەبارەت بەوەى بکەرەکەى کافر دەبێت. 3- باوەڕی وابێت: - شەریعەت یان ڕێکخستەیەک جگە لە ئیسلام باشترە لەئاینی ئیسلام، - یان پێی وابێت حوکمێک جگە لەحوکمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باشترە لەحوکمەکەى ئەو، - یان بڵێت ڕێگەپێدراوە حوکم کردن بەجگە لەوەى الله دایبەزاندووە ؛ ئەوەی بیروباوەڕی بەم شێوەیە بێ کافر دەبێت. 4- ڕق لێبوونەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ، یان شتێک کە بزانێت لە شەریعەتەکەى ئەوە. 5- گاڵتەکردن [72] بەشتێک ئەگەر بزانێت لە ئاینی ئیسلامە. [72] گاڵتەکردن بە الله یان بەیەکێک لەپێغەمبەرانی ؛ وەکو موحەممەد یان موسا یان عیسا -علیهم السلام- یان شتێک بزانێت کە لەئاینی ئیسلامە. 6- حەز نەکردن بەسەرکەوتنی ئاینی ئیسلام، وئاسوودەبوون بە سەرنەکەوتنی. 7- دۆستایەتی کردنی کافرەکان بە خۆشویستنیان وسەرخستنیان لەکاتێکدا دەزانێت ئەوەى دۆستایەتیان بکات لە ئەوانە. 8- باوەڕی وابێت دەتوانێت دەربچێت لەشەریعەتی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-، لەکاتێکدا دەزانێت کە دروست نییە بۆ هیچ یەکێک دەربچێت لێی لەهەر بابەتێکدا بێت.

9- پشتکردن لەئاینی الله، هەرکەسێک پشتی لێبکات وڕەتی بکاتەوە پاش ئەوەى بەبیری دەهێندرێتەوە، فێری نابێت وکردەوەى پێناکات ؛ ئەم کەسە کافر بووە.

10- نکۆڵی کردن لەحوکمێک لەحوکمەکانى ئاینی ئیسلام کە یەکدەنگی سەبارەتی هەیە، وبەڵگەکان زۆرن لەسەر ئەم هەڵوەشێنەرەوانە لەقورئان وسونەتدا. ب- ئازادی ڕاوبۆچوون: خواى گەورە ڕێگای داوە بەئازادی ڕاوبۆچوون لە ئیسلامدا بەمەرجێک ئەو ڕایە پێچەوانەى ڕێنماییەکانى ئیسلام نەبێت، فەرمانکراوە بەمسوڵمان کە وشەی هەق بڵێت بەرامبەر هەریەکێک ولە لۆمەى هیچ لۆمەکارێک نەترسن، وئەوەى بەباشترین جۆری جیهاد داناوە، وفەرمانى کردووە کە ئامۆژگاری فەرمانڕەوای مسوڵمان بکات، ونەهییان لێبکات سەبارەت بە سەرپێچیەکان، وفەرمانیکردووە کە ڕەتی ئەوانە بداتەوە کە بانگەشە بۆ پوچەڵی دەکەن ونەهی لێبکات، وئەمە گەورەترین وجوانترین ڕێکخستەیە بۆ ڕێزگرتن لەڕاوبۆچوون، بەڵام هەر ڕاوبۆچوونێک پێچەوانەى شەریعەتی الله بێت ئەوا ڕێگا نادرێت بەخاوەنەکەى ئاشکرای بکات ؛ چونکە ڕووخاندن وبڵاوکردنەوەى خراپەکاری ودژایەتی کردنی هەق وڕاستیە.

ج- ئازادی کەسایەتی: وخواى گەورە ڕێگەی داوە بەئازادی تاکەکەسی لە سنووری شەریعەتی ئیسلامی پاک، مرۆڤ -ئەگەر پیاو یان ئافرەت بێت- ئازادی پێدراوە لە هەڵسوکەوت لەنێوان خۆی وخەڵکی تر، وەکو لەفرۆشتن ودیاری و وەقف ولێبوردن، وئازادى دراوە بە پیاو وئافرەت بە بژاردن وڕازی بوون لەسەر هاوسەر، هیچ یەکێکیان ناچار ناکرێت بە هاوسەرگیری کردن لەگەڵ یەکێک ئەگەر پێی ڕازی نەبێت، وئەگەر ئافرەت خۆی بژاردی کە پیاوێک هەڵبژێرێت هاوئاستی نەبێت لە ئاین وڕەوشتدا ئەوا ڕێگە بەمە نادرێت ؛ ئەمیش بۆ پاراستنی ئاین وشەرەفی، ئەمە ڕێگری کردنە لێی بۆ بەرژەوەندی خۆی وخێزانەکەى. سەرپەرشتیاری -وەلی ئەمری- ئافرەت (نزیکترین پیاوە لێوەى لەڕوانگەى ڕەچەڵەکەوە یان بریکاری سەرپەرشتیارەکەى) ئەمانە دەبێت سەرپەرشتیار بن لە گرێبەستی هاوسەرگیری ئافرەتەکە؛ چونکە ئافرەت نابێت خۆی بەشوو بدات چونکە خۆچواندنە بە زیناکەر لەمەدا، سەرپەرشتیارەکە بە داخوازیکار دەڵێت: فڵان کچم لێت مارە کرد وئەویش وەڵام دەداتەوە ودەڵێت: ئەم مارەیی کردنەم قبوڵ کرد، ودوو شاهێد دەبێت ئامادە بن بۆ شاهێدی لەسەر گرێبەستەکە. ولە ئیسلامدا ڕێگە پێنەدراوە کە مسوڵمان ئەو سنوورە تێبپەڕێنێت کە خواى گەورە لەشەرعدا بۆی دایناوە، چونکە خۆی وئەوەى موڵکیەتی هەموو موڵکی خودان، بۆیە واجبە لەسەری لەسنووری شەرعی خودا ڕکێفی پێوە بکات کە وەکو ڕەحمەتێک بەرامبەر بەندەکانى ئەم شەریعەتەى داناوە، هەرکەسێک دەستی پێوە بگرێت هیدایەت دەدرێت وبەختەوەر دەبێت، وهەرکەسێک پێچەوانەی بڕوات ناڕەحەت دەبێت وتیا دەچێت؛ بۆیە خواى گەورە زینا ونێربازی وهەموو داوێن پیسیەکی حەرامکردووە بەتوندترین شێوە، وحەرامی کردووە لەسەر مسوڵمان کە خۆی بکوژێت یان خوڵقێنراوی خودا بگۆڕێت کە ئەوی لەسەر دروستکردووە. بەڵام سەبارەت بە کورتکردنەوەى سمێڵ -شوارب- وبڕینی نینۆکەکان دامێن تاشین وفڕێدانى مووی بن باڵ وخەتەنەکردن، خواى گەورە فەرمانى بەمانە کردووە. وخواى گەورە حەرامی کردووە مسوڵمان خۆی بچوێنێت بەدوژمنانی الله لەو شتانەى تایبەتە بەئەوان؛ چونکە خۆچواندن وخۆشویستنیان لەشتە ئاشکراکاندا دەبێتە هۆی خۆچواندن پێیان وخۆشویستنیان لەدڵدا.

وخواى گەورە دەیەوێت مسوڵمان سەرچاوەى بیرکردنەوە وتێڕامانی ئیسلامی دروست بێـت، وشوێنکەوتەى ڕاوبۆچوونی ناڕەوای مرۆڤەکان نەبێت، وهەروەها پەروەردگار دەیەوێت مسوڵمان سەرمەشقێکی چاک بێت نەک لاساییکەرەوە بێت. بەڵام سەبارەت بە پیشەسازی وشارەزاییە هونەریە دروستەکان ئەوا ئاینی ئیسلام فەرمان بەفێربوون و وەرگرتنیان دەکات، ئەگەرچیش ئەوەى دایهێنا بێت نامسوڵمان بێت ؛ چونکە خواى گەورە خۆی مرۆڤی فێری ئەو شتانە کردووە، بۆیە خواى گەورە دەفەرموێت:

﴿عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ﴾ واتە: ﴿مرۆڤی شارەزا کردووە بەو شتانەی کە نەی دەزانی﴾

[سورەتی العلق:5].

ئەمە بەرزترین پایەکانى ئامۆژگاری وچاکسازیە بۆ مرۆڤ بۆئەوەى سوود لەئازادیەکەى وەربگرێت، وڕێزداری وشەرەفی پاراستووە لە شەڕی نەفسی خۆی وشەڕ وزیانی کەسانی تر.

د- ئازادی شوێنی نیشتەجێبوون:

وخواى گەورە ئازادی نیشتەجێبوونی بەخشیووە بەمسوڵمان، بۆیە نابێت هیچ یەکێک بچێتە نێو ماڵیەوە ونابێت هیچ کەسێک سەیری نێو ماڵی بکات مەگەر پاش ئیزنی خۆی نەبێت.

هـ - ئازادی داهات:

وخواى گەورە ئازادی داوە بەمسوڵمان لەپەیداکردنی بژێوی وخەرجکردن لەسنوری شەرعدا، بۆیە فەرمانى پێکردووە کە کردەوە بکات وبژێوی ژیانی خۆی پەیدا بکات؛ بۆئەوەى پێویستیەکانى خۆی وخێزانەکەى دابین بکات، وبۆ ئەوەى لە دەرگاکانى خێر وچاکەدا ببەخشێت، ولە هەمان کاتدا خواى گەورە هەندێک کار وپیشە ومامەڵەی لەسەر مسوڵمان حەرامکردووە وەکو : ڕیبا وبەرتیل ودزی وکرێی فاڵگرتنەوە وسیحرکردن وزینا ونێربازی، وخواى گەورە نرخی وێنەکێشانى ڕۆحدارەکانى حەرامکردووە [73]، وهەروەها گۆشتی بەراز وبێهۆشکەرەکان وئامێرەکانى ژەنین -مۆسیقا- وکرێی گۆرانی وسەماکردنی حەرامکردووە، هەروەکو چۆن بەدەستێهێنانى نرخ لەم شتانە حەرامە بەهەمان شێوە خەرجکردن تێیاندا حەرامە، بۆیە دروست نیە کە مسوڵمان خەرجی بکات مەگەر لەشتێکی ڕێگەپێدراو نەبێت لەشەرعدا، وئەمە بەرزترین پلەکانى ئامۆژگاری وڕێنمونی کردنە بۆ مرۆڤ لە خەرجی و بەدەستهێنانى بژێویدا ؛ بۆئەوەى مسوڵمان بە بەختەوەری ودەوڵەمەندیەوە بژی ئەمیش بە بەدەستهێنانى بژێوی حەڵاڵ وپاک بەدەست دێت.

[73] وێنەى ڕۆح لەبەرەکان کە بەدەست کێشراون، یان بەپەیکەر و لەسەر دار وشتی تر، یان بە قوڕ دروستکراوە، ئەمانە هەمووی ئەو دەقانە دەیانگرێتەوە کە هەڕەشەی لەسەر هاتووە لەسەر وێنەکێشان.

نۆیەم: لە خێزاندا:

خواى گەورە خێزانی ڕێکخستووە لەشەریعەتی ئیسلامیدا بەباشترین ڕێکخستە وشێواز، ئەوەى دەستی پێوە بگرێت ئاسوودە دەبێت، فەرمانیکردووە بە چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک بەقسەی جوان وشیرین وسەردانیکردنیان بەبەردەوامى ئەگەر دوور بوون، وخزمەت کردنیان وجێبەجێکردنی پێداویستیەکانیان وخەرجکردن لەسەریان ودابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆیان ئەگەر هەردوویان یان یەکێکیان هەژار بوون، وخواى گەورە هەڕەشەی سزادانى کردووە لەوانەى دایک وباوکیان پشتگوێ دەخەن، وئەوەى بەرامبەریان چاکەکارە پەیمانى بەختەوەری پێداوە، وهەروەها هاوسەرگیری لەشەریعەتدا داناوە وحیکمەتەکانى ڕوونکردووەتەوە لەکتێبەکەیدا، وهەروەها لەسەر زمانى پێغەمبەرەکەى -صلى اللە علیە وسلم-.

***

حیکمەت لە ڕێگەپێدان بەهاوسەرگیری لە شەریعەتدا

1- بە هاوسەرگیری کردن هۆکارێک لە گەورەترین هۆکارەکانى داوێن پارێزی لە حەرام -لە زینا-، وهەروەها پاراستنی چاوە لەسەیرکردنی حەرام دێتە جێ.

2- بەهاوسەرگیری کردن هێمنی وسەکینەت ودڵنیایی دێتە دی بۆ هەردوو هاوسەر ؛ چونکە خواى گەورە خۆشەویستی وڕەحمەتی خستووەتە نێوانیان.

3- بەهاوسەرگیری کردن ژمارەی مسوڵمانان زۆر دەبێت بە زۆربوونێکی شەرعی کە پاکی وهێز وچاکبوونی تێدایە. 4- بەهاوسەرگیری هەریەکێک لە خێزانەکان خزمەتی هاوسەرەکەى دەکات، کاتێک هەریەکێکیان ئەوەی ئەرکە لەسەریەتی جێبەجێی دەکات کە گونجاوە لەگەڵ سروشتیدا بەو شێوەى خواى گەورە دروستی کردووە. پیاو کاردەکات لەدەرەوەى ماڵ وپارەی دەستدەکەوێت؛ بۆئەوەى خەرجی بکات لەسەر خێزان ومنداڵەکانى، وژن لەنێو ماڵدا کاردەکات ومنداڵی دەبێت وشیری پێدەدات ومنداڵەکانى بەجوانى پەروەردە دەکات وخواردن ئامادە دەکات، وماڵەکەى ڕێکدەخات، ئەگەر پیاوەکە بەماندووێتی هاتەوە کاتێک خێزان ومنداڵەکانى دەبینێت ماندووێتی لەسەر نامێنێت وبەختەوەر دەبێت پێیان، وهەموو لەئاسوودەیی وحەوانەوەدا دەژین. وهیچ ڕێگرێک نیە لەوەى کە لەگەڵ مێردەکەى -بەڕەزامەندی نێوانیان- هەندێک کار وپیشە بکات کە داهاتی دەستبکەوێت بۆ خۆی یان یارمەتی مێردەکەى بدات بۆ دەستهێنانى داهات، بەڵام بەمەرجێک ئەو کارەی دەیکات دوور بێت لە تێکەڵبوون لەگەڵ پیاوە نامەحرەمەکان، وەکو ئەوەى لەماڵەوە بێت یان لە کێڵگەى مێردەکەى بێت یان کێڵگەى کەسوکاری، بەڵام ئەو کارەی کە تووشی تێکەڵبوونی لەگەڵ پیاوان دەکات لە کارگە یان لە فەرمانگە یان لە دوکان یان هەرشوێنێکی تر ؛ ئەمە ڕێگەپێدراو نییە بۆ ئافرەت، ونابێت مێردەکەى ودایک وباوک وکەسوکاری ڕێگە بدەن بەم شێوەیە کار بکات ئەگەرچیش خۆی پێی ڕازی بێت، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەى خۆی وکۆمەڵگەیش تووشی خراپە وفەساد ببێت.

ئەگەر ئافرەت پارێزراو بێت لەماڵەوەى خۆی وتێکەڵی پیاوی نامەحرەم نەبێت ئەوا لەئاسایشدایە ودەستی تاوانکەر پێی ناگات، وچاوی خیانەتکار سەیری ناکات، بەڵام ئەگەر دەربچێت بۆ تێکەڵ بوون لەگەڵ پیاوە نامەحرەمەکان وئیشکردن ئەوا تیا دەچێت و وەکو مەڕی لێدێت لەنێو گورگەکان، وکاتێکی زۆری پێناچێت وتووشی فەوتان دێت وشەرەف وکەرامەتی لەلایەن ئەو گورگانەوە پارچەپارچە دەکرێت.

وئەگەر پیاو ویستی دەتوانێت زیاتر لە یەک ژن بهێنێت وخواى گەورە ڕێگای بەمە داوە هەتاوەکو چوار ژن، بەڵام بەمەرجێک لەنێوان دادپەروەر بێت لە هەموو لایەنێکەوە لە ڕوانگەى نیشتەجێبوون وخەرجی ومانەوە، بەڵام خۆشەویستی لەدڵەوە مەرج نیە دادپەوەر بێت چونکە مرۆڤ بەدەستی خۆی نیە هەرچەندێک هەوڵبدات کەسێکی زیاتر لەیەکێکی تر خۆشدەوێت؛ بۆیە مرۆڤ لەمەدا لۆمە ناکرێت، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَلَن تَسْتَطِيعُوا أَن تَعْدِلُوا بَيْنَ النِّسَاءِ وَلَوْ حَرَصْتُمْ﴾ واتە: ﴿ئێوە ھەرگیز ناتوانن داد پەروەربن لە نێوان ژنەکانتان دا ھەر چەندە سوور بن (ھەوڵ بدەن)﴾

[سورەتی النساء:129]،

ئەو دادپەوەریەى کە خواى گەورە نکۆڵی لێکردووە بێتە دی بریتیە لە خۆشەویستی دڵ وئەوەى پەیوەستە پێوەى، ئەم دادپەروەریە بۆ جێبەجێکردنی خواى گەورە بەمەرج دای نەناوە بۆ هێنانى زیاتر لەژنێک ؛ چونکە ناتوانرێت جێبەجی بکرێت، وخواى گەورە لەشەریعەتدا بڕیاری لەسەر هێنانى زیاتر لەژنێک داوە بۆ پێغەمبەرانی وهەروەها بۆ هەموو پیاوێک کە بتوانێت ئەو دادپەوەریەى لەتوانایدایە جێبەجێی بکات؛ چونکە خواى گەورە زاناترە بە بەرژەوەندی ژنان وپیاوان ؛ بۆیە پیاوێکی تەندروست لەتوانایدایە لەڕوانگەى جووتبونەوە پێویستی جووتبوونی چوار ژن جێبەجێ بکات وداوێن پارێزراو بن، بەڵام ئەگەر پیاوان لەگەڵ بوونی ئەو توانایەى باسکرا ؛ یەک ژن بهێنن وەکو گاوڕەکان [74] وئەوانى تر، وهەروەها وەکو ئەوەى دوژمنانی ئیسلامیش دژایەتی فرەژنی دەکەن ؛ وئەگەر فرەژنی نەمێنێت ئەوا ئەم زیان وخراپانەى لێدەکەوێتەوە:

[74] پێغەمبەری خوا عیسا -علیه السلام- هێنانى زیاتر لەژنێکی حەرام نەکرد بەڵکو نەسڕانیەکان حەرامیان کرد ؛ بەهۆی شوێنکەوتنیان بۆ هەوا وئارەزوویان.

یەکەم: ئەگەر مێرد ئیماندار بێت وگوێڕایەڵی فەرمانەکانى خوا بێت ولێی بترسێت ئەوا دەژی لەم ژیانەدا وکەمێک هەست بە بێبەشبوون دەکات، وگرتنەوەى پێویستی نەفس لەحەڵاڵدا؛ چونکە ئافرەتەکەى کە سکپڕ دەبێت چەند مانگێک وپاشان تووشی زەیستانى وسووڕی مانگانە دەبێت ئەمانە دەبنە ڕێگر لەچێژ وەرگرتن لەخێزانەکەى، بۆیە بەشێک لەژیانی دەژی وەکو ئەوە وایە خێزانی نەبێت، ئەمە ئەگەر خێزانەکەى خۆش بوێت وئەویش مێردەکەى خۆش بوێت، بەڵام ئەگەر خێزانەکەى خۆش نەوێت ئەوا مەسەلەکە ناڕەحەتتر دەبێت لەسەری.

دووەم: ئەگەر مێرد سەرپێچی فەرمانەکانى خوا بکات وخیانەتکار بێت ئەوا داوێن پیسی دەکات ودوور دەکەوێتەوە لەخێزانەکەى، وزۆر لەوانەى کە لەگەڵ هێنانى زیاتر لەژنێک نین ؛ تاوانی زینا وخیانەت دەکەن بە نهێنی، ولەمە گەورەتر حوکم لەسەر کافربوونی دەدرێت ئەگەر دژایەتی هێنانى زیاتر لەژنێک بکات کە لەشەریعەتدا دانراوە، ڕەخنەى لێدەگرێت لەکاتێکدا دەزانێت خواى گەورە ڕێگەی پێداوە.

سێیەم: زۆرێک لەئافرەتان بێبەش دەبن لەهاوسەرگیری ومنداڵ ئەگەر ڕێگری بکرێت لە هێنانى زیاتر لەژنێک، بۆیە ئافرەتە چاکە پاکەکان بەقەیرەیی دەمێننەوە وبێبەش دەکرێن.

وزانراوە کە ژمارەی ئافرەتان زۆرترە لەژمارەی پیاوان چونکە پیاوان زیاتر تووشی مردن وکوشتن دەبن ؛ بەهۆی جەنگ وکار وپیشە مەترسیدارەکان، وزانراوە ئافرەت کە باڵغ بوو ئیتر ئامادەیە بۆ هاوسەرگیری بەڵام پیاوان هەموویان بەو شێوەیە نین؛ چونکە زۆریان ناتوانن هاوسەرگیری بکەن بەهۆی بێ توانایی لەپێدانى مارەیی وهەروەها خەرجیەکانى ژیانی هاوسەرگیری وهتد.

وبۆیە لێرەوە دەزانرێت ئاینی ئیسلام دادپەروەرە بەرامبەر ئافرەتان وڕەحمیان پێدەکات، بەڵام ئەوانەى دژایەتی زیاتر لەهێنانی ژنێک دەکەن ئەوا لەڕاستیدا ئەوان دوژمنی ئافرەت وچاکەکاری وپێغەمبەرانن، هێنانى زیاتر لەخێزانێک سونەتی پێغەمبەرانی خودا بووە -علیهم الصلاة والسلام- چونکە ئەوان هاوسەرگیریان لەگەڵ ئافرەتاندا کردووە لەیەک کاتدا زیاتر لەخێزانێکیان هەبووە لەسنووری ئەو شەریعەتەی خودا بۆیانی داناوە.

بەڵام ئەو غیرەتەى ئافرەتی یەکەم هەستی پێدەکات کاتێک مێردەکەى ژنێکی تر دەهێنێت، ئەمە شتێکی سۆزداریە ونابێت پێش بخرێت لەهیچ بابەتێکی شەرعیدا، وئافرەتی یەکەم دەتوانێت مەرج دابنێت لەسەر مێردەکەى لەگرێبەستی هاوسەرگیری کە ژنی تر نەهێنێت، ئەگەر ڕازی بوو دەبێت مێرد پابەندی ئەم مەرجە بێت، وئەگەر مێردەکەى ژنی هێنا، ئەوا ئافرەتەکە بۆی هەیە بمێنێتەوە لەگەڵی یان داواى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکە بکات، وهیچ شتێک نابات لەوەى مێردەکەى پێی داوە.

وخواى گەورە لەشەریعەتەکەیدا تەڵاقی داناوە ئەگەر ناکۆکی کەوتە نێوان ژن ومێردەوە، وئەگەر چیتر خۆشەویستی نەما لەنێوانیان و لەسەر ناکۆکی دەژیان، بۆئەوەى هەریەکێکیان هاوسەرێک بدۆزێتەوە کە ڕازیە پێی و لەوەى ماوە لەژیانی ولەقیامەتیشدا لەگەڵی بەختەوەر بێت [75] ئەگەر هەموویان لەسەر ئیسلام مردن.

[75] ئەو ئافرەتە مسوڵمانە چاکانەى (کە هاوسەرگیریان نەکردووە یان تەڵاق دراون) ئەگەر خواى گەورە بیانخاتە بەهەشتەوە لەپاش زیندووبونەوە ولێپرسینەوە ئەوا هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوە مسوڵمانەکان دەکەن کە خۆیان پێی ڕازین، وئافرەتی مسوڵمان ئەگەر بمرێت وزیاتر لە یەک جار هاوسەرگیری کردبێت ئەوا ئەو مێردەیان هەڵدەبژێرێت کە خۆی پێی ڕازیە وزیاتر خۆشی دەوێت ئەگەر لە ئەهلی بەهەشت بێت.

دەیەم: لە تەندروستیدا:

شەریعەتی ئیسلام بنچینەى گشتی پزیشکی وچارەسەری تێدا باسکراوە، لە قورئانی پیرۆز ولە فەرموودەکانى پێغەمبەر موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- زۆر لەنەخۆشی لاشەیی ونەفسیەکان باسکراوە، وهەروەها چارەسەری ماددی وڕۆحیش بۆیان باسکراوە، خواى گەورە دەفەرموێت:

﴿وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ﴾ واتە: ﴿وە لەم قورئانەدا دەنێرینە خوارەوە ئەوەی کە ھۆی شیفا و میھرەبانی یە بۆ بڕواداران﴾

[سورەتی الإسراء:82]،

وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«خواى گەورە هەر نەخۆشیەکی دابەزاندبێت، ئەوا چارەسەرێکی بۆ دابەزاندووە، زانیویەتی سەبارەتی ئەو کەسەی سەبارەتی زانستی هەیە، ونەیزانیوە سەبارەتی ئەو کەسەی لێی نازانێت» [76].

[76] رواه : أحمد (1 / 377، 413، 453)، وابن ماجه (2 / 340)، وابن حبان (1394)، والحاكم (4 / 196)، وصححه الألباني في السلسلة الصحيحة (451).

وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«چارەسەر وەربگرن وبە -شتی- حەرام چارەسەر وەرمەگرن» [77].

لە کتێبی (زاد المعاد في هدي خير العباد)ی پێشەوا ئیبن ئەلقەیم -ابن القیم- بەوردەکاری باسی ئەمە کراوە، کە لە بەسوودترین کتێبە ئیسلامیەکان ودروستترین وگشتگیرترینیانە بۆ ڕوونکرنەوەى ئاینی ئیسلام، وهەروەها لەباسکردنی سیرەتی -ژیاننامەى- کۆتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.

[77] رواه : أبو داود (3874)، وصححه الألباني في صحيح الجامع (1762) .

یانزەیەم: ئابووری وبازرگانى وپیشەسازی وکشتوکاڵ : وئەوەى خەڵکی پێویستی پێیەتی لە ئاو وخواردن وشوێنی گشتی وڕێکخستن کە دەبێتە هۆی دابینکردن وپاراستنی شار ودێهاتەکانیان، وپاکوخاوێنیان وڕێکخستنی هاتوچۆ تێیاندا، وڕووبەڕبونەوەى فێڵ ودزی وگەندەڵی وهتد، سەبارەت بەهەموو ئەمانە بەوردی ڕوونکردنەوە سەبارەتیان هاتووە لەئیسلامدا بەکامڵترین شێوە.

دوانزەیەم: لەئاشکرا کردنی دوژمنە شاراوەکان وچۆنیەتی ڕزگاربوون لێیان: خواى گەورە -سبحانه وتعالى- ڕوونی کردووەتەوە لە قورئانی پیرۆزدا بۆ بەندەى مسوڵمانی کە چەند دوژمنێکی هەیە تووشی تیاچوونی دەکەن لەدونیا وقیامەتدا، ئەگەر گوێڕایەڵیان بێت وشوێنیان بکەوێت، بۆیە ئامۆژگاری کردووە بۆ ئاگاداربوون لێیان، وڕێگای دەربازبوونی لێیان باسکردووە، ئەو دوژمنانەش بریتین لە:

یەکەم: شەیتانى نەفرەتلێکراو -ئیبلیس-: کە پاڵ بەدوژمنەکانى ترەوە دەنێت لە جنۆکە شەیتانەکان ودەیانجوڵێنێت دژ بە مرۆڤەکان، ئەو دوژمنی باوکمان (ئادەم) ، ودایکان (حەوا) بوو -علیهما السلام-، وئەو دوژمنی بەردەوامە بۆ نەوەکانى ئادەم هەتاوەکو کۆتایی دونیا، زۆر هەوڵدەدات کە تووشی کوفر بن بە الله بۆئەوەى بەهەتاهەتایی لەگەڵ خۆیدا لەدۆزەخ بمێننەوە -پەنا بە الله-، وهەرمرۆڤێک نەتوانێت تووشی کوفرى بکات ئەوا هەوڵدەدات تووشی تاوانەکان بێت بۆئەوەى خواى گەورە لێی توڕە بێـت وسزای بدات.

وشەیتان ڕۆحە لەگەڵ مرۆڤدا دێت ودەڕوات هەروەکو چۆن خوێن بەناو مولولەکانى خوێندا دەڕوات، وەسوەسەی بۆ دەکات لەدڵیدا، وشەڕ وزیانی بۆ دەڕازێنێتەوە هەتاوەکو دەیکات ئەگەر گوێڕایەڵی بکات، وڕێگای دەرباز بوون لێی بەو شێوەیە کە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- ڕوونی کردووەتەوە ئەویش ئەوەیە مرۆڤ کاتێک توڕە بوو یان ویستی گوناهێک بکات ئەوا بڵێت: (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) واتە: (پەنا بەخواى گەورە دەگرم لەشەیتانى نەفرینلێکراو)، وتوڕەییەکەى بخواتەوە وگوناهەکە نەکات، ودەبێت بزانێت پاڵنەرى شەڕ وخراپە وزیان کە لەناخیدا هەیە لەشەیتانەوەیە ؛ بۆئەوەى تووشی تیاچوونی بکات، پاشان بەریئبوونی خۆی ڕادەگەیەنێت هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت:

﴿إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا ۚ إِنَّمَا يَدْعُو حِزْبَهُ لِيَكُونُوا مِنْ أَصْحَابِ السَّعِيرِ﴾ واتە: ﴿بەڕاستی شەیتان دوژمنی ئێوەیە دەی کەواتە ئێوەش بەدوژمنی خۆتانی دابنێن بیگومان ئەو (شەیتان) تاقم وکۆمەڵەکەی بانگ دەکات بۆ ئەوەی ببەنە ھاوەڵانی ئاگری ھەڵگیرساوی (دۆزەخ)﴾

[سورەتی فاطر:6].

دوژمنی دووەم: هەوا وئارەزوو: مرۆڤ هەستی پێدەکات کاتێک دەیەوێت هەق ڕەت بکاتەوە، وڕەتی بکاتەوە ئەگەر یەکێکی تر بیڵێت، ولە حەزکردن بە ڕەتکردنەوەى حوکمی الله وقبوڵ نەکردنی ؛ چونکە پێچەوانەى ئەوەیە کە خۆی دەیەوێت، وپێشخستنی سۆز بەسەر هەق ودادپەروەری ؛ ئەمیش هەوا وئارەزووە وادەکات، ڕێگای دەربازبوون لەم دوژمنە ئەوەیە مرۆڤ پەنا بەخواى گەورە بگرێت -سبحانه وتعالى- لەشوێنکەوتنی هەوا وئارەزووی، ونابێت وەڵامی پاڵنەری هەوا وئارەزوو بداتەوە لەناخیدا ونابێت شوێنی بکەوێت، بەڵکو قسەی ڕاستی وهەق دەڵێت ئەگەرچیش تاڵ بێت، وپەنا بەخواى گەورە دەگرێت لەشەیتانى نەفرینلێکراو.

دوژمنی سێیەم: نەفسی زۆر فەرمانکەر بەخراپە: ولە فەرمانەکانى بەخراپە ئەوەیە کە مرۆڤ هەستی پێدەکات لە نەفسیدا بە حەزکردن لە کردنی شەهوەتی حەرامکراو، وەکو زینا وخواردنەوەى بێهۆشکەر وڕۆژوو نەگرتن لەمانگی ڕەمەزان بەبێ بیانوو وهتد لەو شتانەى خوا حەرامی کردووە، وڕێگای دەربازبوون لەم دوژمنە ئەوەیە مرۆڤ پەنا بەخواى گەورە بگرێت لەشەڕی نەفسی خۆی و لەشەڕی شەیتان وهەروەها ئارام بگرێت لەکردنی شەهوەتی حەرامکراو، و وازی لێبهێنێت لەپێناو ڕەزامەندی الله، هەروەکو چۆن نەفسی خۆی دەپارێزێت لە خواردن وخواردنەوە کاتێک حەزیشی لێدەکات، بەڵام ئەگەر بیخوات یان بیخواتەوە زیانی پێدەگات، بۆیە پێویستە بیر بکاتەوە کە ئەم شەهوەتە حەرامکراوە کە چێژەکەى خێرا نامێنێت لەپاشی حەسرەت وماوەیەکی زۆر لەپەشیمانى دێت.

دوژمنی چوارەم: مرۆڤی شەیتان ئاسا: ئەمیش بریتین لەتاوانباران لەنەوەى ئادەم کە شەیتان یاری پێیان کردووە، وخراپە دەکەن ودەیڕازێننەوە بۆئەوانەى لەگەڵیان دادەنیشن، وڕێگای ڕزگاربوون لەم دوژمنە بریتیە لە: ئاگاداربوون ودوورکەوتنەوە لێیان ودانەنیشتن لەگەڵیان.

سیانزەیەم: بڵندترین ئامانج وژیانێکی بەختەوەر: بڵندترین ئامانج کە خواى گەورە بەندە مسوڵمانەکانى بۆی ئاراستە کردووە بریتی نیە لەم ژیانی دونیایە وئەوەى تێیدایە لە هەڵخەڵەتێنەرە تیاچووەکان، بەڵکو ئاراستەیانی کردووە بۆ خۆئامادەکردن بۆ داهاتووی هەقیقی هەتاهەتایی، ئەمیش بریتیە لە: ژیانی پاش مردن؛ بۆیە مسوڵمانی ڕاستگۆ کردەوە دەکات لەم ژیانەدا چونکە تاکە هۆکارە بۆ کردەوەکردن بۆ دواڕۆژ وکێڵگەیەکە بۆ کردەوە کردن بۆ ئەوێ وئەم ژیانە ئامانج نییە لەخودی خۆیدا.

ومسوڵمان بەبەردەوام بیر لەم ئایەتە دەکاتەوە کە خواى گەورە دەفەرموێت:

﴿وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ﴾ واتە: ﴿من جن و مرۆڤایەتیم دروست نەکردووە تەنها بۆ پەرستنی من نەبێت﴾

[سورەتی الذاريات: 56].

و خواى گەورە دەفەرموێت:

﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍ ۖ وَاتَّقُوا اللَّهَ ۚ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ * ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە لەخوا بترسن وە ھەموو کەسێك با سەرنج بدات (بزانێ) چی پێش خۆی ناردوە بۆ پاشەڕۆژی (لە کاروکردەوەی چاکە) وە لەخوا بترسن بەڕاستی خوا شارەزایە بەوەی کە دەیکەن (18)

وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ نَسُوا اللَّهَ فَأَنسَاهُمْ أَنفُسَهُمْ ۚ أُولَٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ * وەك ئەوانە مەبن کە خوایان لەبیرخۆیان بردەوە جا خواش ئەوانی لەبیر خۆیان بردوەتەوە ھەر ئەوانن دەرچوان لە فەرمانی خوا (19)

لَا يَسْتَوِي أَصْحَابُ النَّارِ وَأَصْحَابُ الْجَنَّةِ ۚ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ هُمُ الْفَائِزُونَ * دۆزەخیان و بەھەشتیان وەك یەك ویەکسان نین بەھەشتیان ڕزگاربوو وسەرکەتوون (20)﴾

[سورەتی الحشر:18-20]،

و خواى گەورە دەفەرموێت:

﴿فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ * ئەمجا ھەرکەسێك بە ئەندازەی ھەرە ووردیلەیەك چاکەی کردبێت دەیبینێتەوە (7)

وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ * وە ھەر کەسێك بە ئەندازەی ھەرە ووردیلەیەك خراپەی کردبێت دەیبینێتەوە (8)﴾

[سورەتی الزلزلة:7-8].

مسوڵمانی ڕاستگۆ بیر دەکاتەوە لەم ئایەتە مەزنە وئایەتەکانى تر کە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- بەندەکانى ڕێنموێنی وئاراستە دەکات سەبارەت بە ئەو مەبەستەى کە ئەوانى بۆ بەدیهێنانى دروستکردووە، وهەروەها ئەو چارەنووس وداهاتووەى کە چاوەڕێیانە بەبێ گومان؛ بۆئەوەى خۆی بۆ ئامادە بکات بۆ ئەو داهاتووە ڕاستەقینەیە هەمیشەییە ئەمیش بەدڵسۆزی لەپەرستن بۆ خواى گەورە بەتەنها، وکردەوە کردن بەو شێوەى ئەو پێی ڕازیە بەهیوای ئەوەى پەروەردگار لێی ڕازی بێت، و بۆئەوەى پەروەردگار ڕێز لەبەندە بنێت لەم ژیانەدا بەهۆی ئەوەى گوێڕایەڵ بووە وخودای پەرستووە، وهەروەها لەپاش مردنی بەوەى بیخاتە شوێنی ڕێزلێنانەوە کە بەهەشتە، لەم ژیانەدا ڕێزلێنانى ئەوەیە کە ژیانێکی خۆش بژی ودڵی ئاسوودە بێت، بۆیە لەژێر پاراستنی خودا دەژی، ولە ڕۆشنایی ونوری الله -ئاینی ئیسلامەوە- پەرستنەکان جێبەجێ دەکات کە الله فەرمانى لەسەر کردووە وهەروەها چێژ وەردەگرێت بەپاڕانەوە لە الله -سبحانه وتعالى- و بەزمان یادی الله دەکات بۆیە دڵی ئارام وسەکینەتدار دەبێت.

وچاکەکار دەبێت بەرامبەر خەڵکی بە قسە وکردەوە، ئەوەى چاکەکار وبەخشندە بێت بەرامبەری دان بەچاکەکەى دەنێت ونزای بۆ دەکات بۆئەوەى کاری ئاسان ودڵی ئاسودە بێت، وئەوەى بەرامبەری خراپەکار وحەسودە ونکۆڵی لەچاکەى دەکات ؛ ئەوا ئەمە ڕێگر نابێت لەچاکەکار بوون بەرامبەری ؛ چونکە بەندەى مسوڵمان ڕەزامەندی الله وپاداشتی ئەو زاتەى دەوێت، ودەبیستێت ودەبینێت لەلایەن خراپەکاران وئەوانەى ڕقیان لە ئیسلامە کە گاڵتەى پێدەکەن وئازاری دەدەن وبۆیە پێغەمبەرانی خودا دەهێنێتەوە بیری خۆی کە ئەوانیش ئازار دراون ودەزانێت کە ئەمە ڕێبازی الله یە وبۆیە زیاتر ئیسلامی خۆشدەوێت وزیاتر جێگیر ودامەزراو دەبێت لەسەری،

وبەدەستەکانى کاردەکات لە فەرمانگە یان کێڵگە یان دوکان یان کارگە ؛ بۆئەوەى سوود بگەیەنێت بە ئیسلام ومسوڵمانان بەبەرهەمهێنانى ؛ وبۆئەوەى خواى گەورە پاداشتی بداتەوە کاتێک پێی دەگات لەسەر دڵسۆزی ونیەتی چاکی، وبۆئەوەى بژێوی پاکی دەست بکەوێت وخەرجی بکات لەسەر نەفسی وخێزانى، وبیکات بەخێر بەم شێوەیە بەدڵێکی دەوڵەمەندەوە دەژی وڕێزدار و بەشەرەف وقەناعەتدار دەبێت، وهیوای پاداشتە لایەن الله وە -سبحانه وتعالى- ؛ چونکە خواى گەورە ئیمانداری بەهێزی پیشگەری خۆشدەوێت کە بەجوانترین وچاکترین شێوە کارەکانى ئەنجامدەدات، ودەخوات ودەخواتەوە ودەخەوێـت بەبێ زیادەڕەوی -بەبێ ئیسراف کردن-، بۆئەوەى بەهێز بێت بۆ ئەنجامدانى پەرستنەکان وگوێڕایەڵیکردنی فەرمانەکانى الله -سبحانه وتعالى-،

وجووت دەبێت لەگەڵ خێزانەکەى بۆئەوەی داوێنی خۆی وخێزانەکەى بپارێزێت لەوەى خوا حەرامی کردووە، وبۆئەوەى منداڵی ببێت و الله بپەرستن، وبە زیندوویی ومردوویی نزای بۆ بکەن، وژمارەی مسوڵمانان زۆر بێت بەمەش خواى گەورە پاداشتی دەداتەوە، وسوپاسی خواى گەورە بکات لەسەر هەموو نیعمەتێک کە یارمەتیدەریەتی بۆ گوێڕایەڵیکردنی فەرمانەکانى الله ودان بنێت بەوەى ئەم هەموو نیعمەتانە تەنها لەلایەن الله وەیە -سبحانه وتعالى-، بەم شێوەیە پاداشت دەدرێتەوە، ودەزانێت ئەوەی هەندێک جار تووشی دەبێت لە برسێتی وترس ونەخۆشی وناخۆشی وکارەساتەکان ئەوە بژاردەى الله یە -سبحانه وتعالى- وئەو بۆی هەڵیبژاردوە؛ و بۆئەوەى الله بزانێت -لەکاتێکدا خۆی زاناترە سەبارەتی [78]- چەندێک ئارامگرە وڕازیە بەقەدەری الله؛ بەم شێوەیە ئارامگر دەبێت وحەمد وسوپاسی الله دەکات -سبحانه وتعالى- لەهەموو حاڵەتێکدا بەهیوای ئەو پاداشتەی دایناوە بۆ بەندە ئارامگرەکانى، بۆیە ناڕەحەتی وکارەساتەکانى لەسەر بچووک دەبێتەوە، هەروەکو ئەو نەخۆشەى قبوڵی دەکات تاڵی دەرمان بچێژێت بۆئەوەى چارەسەر وەربگرێت.

[78] خواى گەورە فەرمان بە بەندەکانى دەکات ونەهییان لێدەکات وئەو دەزانێت کێ گوێڕایەڵ دەبێت وکێ سەرپێچی دەکات پێش ئەوەى فەرمانەکە بکات، بەڵام بۆئەوەى ئەم زانستە دەربکەوێت و بۆئەوەى پاداشتی بەندە بداتەوە وخراپەکار نەڵێت: (پەروەردگارم ستەمی لێکردم بە گوناهێک کە نەمکردبوو)؛ خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَمَا رَبُّكَ بِظَلَّامٍ لِّلْعَبِيدِ﴾ [فصلت:46] واتە: ﴿وە پەروەردگارت ستەم لەبەندەکانی ناکات﴾.

ئەگەر مسوڵمان لەم ژیانەدا بژی بەو شێوەیەى الله فەرمانى پێکردووە بە ئەم ڕۆحە بەرزەوە کردەوە دەکات بۆ داهاتووی ڕاستەقینەى هەتاهەتایی ؛ بۆئەوەى بۆ هەتاهەتایی بەختەوەر بێت وتووشی هیچ ناڕەحەتی وناخۆشیەکی ئەم ژیانە نابێت، ومردن لەخۆشی ونیعمەتەکان جیای ناکاتەوە، وئەو بێگومان بەختەوەرە لەم دونیایەدا، وبەختەوەرە لە قیامەتدا لەپاش مردن ؛ خواى گەورە دەفەرموێت:

﴿تِلْكَ الدَّارُ الْآخِرَةُ نَجْعَلُهَا لِلَّذِينَ لَا يُرِيدُونَ عُلُوًّا فِي الْأَرْضِ وَلَا فَسَادًا ۚ وَالْعَاقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ * ئەو ماڵی دوا ڕۆژە (بەھەشت) دەیدەین بەو کەسانەی نەبەرزی و خۆ بەزلزانیان دەوێت لەزەویدا نەدەست درێژی و خراپەکاری وە سەرئەنجامی چاك بۆ خۆپارێزانە﴾

[سورەتی القصص:83]،

وخواى گەورە ڕاستگۆیە کاتێک دەفەرموێت:

﴿مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً ۖ وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ * ھەرکەس لە نێر یان لە مێ کردەوەی چاکی کردبێت و بیکات و بڕواداریش بوو بێت ئەوە سوێند بە خوا بە ژیانێکی خۆش دەیان ژیەنین و سوێند بێ پاداشتیان بدەینەوە بە چاکتر لەوەی کە ئەوان دەیانکرد﴾

[سورەتی النحل:97].

لەو ئایەتە پیرۆزەی پێشوودا وئایەتی تریشدا خواى گەورە باسی ئەوە دەکات : کە پاداشتی پیاو ئافرەتی چاکەکار دەداتەوە کە لەم دونیایەدا گوێڕایەڵی فەرمانەکانى الله ن بۆ بەدەستهێنانى ڕەزامەندی خواى گەورە، بە پاداشتێکی نزیک لەم دونیایەدا ئەویش ژیانێکی خۆش وبەختەوەرە کە پێشتر باسمان کرد، وهەروەها پاداشتێکی دواخراو بۆ پاش مردن، ئەمیش نیعمەتی بەهەشتە بەهەمیشەیی، ولەمبارەیەوە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«حاڵ وکاروباری ئیماندار جێی سەرسوڕمانە، هەموو حاڵ وفرمانێکی هەر مایەی خێرە بۆی؛ وئەمە بۆ هیچ کەسێک نابێت جگە لە ئیماندار، ئەگەر تووشی خۆشگوزەرانی بێت؛ سوپاسی خودا دەکات وئەمە دەبێتە مایەی خێر بۆی، وئەگەر تووشی زیانمەندی بێت؛ ئارام دەگرێت وئەمەش هەر دەبێتە مایەی خێرە بۆی»[79].

[79] رواه : مسلم (2999)، وأحمد (332/4)، والدارمي (2777).

وبەم شێوەیە ڕوون دەبێتەوە تەنها لەئیسلامدا بیرکردنەوەى تەندروست وپێوەری ڕێک وڕاست هەیە بۆ چاک وخراپ وئیسلام مەنهەجێکی کامڵ ودادپەروەرە، وهەموو بۆچون وتیۆریەکان لە زانستی دەرونناسی وکۆمەڵایەتی وپەروەردە وسیایەت وئابوری، وهەموو ڕێکخستەیەک کە مرۆڤ دایناوە واجبە کە ڕێک بخرێتەوە وڕاست بکرێتەوە لەژێڕ ڕۆشنایی ئیسلام، ودەبێت ئیسلام پێوەر وسەرچاوە بێت، ئەگەر نا مەحاڵە شتێک پێچەوانەى ئیسلام بێت وسەربکەوێت، بەڵکو ئەوەى دەست بە بەرنامە وئاینێکی تر بگرێت وپابەند بێت پێوەى جگە لەئیسلام ئەوا دۆڕاو دەبێت وتیا دەچێت لەدنیا وقیامەتدا.

***

بەشی پێنجەم: ڕۆشنایی خستنە سەر هەندێک هەڵە تێگەیشتن و شوبهە وگومان سەبارەت بە ئاینی ئیسلام:

یەکەم: ئەوانەى خراپەکارن بەرامبەر ئیسلام : زۆربەیان دابەش دەبن بەسەر دوو کۆمەڵ لەخەڵکی:

کۆمەڵی یەکەم: خەڵکانێک خۆیان دەدەنە پاڵ ئیسلام وبانگەشەی ئەوە دەکەن کە مسوڵمانن، بەڵام پێچەوانەى ئیسلامن بە قسە وکردەوەکانیان، بۆیە هەندێک کردەوە دەکەن کە ئیسلام بەریئە لێیان، ئەوانە نوێنەری ئیسلام نین ونابێت قسە وکردەوەکانیان بدرێتە پاڵ ئاینی ئیسلام، وئەوانیش بریتین لە:

أ- ئەوانەى لە بیروباوەڕدا گومڕا بوون و لایان داوە: وەکو ئەوانەى بە دەوری گۆڕەکاندا تەواف دەکەن وبۆ جێبەجێکردنی پێویستیەکانیان لێیان دەپاڕێنەوە وداوایان لێدەکەن، وپێیان وایە سوود وزیان دەگەیەنن [80] ... هەتا کۆتایی.

[80] وهەروەها وەکو خەواریج کە بێ تاوانەکان دەکوژن بەناوى ئیسلامەوە، وزۆر جار بەهۆی پیلانی دوژمنانى ئیسلامەوە دروست دەبن.

ب- لادەر و لەسنوور دەرچووەکان لە ڕەوشتەکان وئاینەکەیان:

واز لە فەرزەکانى خواى گەورە دەهێنن، وحەرامەکان دەکەن وەکو زینا وخواردنەوەى بێهۆشکەرەکان وهتد، ودوژمنانى الله یان خۆشدەوێت وخۆیان بەئەوان دەچوێنن.

ج- ولەوانەى خراپەکارن بەرامبەر بە ئیسلام کۆمەڵێک مسوڵمانن، بەڵام ئیمانیان لاوازە، وجێبەجێکردنیان بۆ ڕێنموێنیەکانى ئیسلام کەموکورتی تێدایە، بۆیە ئەوان کەمتەرخەمن لە هەندێک لەواجبەکاندا، بەڵام وازی لێناهێنن، وهەندێک لە حەرامکراوەکان دەکەن کە ناگاتە پلەى شیرک وهاوبەشدانان بۆ الله یان جۆرەکانى تری کوفر، وڕاهاتوون لەسەر خووی خراپی حەرامکراو، وئیسلام بەریئە لەو تاوانانە وبە تاوانی گەورە دای ناون، وەکو: درۆکردن وفێڵکردن وشکاندنی پەیمان وحەسودی وهتد، هەموو ئەمانە خراپەکارن بەرامبەر ئیسلام ؛ چونکە ئەوەى زانستی نەبێت سەبارەت بە ئیسلام لە نامسوڵمانەکان وادەزانێت ئیسلام ڕێگەى بەم شتانە داوە.

بەڵام کۆمەڵی دووەم: کە خراپەکارن بەرامبەر ئیسلام بریتین لەدوژمنانى ئیسلام، و ڕق لەدڵەکان لە ڕۆژهەڵاتناسەکان وجولەکەکان وبانگەوازانى نەسرانیەت وئەوانەى لەسەر ڕێگای ئەوانن وڕقیان لەئیسلامە، وحەز ناکەن بەکامڵی ولێبووردەیی وخێرایی بڵاوبونەوەى ئەم ئاینە ؛ چونکە ئاینی فیترەتە [81] کە فیترەت وسروشتی مرۆڤ قبوڵی دەکات تەنها ئەگەر بۆی باس بکرێت، هەموو مرۆڤێکی نامسوڵمان لەشڵەژان ودڵەڕاوکێ دەژي، وهەست بە ڕازی نەبوون دەکات لە ئاینەکەى یان لەو ڕێباز ومەزهەبەى پەیڕەوی دەکات؛ چونکە پێچەوانەى فیترەتی مرۆڤە کە خواى گەورە لەسەری دروستی کردووە؛ جگە لە مسوڵمانی ڕاستەقینە نەبێت، تاکە کەسە کە هەست بە بەختەوەری وڕەزامەندی دەکات بەئاینەکەى؛ چونکە ئاینی هەق وڕاستیە وخواى گەورە بڕیاری لەسەر داوە، وشەریعەتی الله بەپێی فیترەتی مرۆڤە کە خواى گەورە مرۆڤی لەسەر دروستکردووە؛ بۆیە دەڵێین بەهەموو جولەکە ونەسڕانیەک وهەموو کەسێک لەدەرەوەی ئیسلامە : منداڵەکانت لەسەر فیترەتی ئیسلام لەدایکبوون بەڵام تۆ ودایکیان بەپەروەردەى خراپ ولاڕێی کوفر لەسەر ڕێگای ئیسلام لای دەدەن، وهەر ڕێگا وبەرنامە ومەزهەب وئاینێک پێچەوانەى ئیسلام بێت کوفر وبێباوەڕیە.

[81] وکۆتا پێغەمبەر موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو منداڵێک لەسەر فیترەت* لەدایک دەبێت، دایک وباوکی دەیکەنە جولەکە ونەسڕانی ومەجوسی» [رواه: البخاري (1292)، ومسلم (2658)]،*(لەسەر فیترەت: واتە [موەحیدە:یەک خوا پەرستە] وڕازیە بەئاینی ئیسلام)، لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە مرۆڤ لەسەر فیترەتی مسوڵمان بوون لەدایک دەبێت، وبەفیترەت وسروشتی خۆی باوەڕی بە الله هەیە و بەتەنها پەرستنی ئەو زاتە، وئەگەر وازی لێبهێندرێت بۆ بژاردن بەبێ هیچ گومانێک ئیسلام هەڵدەبژێرێت، ودەبێت جولەکە یان گاوڕ یان مەجوسی یان شوێنکەوتەى هەرئاینێکی تر لە ئاین ومەزهەبە پوچەڵەکان بەهۆی پەروەردە وگەورەکردنی لەسەری.

ئەو ڕق لەدڵانە لە ڕۆژهەڵاتناسەکان وبانگەوازانی ئاینەکانى تر چەندەها ڕێگەیان بەکارهێناوە بۆ بەدرۆ خستنەوەى ئاینی ئیسلام، وکۆتا پەیامبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-، لەو ڕێگایانەش:

1- بەدرۆخستنەوەى پەیامەکەى.

2- عەیبە وکەموکورتی دەدەنە پاڵی، لەکاتێکدا ئەو -صلى اللە علیە وسلم- کامڵە وبەریئە لەو کەموکورتیانە.

3- ناشیرین کردنی هەندێک لە حوکمەکانی ئیسلامی دادپەروەر کە خواى گەورەی زانا و بەحیکمەت بڕیاری لەسەر داوە لەشەریعەتەکەیدا ؛ بۆئەوەى خەڵکی لە ئەم ئاینە دوور بخەنەوە.

بەڵام خواى گەورە -سبحانه وتعالى- پیلانەکانیان پوچەڵ دەکاتەوە ؛ چونکە ئەوان دژایەتی هەق وڕاستی دەکەن، وهەق وڕاستی هیچ کەسێک ناتوانێت سەربکەوێت وزاڵ بێت بەسەریدا، خواى گەورە دەفەرموێت:

﴿(يُرِيدُونَ لِيُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَاللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ * دەیانەوێت ڕووناکی دینی خوا بکوژێننەوە بە(فوی) دەمیان وە خوا ڕووناکی خۆی تەواو دەکات با بێ باوەڕانیش پێیان ناخۆش بێت (8)

هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَىٰ وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ * خوا ئەو زاتەیە کە پێغەمبەری خۆی ناردووە بە ڕێنموونیی وئاینێکی ڕاست ودروستەوە، ھەتا بەسەر ھەموو ئاینێکدا سەری بخات ھەرچەندە ھاوبەش پەیداکەرانیش پێیان ناخۆش بێت(9)﴾

[سورەتی الصف:8-9].

دووەم: سەرچاوەکانى ئیسلام:

-ئەی مرۆڤی ژیر- ئەگەر ویستت ئیسلام بناسیت لەسەر هەقیقەت وڕاستی خۆی، ئەوا قورئانی پیرۆز بخوێنەوە، وهەروەها فەرموودەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە سەحیح وڕاست ولەکتێبەکانى فەرموودەکاندا تۆمارکراون، وەکو کتێبی : (صحيح بوخاری ومسلم، ومُوَطَّأ الإمام مالك، ومُسْنَد الإمام أحمد بن حنبل، وسنن أبي داود، وسنن النسائي، وسنن الترمذي، وسنن ابن ماجه، وسنن الدارمي).

وسیرە وژیاننامەى پێغەمبەر ﷺ بخوێنەوە لە کتێبی : (السيرة النبوية)ی ئیبن هیشام، و(تفسير القرآن العظيم)ی عەلامە ئیسماعیل ئیبن کەسیر -ابن الکثیر-، وکتێبی: (زاد المعاد في هدي خير العباد) ی عەلامە موحەممەد ئیبن ئەلقەیم، وهاوشێوەکانى لەکتێبەکانى زانایان وپێشەوایانی ئیسلام، کە بانگەوازیکار بوون بۆ یەک خوا پەرستی -تەوحید- وبۆ لای الله لەسەر چاوڕۆشنی، وەکو : شێخی ئیسلام ئیبن تەیمیمە، وپێشەوا موحەممەد ئیبن عەبدو ئەلوەهاب، کە بەهۆی ئەو وپێشەوا موحەممەد ئیبن سعود خواى گەورە ئاینی ئیسلام وبیروباوەڕی یەک خوا پەرستی -تەوحیدی- شکۆدار کرد لە دوورگەى عەرەبی وزۆر شوێنی تر لەسەر زەوی لە سەدەى دوازدەى کۆچی هەتا لەم سەردەمەیشدا پاش ئەوەى بیروباوەڕی شیرک وخوڕافیات وگۆڕپەرستی تێیاندا تەشەنەی کردبوو.

بەڵام کتێبەکانى ڕۆژهەڵاتناسەکان وئەو کۆمەڵانەى خۆیان دەدەنە پاڵ ئیسلام لەکاتێکدا دژ بە ئیسلامن بەهۆی ئەو شتانەى بانگەشەی بۆ دەکەن کە پێچەوانەى ئاینی ئیسلامن کە پێشووتر باسکرا، یان تانە دەدەن لەهاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- یان تانە دەدەن لەهەندێکیان بەجوێندان و وەسفی ناڕەوا یان تانە دەدەن لەو پێشەوایانەى کە بانگەوازیان کردووە بۆ تەوحید وەکو : ئیبن تەیمیە وئیبن ئەلقەیم وموحەمەد ئیبن عەبد ئەلوەهاب، ودرۆیان بۆ هەڵدەواسن ؛ ئەو کتێبانەى ئەم جۆرە شتانەى تێدایە وگومڕاکەرن پێویستە ئاگادار بیت لەهەڵخەڵەتاندن پێی یان خوێندنەوەی.

سێیەم : مەزهەبە ئیسلامیەکان:

هەموو مسوڵمانان لەسەر یەک مەزهەبن -لەسەر یەک ڕێبازن- ئەویش ئیسلامە، وسەرچاوەیان -مەرجەعیان- قورئان وفەرموودەکانى پێغەمبەرە ﷺ، بەڵام ئەوەى کەپێی دەووترێت مەزهەبە ئیسلامیەکان وەکو شافیعی وحەنبەلی وحەنەفی ومالیکی ؛ مەبەست لەمانە قوتابخانەکانى مەزهەبە فیقهیەکانە کە ئەم زانایانە بنچینەکانى ئاینی ئیسلامیان خوێندووە و بەجوانی بابەتە فیقهیەکانیان ڕێکخستووە وشیان کردووەتەوە وسەرچاوەیان قورئان وفەرموودەیە، وئەوەى هەیە لەناکۆکی لەنێوانیان لە بابەتە لاوەکیەکان زۆر دەگمەنە، هەموو زانایەک فەرمانى بەقوتابیەکانى کردووە کە دەست بە ئەو وتەیەوە بگرن کە دەقی قورئان وفەرموودەى لەسەرە، ئەگەر کەسێکی تریش ئەو قسەیەی وتبێت.

ومسوڵمان پابەند ناکرێت بەیەکێکیانەوە، بەڵکو دەبێت پابەندی قورئان وفەرموودە بێت، بەڵام ئەوەى هەندێک لە شوێنکەوتووانى ئەو مەزهەبانە تووشی بوون لە لادان لەبیروباوەڕی ڕاستەقینە، بەوەى دەیکەن لەلای گۆڕەکان لە تەواف کردن وداواکردن لێیان، وهەروەها لێکدانەوەى سیفەتەکانى خواى گەورە ولادانیان لەمانا دیارەکانیان، ئەوانە پێچەوانەى پێشەواى مەزهەبەکان ڕۆیشتوون لە بیروباوەڕدا؛ چونکە بیروباوەڕی ئەو پێشەوایانە بیروباوەڕی سەلەفی ساڵح بووە کە پێشتر باسکرا لە کۆمەڵی ڕزگار بوودا -الفرقة الناجیة-.

چوارەم: ئەو کۆمەڵانەى لە ئیسلام دەرچوون:

لە جیهانی ئیسلامیدا چەندەها کۆمەڵ هەن کە دەرچوون لەئیسلام، وخۆیان دەدەنە پاڵ ئیسلام وبانگەشەی ئەوە دەکەن کە مسوڵمانن، بەڵام لەڕاستیدا مسوڵمان نین؛ چونکە بیروباوەڕەکانیان کوفری تێدایە بە الله و بە ئایەتەکانى و بە تاکێتی، ولە نێو ئەو کۆمەڵانەش:

1- کۆمەڵەى باتینی (الباطنیة):

باوەڕیان بە (حلول:الحلول:واتا تێکەڵبوونی شتێک بۆ ناو شتێکی تر کە باوەڕیان وایە زاتی خوا تێکەڵی شتەکان وبوونەوەرەکان دەبێت لە هەمان کاتدا هەردوویان بوونیان هەیە -خودا وبوونەوەرەکە- لە هەمان لاشەدا ودەکرێت جیا بنەوە) و باوەڕیان (تەناسوخ:التناسخ:لاشەگۆڕکێی ڕۆحەکان) هەیە، ودەقەکان ماناى شاراوەیان هەیە پێچەوانەى ئەوەى پێغەمبەر ﷺ ڕوونی کردووەتەوە، وپێچەوانەى ئەوەى مسوڵمانان یەکدەنگن لەسەری، وئەم مانا شاراوانە خۆیان دایدەنێن بەپێی هەوا وئارەزووی خۆیان [82]، وبنچینەى سەرهەڵدانی باتینیەکان ئەوەیە کۆمەڵێک لە جولەکە ومەجوس ومولحیدە فەلسەفیەکان لە وڵاتی فارس کاتێک ئیسلام بڵاو بوویەوە وڕق لەدڵیان هەستا بەرامبەر بەمە، کۆبوونەوە وڕاوێژیان کرد لەسەر دانانى مەزهەبێک، ومەبەست لێی پەرتەوازەکردنی مسوڵمانان وتێکدانی بیرکردنەوەیە لە ماناکانى قورئانی پیرۆز ؛ بۆئەوەى مسوڵمانان ناکۆک وپەرتەوازە بکەن، بۆیە ئەم مەزهەبە ڕووخێنەرەیان دانا وبانگەشەیان بۆ کرد، وخۆیان دایە پاڵ ئەهلی بەیت، وبانگەشەی ئەوەیان کرد لە شیعە وشوێنکەوتەى ئەوانن؛ بۆئەوەى زیاتر خەڵکی هەڵبخەڵێنن، بۆیە زۆر خەڵک شوێنیان کەوتن لە نەزانەکان وگومڕایان کردن لە هەق و ڕاستی.

[82] وباتنیەکان نازناوى زۆریان هەیە، ودابەش دەبن بۆ سەر چەند کۆمەڵێکی بڵاو لە هیند وشام وعێراق وئێران وزۆر وڵاتی تر، وزۆرێک لە پێشینەکان بەوردی ڕونیان کردووەتەوە: وەکو شەهرستانی لەکتێبی (الملل والنحل) وهەروەها زۆرێک لەشارەزایان لەم سەردەمەدا کۆمەڵە نوێکانیان ڕوونکردووەتەوە وەکو (قادیانیەت:القاديانية) و (بەهائیەت:البهائية)، ولەنێو ئەوانەى بەوردی باسی ئەم کۆمەڵانەیان کردووە وەکو موحەمەد سەعید کەیلانی لە (ذيل الملل والنحل)، وشێخ عبدالقادر شەیبە ئەلحەمەد مامۆستا لەزانکۆی ئیسلامی لە مەدینە لەکتێبی (الأديان والفرق والمذاهب المعاصرة).

2- ولە نێو ئەو کۆمەڵانە (قادیانیەت): ناولێنانیان دەگەڕێتەوە بۆ سەر غوڵام ئەحمەد قادیانی کە بانگەشەی پێغەمبەرایەتی کرد، وبانگەشەی کرد لە هیند بۆ باوەڕهێنان پێی، وئینگلیز ئەو وشوێنکەوتوانیان بەکارهێنا لەکاتی داگیرکردنی هیند وپارەی زۆریان پێیان دا هەتاوەکو زۆرێک لە نەفامەکان شوێنی کەوتن، بۆیە قادیانیەت بڵاوبوویەوە کە لەئاشکرادا بانگەشەی ئیسلامەتی دەکات بەڵام هەوڵدەدات بۆ وێرانکردنی ودەرکردنی مسوڵمانان لەبازنەى ئیسلامی ڕاستەقینە، وئەم کتێبەى داناوە بەناوی‌ (تصديق براهين أحمدية) کەتێیدا بانگەشەی پێغەمبەرایەتی کردووە، ودەستکاری دەقەکانى ئیسلامی کرد، ولەو دەستکاری کردن وگۆڕینانە ئەوە بووە ؛

بانگەشەى ئەوەى کرد کە جیهاد هەڵوەشاوەتەوە ونەماوە لەئیسلامدا، و واجبە لەسەر هەموو مسوڵمانێک ئاشتیخواز بێت لەگەڵ ئینگلیزی داگیرکەر، وکتێبێکی دانا لەسەر ئەم بابەتە بەناوى (ترياق القلوب) ودانەری ئەم کتێبە مرد لەساڵی 1908 ز پاش ئەوەى زۆرێک لەخەڵکی گومڕا کرد، و لەپاش ئەو بۆ بانگەوازى وسەرۆکایەتی کۆمەڵەکەى پیاوێک هات بەناوى الحکیم نور الدین.

3- ولەو کۆمەڵە باتینیانەى کە دەرچوون لەئیسلام کۆمەڵێکە بەناوى (بەهائیەت:البهائیة)، دامەزرێنەکەى کەسێک بوو بەناوى عەلی موحەمەد لە سەدەی نۆزدەی زاینی لەئێران ، وتراوە ناوى : موحەمەد عەلی شیرازی بووە، سەر بە کۆمەڵی شیعەی دوانزە ئیمامى بوو، وازی لێیان هێنا ومەزهەبێکی بۆ خۆی دامەزراند وبانگەشەى ئەوەی کرد کە مەهدی چاوەڕاونکراوە (المهدي المنتظر)، پاشان بانگەشەی ئەوەى کرد کە خواى گەورە تێکەڵ بە ئەو بووە ، بۆیە بووە بە خواى خەڵکی -پەنا بە الله ؛ خواى گەورە بەرز وبڵندە لەوەى ئەو کافرە مولحیدانە بانگەشەی بۆ دەکەن-، ونکۆڵی لەزیندووبونەوە ولێپرسینەوە وبەهەشت ودۆزەخ کرد، ولەسەر ڕێگای (براهمین وبوزیە) کافرەکان بوو، وڕێگایەکی بۆ خۆی دانا بەکۆکردنەوەى کۆمەڵێک دەق لە جولەکایەتی وگاوڕێتی وئیسلام، وپێی وابوو جیاوازى لەنێوانیا نیە، پاشان نکۆڵی لەپێغەمبەرایەتی کۆتا پێغەمبەر کرد موحەممەد ﷺ ، ونکۆڵی کرد لە زۆر حوکمی ئیسلام، لەپاش مردنی وەزیرێکی شوێنی گرتەوە بەناوى (بەهائـ)، وبانگەوازیەکەى بڵاوبویەوە وشوێنکەوتوانى زۆر بوون، بۆیە کۆمەڵەکە بەناوى وەزیرەکەوە بانگکرا وپێی وترا (بەهائیەت:البهائیة).

4- (شیعە) : لەو کۆمەڵانەیە کە زۆر لقیان لێدەبێتەوە زۆرێک لەم لقلانە بەتەواوەتی دەرچوون لە ئیسلام وهەندێکیان پێچەوانەى زۆرێک لە ئەحکامەکانى ئیسلامن، ئەگەرچیش بانگەشەی مسوڵمان بوون دەکەن، ونوێژ دەکەن وڕۆژوو دەگرن وحەج دەکەن، لەگومڕاترین لقەکان لەشیعەدا کۆمەڵەى شیعەی دوانزە ئیمامیە -ڕافیزە- کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە جبریل -علیه السلام- خیانەتی لەپەیامەکەى کردووە وبردی بۆ موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-، لەکاتێکدا بۆ عەلی نێردرا بوو، وهەندێکیان دەڵێن: عەلی خۆی خوایە یە -پەنا بە الله-، وزیادەڕەوی دەکەن لە بەگەورەدانانى خۆی ونەوەکانى وخێزانەکەى (فاتیمە) ودایکی (خەدیجە) -ڕەزاى خوایان لێبێت-، وئەوانیان کردووە بە خوا لەگەڵ الله ؛ داوایان لێدەکەن وپێیان وایە پارێزراون لە هەڵە وگوناهـ -مەعسومن- وپلەپایەى ئەوان بەرزترە لە پلەوپایەى پێغەمبەران لەلای الله -سبحانه وتعالى-.

ودەڵێن: ئەم قورئانەى لەنێو دەستی مسوڵماناندایە بۆی زیاد کراوە ولێی کەمکراوەتەوە، وقورئانێکی تایبەتیان بۆ خۆیان داناوە، وچەند ئایەت وسورەتێکیان تێیدا داناوە، وجوێن دەدەن بەچاکترینی نێو مسوڵمانان ؛ وەکو ئەبوبەکر وعومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت-، وداوا دەکەن ودەپاڕێنەوە لە عەلی ونەوەکانى لەکاتی ناڕەحەتی وهێوەریدا، لەکاتێکدا عەلی ونەوەکانى بەریئن لە ئەوان ؛ چونکە ئەوانیان کردووە بە خوا لەگەڵ الله، ودرۆ دەکەن بەناوى الله وە ودەستکاری قورئان دەکەن ودەیگۆڕن -الله بەرز وبڵندە لە ئەوەى ئەوان بانگەشەی بۆ دەکەن- [83].

[83] ولەو کردەوانەى کە دەیکەن وبەهۆیانەوە وێنەى ئیسلام ناشیرین دەکەن وەکو : لێدانیان لە ڕوو وسینگیان ولێدانیان لەلاشەیان بە زنجیر وچەقۆ.

وئەم کۆمەڵە بێباوەڕانە کە باسمان کردن، هەندێک لەکۆمەڵە بێباوەڕەکانن کە بانگەشەی ئیسلامەتی و مسوڵمان بوون دەکەن ولەکاتێکدا کار دەکەن بۆ وێرانکردنی ئیسلام، -ئەی ژیر وئەی مسوڵمان لەهەموو شوێنێک- ئاگادار بە ئیسلامەتی تەنها بە بانگەشە نیە، بەڵکو بریتیە لە زانست بەقورئان وفەرموودەکانى پێغەمبەر ﷺ، کە سەحیح ودروستن وئەو فەرموویەتی، تێڕامان بکە وبیر بکەرەوە لە قورئانی پیرۆز وفەرموودەکانى پێغەمبەر موحەمەد ﷺ، هیدایەت ونوڕ وڕۆشنایی وڕێگای ڕاست دەدۆزیتەوە کە دەتگەیەنێت بە بەختەوەری لە نێو نیعمەتەکانى بەهەشتدا لەلای پەروەردگاری جیهانیان.

***

بانگەوازى بۆ ڕزگاربوون

ئەی مرۆڤی ژیر کە نەبوویتە بە مسوڵمان وپەیڕەوی ئاینی ئیسلامت نەکردووە .. ئەم بانگەوازیە بۆ تۆیە بۆ ڕزگاربوون و بەختەوەری، پێت دەڵێم:

خۆت ڕزگار بکە لە سزای خواى گەورە -سبحانه وتعالى- لەپاش مردن لەگۆڕدا، پاشان لە سزای ئاگری دۆزەخ.

نەفسی خۆت ڕزگار بکە بەباوەڕ هێنان بە الله کە پەروەردگارە، وبە موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- کە پێغەمبەرە، وبە ئیسلام کە ئاین وپەیڕەو وبەرنامەى ژیانت بێت، وبە ڕاستگۆییەوە بڵێ: (لا إله إلا الله محمد رسول الله) واتە: (هیچ پەرستراوێک شایستەى پەرستن نیە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وموحەممەد پێغەمبەری خودایە)، وپێنج نوێژە فەرزەکە ئەنجام بدە، زەکات بدە، ومانگی ڕەمەزان بەڕۆژو بە، وحەج ئەنجام بدە ئەگەر توانیت.

وبۆ الله -سبحانه وتعالى- ئاشکرای بکە کەمسوڵمانیت؛ چونکە هیچ ڕزگار بوون وبەختەوەریەکت بۆ نییە [84] مەگەر مسوڵمان بیت.

[84] لەدونیادا بە ژیانێکی خۆش ولە قیامەتدا بەچوونە بەهەشت.

ومن سوێندت بۆ دەخۆم بە خواى مەزن کە هیچ پەرستراوێک نیە بەهەق وڕاستی شایستەی پەرستن بێت جگە لە ئەو زاتە، ئەم ئیسلامە ئاینی هەق وڕاستیە کە خواى گەورە هیچ ئاینێکی تر قبوڵ ناکات لە هیچ کەسێک جگە لە ئەم ئاینە، ومن خواى گەورە وفریشتەکان وهەموو بونەوەرەکان دەکەم بەشاهێد کە شاهێدیم بۆ بدەن کە دان دەنێم بەوەى هیچ پەرستراوێک نیە بەهەق وڕاستی شایستەى پەرستن بێت جگە لە الله (ﻻ إله إﻻ الله)، وموحەمەد پێغەمبەری خودایە (محمد رسول الله)، وئاینی ئیسلام ئاینی هەق وڕاستیە ومن لە مسوڵمانانم.

وداوا لەخواى گەورە دەکەم -سبحانه وتعالى- بە منەت وبەخشندەیی کە بەمسوڵمانێکی ڕاستگۆ بممرێنێت وهەروەها نەوەکانم وکەسوکارم وهەموو مسوڵمانێک، وئێمە کۆ بکاتەوە لە نێو بەهەشتی پڕ نیعمەت لەگەڵ پێغەمبەرمان موحەممەد ڕاستگۆی دەستپاک -صلى اللە علیە وسلم- وهەروەها لەگەڵ هەموو پێغەمبەران وخانەوادەی پێغەمبەر وهاوەڵانی، وداواکارم لە خواى گەورە ئەم کتێبە سوودی هەبێت بۆ هەرکەسێک دەیخوێنێتەوە یان گوێی لێدەبێت .. پەیامەکەم گەیاند؟ خودایە شاهێد بە.

وخواى گەورە زاناترە -والله أعلم-، وصلى الله وسلم على نبينا محمد، وعلى آله وصحبه، والحمد لله رب العالمين.

***