مقدمة وغلاف المنتقى من موسوعة الأحاديث النبوية
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
پێشەکی
الحمد لله رب العالمين، وصلى الله وسلم على نبينا محمد، وعلى آله وصحبه أجمعين، ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين، أما بعد:
لە مەزنترین شتەكان كە واجبه مسوڵمان گرنگی پێبدات ؛ لەڕوانگەی خوێندنەوە وبیركردنەوە وتێڕامان وتێگەیشتن، وزانست پێ بونی وكردەوە پێكردنی -پاش قورئانی پیرۆز- بریتیە لە سوننەتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەی خەڵكینە شتانێكم لە نێوانتانا جێهێشتووە؛ ئەگەر دەستی پێوە بگرن، ئەوا هەرگیز گومڕا نابن: كتێبی خودا-قورئان-، وسوننەتی پێغەمبەرەكەی» [رواه الإمام مالك]، خواى باڵادەست دەفەرموێت: ﴿وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا﴾ واتە: ﴿جا ئهوهی پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) پێی بهخشیوون وهری بگرن، ههر فهرمانێکی پێدان بهگوێی بکهن، قهدهغهی ههر شتێکی لێ کردن لێی دوور کەونەوە﴾ [الحشر: 7]، بۆیە لەژێر ڕۆشنایی ئەم ئایەت وفەرموودانەدا (كۆڕگەی خزمەتكردنی بڵاوكراوە ئیسلامیەكان - جمعية خدمة المحتوى الإسلامي) و(كۆڕگەی بانگەوازی وڕێنموێنی كۆمەڵگا لە ڕەبوە - جمعية الدعوة وتوعية الجاليات بالربوة) سوربون لەسەر ئامادە كردنی فەرهەنگێك -مەسوعەیەك- بۆ فەرموودەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و وەرگێڕانیان بۆ چەندەها زمان.
خوای گەورە -جل وعلا- ئاسانی كرد كۆمەڵێك لە فەرموودەكانی ئەم فەرهەنگە هەڵبژێرین كە مسوڵمان پێویستی پێیانە لە بابەتەكانی ئاین ودونیاییدا لەگەڵ شیكردنەوەیەكی پوخت بۆیان، وڕوونكردنەوەی مانا وئاماژەكانیان وهەندێك لە سوودەكانیان، وڕێكخستنیان لە كتێبێكدا بەناوی: «بژاردەیەك لە فەرهەنگی فەرموودە نەبەوییەكان» وكاركردن لەسەر وەرگێڕانیان بۆ هەموو زمانە زیندووەكانی جیهان بەردەوامە بۆئەوەی هەموو كەسێك سوودمەند بێت لە ناوەڕۆكیان وسوننەتی پێغەمبەری خودایان پێبگەیەنین -صلى اللە علیە وسلم- بە زمانی خۆیان.
داواکارین خوای گەورە ئەم كردەوەمان لێ قبوڵ بكات، وپیرۆز وپڕ بەرەكەتی بكات، وبە دڵسۆزی بۆ ڕووی پیرۆزی ئەو بێت، وپاداشتی خێری هەموو ئەوانە بداتەوە كە یارمەتیدەر بوون بۆ ئامادەكردنی و وەرگێڕان وبڵاوكردنەوەی.
وسەڵات وسەلام لەسەر پێغەمبەرمان موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-
کورتەیەکی پوخت
فەرموودە نەبەوییەكان ؛ سەرچاوەی دووەمن لە سەرچاوەكانی یاسادانان لە ئیسلامدا، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَى * وە لە ھەوا وھەوس و ئارەزوی خۆیەوە قسە ناکات ) (3) إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَىٰ * ھەرچی دەیڵێت وەحی و نیگا دەکرێت بۆی (4)﴾ [النجم: 3-4].
ئەم بژاردەیە لە فەرهەنگی فەرموودەكان ؛ كۆمەڵێك فەرموودەی گشتگیری لەخۆگرتووە، لەو فەرموودانەی كە مسوڵمان پێویستی پێیانە لە بابەتەكانی ئاین ودونیاییدا لەگەڵ شیكردنەوەیەكی پوخت بۆیان، وڕوونكردنەوەی مانا وئاماژەكانیان وهەندێك لە سوودەكانیان، و وەرگێڕدراون بۆ هەندێك لە زمانە زیندووەكانی جیهان بۆئەوەی هەموو كەسێك سوودمەند بێت لە ناوەڕۆكیان وسونەتی پێغەمبەری خودایان پێبگەیەنین -صلى اللە علیە وسلم- بە زمانی خۆیان.